دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا لە دەشتاییەک و کۆمەڵە کەسێک کە بەزمانی کوردی قسە دەکەن و تەواو نازاندرێ شوێنەکە کوێیە، کۆمەڵێک جووچکەی مریشک کە لەناو کۆمەڵە پلاسکۆیەک دان نەوتی پێدادەکەن و بە زیندوویی دەیانسوتێنن، ئەو هەنگاوەش کاردانەوەی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
لە کاتێکدا ئەو جۆرە حاڵەتانە بۆ کۆمەڵگەییەکی وەک کوردستان شتی نامۆو پێچەوانەی بەها شەرعی و کۆمەڵایەتیەکانە، لەهەمان کات کارێکی نەشیاوی ناویژدانی و تاوانیشە.
سەبارەت بەم دیاردەیەو حوکمی شەرعی بۆ بکەرانی ئەو جۆرە کارانە بەرێز د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە سایتی زانایانی راگەیاند: لەبەر ئەوەی پێشتر ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە فەتوایەکی تایبەتدا حوکمی سوتاندنی گیانلەبەرانی روون کردۆتەوەو بەپێی دەقی فەرموودە به هێچ شێوهیهك دروست نییه هیچ گیاندارێك به زیندوویی بسووتێندرێت، ئێمە تەئکید لەو فەتوایەی پێشوتر دەرکراوە دەکەینەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا راشیگەیاند: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین چیتر ئەو جۆرە حاڵەتانە دووبارە نەکەنەوەو خۆیان بەدوور بگرن لەو تاوانە، هەروەک داواش لە حکومەت و لایەنی پەیوەندار دەکەین رێکاری پێویست و یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر کە ئەو جۆرە کارانە ئەنجام دەدەن.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە حاڵەتێکی تری هاوشێوە ساڵی 2016 بەدیاریکراوی ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن لێپرسراوانی ئاسایش و پۆلیسی گومرکی ئەو دەروازە نیودەوڵەتییەوە، ١٦ هەزار و ٥٠٠ جوچکەی مریشک بە زیندووی سوتێنران بێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت، حوکمی سوتاندنی گیانەوەران بە زیندوویی روون کردەوەو رایگەیاند: به هیچ شێوهیهك سووتاندنی گیانداران به زیندوویی دروست نییه.
بۆ ئاشنا بوون و بەرچاو روونی هاوڵاتیان و ئاشکراکردنی وڵامی شەرعی بۆ هەموو ئەوانەی پرسیاری ئەو جۆرە حاڵەتەیان کردووە، کە ئایا دروستە گیاندارانی زیندوو بسوتێندرێن؟ بە پێویستی دەزانین دەقی فەتوای ئەنجومەنی باڵای فەتوا کە لە 11ی9ی2016 دەرکراوە بخەینەوە بەر دیدی خوێنەران:
حوکمی سووتاندنی گیانداران به زیندوویی
بهناوی خوای گهورهی میهرهبان
به گوێرهی ههواڵێکی تهلهفزیۆنی (NRT): ( ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن لێپرسراوانی ئاسایش و پۆلیسی گومرکی ئەو دەروازە نیودەوڵەتییەوە، ١٦ هەزار و ٥٠٠ جوچک بە زیندووی سوتێنراون بێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت). دوای ئهوه چهندین پرسیارمان ئاراسته کرا بۆ روونکردنهوهی حوکمی شهرعی.
(بێگومان له رووی شهرعییهوه به هێچ شێوهیهك دروست نییه هیچ گیانهوهرێك به زیندوویی بسووتێندرێت، چونکه عهبدوڵای کوڕی مهسعوود دهگێڕێتهوه جارێکیان پێغهمبهری خوا دروودی خوای لهسهر بێت بینی گوندێکی مێرووستانمان سووتاندووه فهرمووی: (إنّه لا ينبغي أن يعذّب بالنّار إلاّ ربّ النّار). رواه أبو داود، ههروهها دهفهرمووێت: (لا تعذّبوا بعذاب الله) رواه البخاري.
به گوێرهی ئهم دوو فهرموودهیه به هیچ شێوهیهك سووتاندنی گیانداران به زیندوویی دروست نییه، چونکه جگه له خولقێنهری ئاگر کهس بۆی نییه ئاگر بۆ سزادان بهکاربێنێت.
دهکرا ئهگهر دوای پشکنین دهرکهوتبایه که ئهم جوجهڵانه زیانی بێگومانیان ههیه، به شێوازێکی تر له ناویان ببهن، نهك ئاگر بهکار بێنن.
یهکێتی زانایانی ئایینی یسلامی کوردستان
لیژنهی باڵای فهتوا
11/9/2016
بۆ بینینی ڤیدیۆی سوتاندنی جووچکە مریشک بە زیندوویی سەیری ئەم لینکە بکەن:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3006202016