دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە | |
بهرواری دابهزاندن: 14/03/2024 : 14:28:49 | |
قهبارهی فۆنت | |
لە دیمانەیەکدا بەرێز دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق، کە لە ژمارە (1405)ی گۆڤاری گوڵان لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٤ بڵاوو بۆتەوە، کۆمەڵێک پرسی گرنگ باس دەکات و رۆڵی زانایانی کورد لە خزمەتکردن بەرز دەنرخێنێت. لە بەشێکی قسەکانی دەڵێت: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادا و بە نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە. ستایش بۆ خودا، ئێمە زانیاریمان لەسەر كۆمەڵێك زانای كورد وەك شێخ تاهر بەرزنجی، شێخ عومەر دیبەگەیی و شێخی بالیسانی و دكتۆر محمد ڕەمەزان ڕەحمەتی خوایان لێبێت، وەرگرتووە. هەروەها دەڵێت: یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كوردستان یەكێكە لەو دامودەزگا شەرعییانەی كە شانازی پێوە دەكەین، هەروەها پەیوەندی و هاوكاریی هاوبەشمان هەیە سەبارەت بە فەتوا و پۆلێنكردن و كۆنفڕانس و سیمینارەكان، یەكێتیی زانایان بە سەرۆكایەتیی دكتۆر عەبدوڵڵا وەیسی هەمیشە چالاكییەكانی فیقهی عێراقی لە باوەش گرتووە، بە هەموو پێكهاتەكانەوە، نوێنەرایەتیی فاكتەری سەقامگیری كۆمەڵگەی كوردی دەكات، بە سیاسەتی زانستی و ژیرانەی خۆی، بە داناییەوە گوتاری ئایینی میانڕەو پەیڕەو دەكات. درێژەی دیمانەکە لەم لینکە دایە: http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7634 | |