ئێوارەی ئەمرۆ 2ی7ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری پشدەر مامۆستا مەلا عبدالله مینە حسن ناسراو بە مەلا عبدالله ی دێلۆیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی دەڤەری پشدەرو بتوێن و راپەڕین (مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی دەڤەرەکەو خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
2ی7ی2024