یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان: رۆڵی مەلای کورد لە بەریتانیا رۆڵێکی گەورەیە لە بڵاوکردنەوەی ئیسلام و پەیامی میانڕەوی    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان سەرپەرشتی پرۆژەی پێشکەش کردنی سیمینار لەناو چاکسازییەکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات   
رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ناساندن و پابەندی و پەرەپێدانی مەزهەبی ئیمامی شافیعی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2023 : 18:55:40
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئیمرۆ، لەرووی مەنهەج و ئاراستەی پیشەییبوون و پارێزگاریکردن لە توراسی فیقهی و زانستی گەورە زانایان، مەزهەبی ئیمامی شافیعی کردۆتە بنەمای کارکردن و سەنتەری فەتوادان، بەو پێیەی پتر لە هەزار ساڵە میللەتی ئێمەو زانایانی کورد ئەم مەزهەبەیان پەیڕەو کردووە، سەرباری ئەوەی ئەگەر لە پرس و پێشهاتێک پێویستی کردبێت بۆچوونی مەزهەبەکانی تر (ئیمامی ئەبو حەنیفەو ئیمامی مالیک و ئیمامی ئەحمەد)یان وەرگرتووەو، تەنانەت بە پەیڕەوکردنی بنەمای ئاوێتەکردنی فیقهی هاوچەرخ و گەڕانەوە بۆ ئەساڵەت؛ چوارچێوەی فەتواکانی خۆی بە شێوازێکی هاوسەنگ داڕشتووە.


لە بڕگەی (ث) لە ماددەی یازدەمی پەیڕەوو پرۆگرامی یەکێتی زانایان هاتووە: (یعتمد المجلس فی فتاواه مذهب الإمام الشافعی –رحمه الله- بإعتباره مذهب الغالبية في اقليم كوردستان مع مراعاة الزمان والمكان على ضوء المقاصد الشرعية والمصالح المعتبرة والإستعانة بغيرها من المذاهب الغسلامية الأربعة والمجامع الفقهية المعروفة في عصرنا الحالي).


ئەم دەق و ماددەیە پاڵپشت بە بڕگەی دووەم لە ماددەی دووەمی یاسای رێکخراوو کۆمەڵەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە (18)ی ساڵی (1993) لەگەڵ تەواوی پەیڕەوو پرۆگرامی ناوخۆی یەکێتی زانایان لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) ژمارە (234) لە 19ی3ی2019 لە لاپەڕە (29) بڵاوکراوەتەوە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا هێزێکی یاسایی دەبەخشێتە کاری ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و زەمینەی خزمەتکردن و بە فەرمی ناساندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی لە کوردستان.


ئەم ئاراستەیە لە کارو ستراتیژیەتی یەکێتی زانایان وەنەبێ تەنها لە بواری فەتواو خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگە بایەخی خۆی دەرخستبێ، بەڵکو لە ئاستی باڵای نەتەوەیی و رەوشی دینداری لەهەرێم، بۆتە فاکتەرێکی گرنگی یەکڕیزی میللەتی کورد لەرووی عەقیدەیی و فیقهیی و هێشتنەوەی مەرجەعیەتی فەتواو پاراستنی میراتی زانستی زانایانی پێشین و رێڕەوی وەستیەت لەلایەک و، رێگریکردن لەتەشەنەو سەرهەڵدانی ئاریشەو پەرتەوازەیی و فەوزاو بیری توندڕەوی لەلایەکی ترەوە.


 


درێژەی بابەت لەم لینکانە دایە:


http://www.zanayan.org/articles.php?id=1965&eid=302


https://gulanmedia.com/so/story/312596