یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات    *****    *****   بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە بەرزێوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2024 : 00:01:38
قه‌باره‌ی فۆنت

ئێوارەی 24ی2ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و خەڵکی شاری ماس ستی لەمەراسیمێکی شایستەدا  مزگەوتی "حاجی ئازاد مستەفا " لەشاری ھەولێر کرایەوە .


سەرەتا لەوتەیەکدا بەرێز د. پشتیوان سادق دەستخۆشی  لەبنەماڵەی خێرخوازکرد کەڕۆڵیان لەکاری خێرخوازی و ئاوەدانی شاری ھەولێردا ھەبووە، دواتر پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاری ماس کرد و ڕوناکی خستەسەر ڕێنمایە ئەندازەییە تازەکانی دروستکردنی مزگەوت و گوتی" حکومەتی کوردستان بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەکات، تەنیا لەکانینەی نۆیەمدا ( ٤٠٨) مزگەوتی نوێ کراونەتەوە.


پاشان بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان روناکی خستە دروستکردنی مزگەوت لەشوێنی شایستەو پاداشتی ئەو خێرە نەبڕاوەیەی شیکردەوە وێڕای ئاماژەدان بەمانگی پیرۆزی شەعبان و ھاتنی شەوی بەرات لەخوای گەورەی خواست کەخێروخۆشی و ئاشتی و کامەرانی بۆ ھەموولایەک بێ کوردستانیش پارێزراو بێت.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە خێرخواز کردو کردنەوەی مزگەوتی لەم شێوەیەی بە هەنگاوی گرنگ لەپێناو خزمەتی ئایین و نیشتمان وەسف کرد، هەورەها ئاماژەی بەوەدا کە تەناهی و ئارامی کوردستان دەرفەتی باشی رەخساندووە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی لەناو موسڵمانانی کورددا.