یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
پوخته‌ی به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 08:39:44
قه‌باره‌ی فۆنت
پوخته‌ی به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی زانایان
دوای ده‌ست به‌كاربوونی ده‌سته‌ی نوێی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، پوخته‌ی به‌رنامه‌ی كاری خۆیان خسته‌ روو، كه‌ له‌م خاڵانه‌ پێكهاتووه‌.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌، پاراستن‌و هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانه‌ له‌سه‌ر هه‌مان رێباز‌و به‌ هه‌مان رۆحیه‌ت‌و ره‌سه‌نایه‌تی كه‌ بۆی دامه‌زراوه‌، كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی دینداری‌و ره‌وشتی به‌رزی موسڵمانانه‌‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان دایه‌، كه‌ پێمان وایه‌ خۆی له‌ چه‌ند خاڵێك ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌یه‌:
1/ ئاوێته‌كردنی رۆحی ئیسلامپه‌روه‌ری‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژدا ئامانجی یه‌كێتی زانایان بووه‌‌و، هه‌ڵقوڵاوی رۆحی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌، كه‌ ده‌بێ‌ مرۆڤی دیندار پارێزگاری له‌ خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانی خۆی بكات، له‌وه‌شدا ئێمه‌ شتێكی نوێ‌ ناكه‌ین، چونكه‌ مامۆستایان هه‌روابوونه‌، به‌ڵام ئێمه‌ قوڵتری ده‌كه‌ینه‌وه‌.
2/ په‌ره‌پێدانی زیاتری گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستی‌و یه‌كتری قه‌بوڵكردن له‌ نێویان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه‌ بێشكه‌ی ته‌بایی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی جۆربه‌جۆر بیت.
3/ به‌خشینی گوڕ‌و تینی زیاتر به‌ مامۆستایانی ئایینی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ پێشه‌نگ بمیننه‌وه‌، كه‌ شان به‌ شانی ئیسلامپه‌روه‌ری هه‌میشه‌ هه‌ستی كوردایه‌تی به‌شێكی سه‌ره‌كی‌و دانه‌بڕاو بووه‌ تیایاندا.
4/ لێك نزیكتركردنه‌وه‌ی زانایان ئایینی له‌ سه‌رجه‌م شار‌و گونده‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌ك لاشه‌ بتوانن رۆڵه‌كان به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ئارام‌و غه‌مخۆر په‌روه‌رده‌ بكه‌ن.
5/ لێك نزیككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی‌و زانایانی ئایینی به‌ گشتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان‌و، دام‌و ده‌زگاكانیشدا، چونكه‌ به‌ لێك نزیكبوون خزمه‌تی باشتر ده‌كرێت‌و، چاكتریش لێك حاڵی ده‌بن.
6/ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی بین له‌ نێوان زانایانی كوردستان‌و، جیهانی ئیسلامی، ئه‌ویش به‌ سازدانی مولته‌قا‌و به‌ یه‌كگه‌ییشتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی‌و، هه‌ندێك جاریش بانگهێش كردنیان بۆ كوردستان.
7/ ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رۆحیه‌تێكی نه‌رمڕۆیانه‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی‌و ئیسلامپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ نێو هاوڵاتیان بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌كی به‌هێز، كه‌ جارێ‌ له‌ به‌رنامه‌مان دایه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی (رادیۆ‌و رۆژنامه‌‌و گۆڤار‌و سایتی ئه‌نته‌رنێت) هه‌موو ئه‌وانه‌شمان ئێستا ده‌ست پێكردوون.
8/ تیرۆر موسیبه‌تێكه‌ نابێ‌ هیچ كاتێك پێمان وابێت، كه‌ تازه‌ نه‌ماوه‌‌و، پێویست به‌ باس لێوه‌كردن ناكات، چونكه‌ تیرۆریستان قه‌ت واز ناهێنن، به‌ڵام خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن بۆ ده‌رفه‌ت وه‌رگرتن، بۆیه‌ ئێمه‌ یه‌ك له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فیكری ئیرهابییه‌.
9/ له‌ بیریشمان ناچێت، كه‌ پارێزگاریكردن له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی كارێكی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌ر‌و داكۆكیكاری مافه‌كانی زانایانی ئایینی ده‌بین‌و، هه‌ر مامۆستایه‌ك هه‌ر گرفتێكی بێته‌ پێشه‌وه‌، ئێمه‌ دیفاعیان لێ ده‌كه‌ین‌و، هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌كێتی زانایان وه‌ك هه‌میشه‌ ماڵی مامۆستایانی ئایینی بێت.
10/ زۆر جار باری ئازادی ره‌خساوی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه‌ ده‌قۆزرێته‌وه‌ بۆ شتگه‌لێكی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و قورئان‌و ته‌واوی موقه‌ده‌ساتی موسڵمانان، بۆیه‌ ئێمه‌ كارێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كیمان دیفاعكردنه‌ له‌ موقه‌ده‌ساتی موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌ركمانه‌، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنان نه‌یكه‌نه‌ كونێك‌و لێیه‌وه‌ تیره‌كانی خۆیان تێمان بگرن، له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌میشه‌ سه‌قافه‌تی ئه‌وه‌ له‌ نێو وتاربێژه‌ به‌ڕێزه‌كانمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌شهیر به‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك بكه‌ن‌و، كاری مینبه‌ری موسڵمانان زۆر له‌ ته‌شهیر گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام ده‌بێ‌ دیفاعیش بكه‌ن تا له‌ سنووری ئاقڵمه‌ندانه‌یه‌.
11/ زۆر جاران له‌ ئه‌نجامی كێشمه‌كێش‌و ململانێی سیاسی، ئیسلام به‌شێوه‌یه‌ك ته‌فسیر كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌سڵی ئیسلامه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ كارێكی دیكه‌ی ئێمه‌ هێشتنه‌وه‌ی ئیسلامه‌ به‌ پیرۆزیی خۆی، كه‌ بۆ هیچ مه‌رامێكی نادروست ئیستیغلال نه‌كرێت.
12/ پردێكی به‌هێزیش ده‌بین له‌ نێوان دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و مامۆستایانی ئایینی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی مامۆستایانی ئایینی بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت.
13/ هه‌موو كارئاسانییه‌كیش بۆ زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر گرفتێك، كه‌ بێته‌ پێشیانه‌وه‌، جا نه‌خۆشی بێت یان خۆشی بێت، یان به‌ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی رۆشنبیرییه‌وه‌ هه‌بێت له‌ چاپكردنی كتێب‌و، كردنه‌وه‌ی خولی رۆشنبیری.