لە پەیامێکدا بەرێز رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 53مین ساڵیادى دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزیی ئیسلام لە كوردستان دەکەم
لەم یادە پیرۆزەدا جێی خۆیەتی باس لە دەوری گرنگی مامۆستایانی ئاینی بکەین کە لە ھەموو قۆناغ و سەردەمێک ھەمیشە پێشەنگ بوون لە بلاوکردنەوی پەیامی راستگۆیی و دین و بنەماکانی کلتوری کوردەواری و نیشتمان پەروەری .
رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2023.9.21