یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە  (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات    *****    *****   لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رەچاوکردنی رێکاری شەرعی گۆڕستانەکان نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله ى دێرێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافەکانی بادینان کۆدەبێتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا رسولی نورەدینی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر رۆڵی زانایان و پرسە هەنوکەییەکان بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بەدواداچوونی ورد بۆ کێشەی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی عومەر عەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2024 : 21:55:58
قه‌باره‌ی فۆنت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2024/2/28 لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان  بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا شێخ ئارام شێخ جمال بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و سەرجەم کارگێڕانی لق وبەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و سیروان و هەورامان و بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی سنوری لق کۆبونەوەیەکی گشتی سازکرد بەمەبەستی پێشوازی و خۆئامادەکردن بۆمانگی پیرۆزی ڕەمەزان . سەرەتا مامۆستا شێخ ئارام وتەیەکی پێش کەش کردو چەند سەرنج و تێبینێکی گرنگی لایەنی ئیداری  عەرزی مامۆستایان کردو دواتر بەرپرسی لق بەهەمان شێواز وتەیەکی پێش کەش کرد و  سەرنج و تێبینی یەکانی تایبەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و زانایان بەگشتی باس کردو پاشان هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا طاهر بامۆکی و مامۆستا سید غفور کومەڵێک ئامۆژگاری و بیرخستنەوەیان پێش کەش بەمامۆستایان کرد .


 هەروەها کتێبێکی بەسود و دوونامیلەکەی گرنگ پێش کەش بەمامۆستایانی ئازیز کرا و لەکۆتایدا مامۆستایان بەسەرنج وپێشنیارەکانیان ئەوەندەی تر کۆبونەوەکەیان بەرهەمدار تر کرد .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان