یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان رێزدار نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2022 : 15:52:43
قه‌باره‌ی فۆنت

بە بۆنەی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


يادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به‌ گه‌رمى له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى، پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.


له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان له‌ قۆناغه‌كانى شۆڕش و ئازاديدا ده‌ڕوانين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايان ده‌نێرين. ڕۆڵ و پێگه‌ و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين.


ده‌ستخۆشى له‌ يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ين له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژيان و گوزه‌رانى زانايان و مامۆستايانى ئايينى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.


په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.


نێچيرڤان بارزانى


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان


٢٠٢٢/٩/٢١