یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات له‌ گه‌ره‌كه‌ نوێیه‌كان حكومه‌ت زه‌وی بۆ مزگه‌وت دابین بكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 12:00:48
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ نوسراوێكدا كه‌ به‌ ژماره‌ (143)‌و له‌به‌رواری 29/3/20111 بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه‌ كراوه‌، یه‌كێتی زانایان داوای كردووه‌، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بێت له‌ كاتی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كان، شوێنی مزگه‌وتیش دیاری بكات، هه‌روه‌ك چۆن نه‌خشه‌ی قوتابخانه‌‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و باخچه‌ی ساوایان داده‌ندرێت.

له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تكامان وایه‌ رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، كه‌ له‌كاتی زه‌وی دابه‌شكردن‌و كێشانی نه‌خشه‌ی شاره‌وانی شوێنیكیش بۆ مزگه‌وت ته‌رخان بكرێت، وه‌ك چۆن بۆ بنكه‌‌و قوتابخانه‌‌و شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر ته‌رخان ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا زۆرێك له‌ گه‌ره‌كه‌ نوێیه‌كان به‌هۆی نه‌بوون یان دووری مزگه‌وته‌وه‌ كێشه‌یان بۆ دروست بووه‌‌و ناتواندرێ‌ دواتر جێگه‌ی دروستكردنی مزگه‌وتی بۆ بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه‌یه‌‌و خزمه‌تی زۆریش به‌ خه‌ڵكی شارو گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.