ڕۆژی یەكشەممە ٧ی رەمەزان ١٧—٣—٢٠٢٤ لقی رانیەی یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله دەروەکۆتری بەرپرسی لق و بە بەشداری سەرجەم کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا لە کۆبونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتووگۆیان لەسەر کرا.
یەکەم: باس لەبارودۆخی خراپی دارایی مووچەخۆران و زانایان بەتایبەت كرا قسە لە ئەگەری سەرھەڵدانەوەی بایكۆت لەسنورەكە كراو ئەركی زانایان لەوبارەیەوە باسكرا.
دووەم: هەوڵەکانی بەرپرسی لق بەڕێز ( د. عبدالله دەروەکۆتری ) بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنی تازەی لق بەرز نرخێندرا و هەموو لایەك خۆشحاڵیان دەربڕی و دەستخۆشی و پشتیوانیان بۆ دوپاتكردەوە .
سێیەم: باسی هاوکاری کردنی زانایانی سنوری لق و سنوری ئەوقافی راپەرین بەگشتی کراو لەو بارەیەوە دەستخۆشی لەبەرپرسی لق كرا بۆ هەوڵەکانی لە دابینكردنی ھاوكاری لە ڕەمەزاندا بۆ (١٠١) مامۆستای ناو یەکێتی زانایانی کرد لەڕێگەی چەند خێر خوازێکەوە.
چوارەم: گفتوگۆ کرا دەربارەی بڕیارو رسپاردەکانی تازەی مەکتەبی تنفیزی یەکێتی زانایان سەبارەت بە زیاتر رێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی رەوشی پیشەیی زانایانی ئایینی لە کوردستان.
راگەیاندنی لقی رانیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان