یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
مەلا محەمەدی شەڵماشی: خوداپەرستی و نیشتمانپەروەری دژی یەك نین
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/12/2022 : 20:16:10
قه‌باره‌ی فۆنت

 


مەلا محەمەدی شەڵماشی زانای ئاینی و نووسەر بۆ گوڵان:


مەلا مستەفا بارزانی كە هاتەوە بۆ عێراق نەك تەنیا لەهەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش كورد ژیایەوە


مەلا محەمەدی شەڵماشی روناكبيرو كوردپەروەرو گەورە زانا و مامۆستای ئاینی و نووسەرو وەرگێڕی رۆمانی (بێسەرپەرشتان و بێنەوایان) لەزمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی كوردی، خاوەن قەلەمێکی بە بڕشت و دەیان کتێبی ئایینی و مێژوویی و ئەدەبیە، کەسایەتیەکی دیارو رێزلێگیراوی ناو مامۆستایانی ئایینیە.


ناوبراو خەڵكی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی ئێرانەو لەساڵانی شەستەكانەوە هاتۆتە شاری سلێمانی، برای شەهید مامۆستا ئاوارەیە. مامۆستا بەدرێژایی تەمەنی لەخزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بووەو لاپەرەكانی ژیانی پڕیەتی لەپەندو عیبرەت لەگەڵ سەركردەو كەسایەتییە دینی و نیشتمانپەروەرەكان و رۆشنبیری و شاعیرەكانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستاندا ئاشنایەتی زۆری هەیە. گۆڤاری گوڵان دیدارێكی لەگەڵ ئەم زانایەی كورد سازدا.



  • بەو پێیەی بەڕێزت شارەزایەكی باشت لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد و شۆڕشی ئەیلول و سەردەمی مەلا مستەفا بارزانی و زۆر لە سەركردەكانی دیكەی كوردستانی رۆژهەڵات و باشوردا هەیە، سەرەتا پرسیارمان لەوەوە دەست پێدەكەین؛ بۆچی لەو سەردەمەدا مەلاو مامۆستای ئاینی ئیعتوباراتی خۆیان لە شۆڕشەكاندا هەبووەو نزیك بوون لەسەركردەكان؟

  • لەمێژووی كورد دەیان زانای بلیمەت و سەركردەی دڵسۆزو نیشتمانپەروەری لێهاتوو هەڵكەوتوون، بەڵام داگیركاریی وایكردووە بەرهەم و گەورەییان دەرنەكەوێت. كورد لەهەر چوار لاوە بەدوژمن دەورە دراوەو خۆشی دوژمنی خۆیەتی و لەدەوری سەركردەیەك كۆنابنەوەو بەردەوام پەرتەوازە و ناتەبان، لەسەردەمی پێشەوا زۆر لەهۆزە گەورەكان دەیانگوت چۆن دوای مێزەر بەسەر دەكەوین و ژێربەژێر لەگەڵ شا-دا پەیوەندییان هەبوو، شێخ مەحمود هۆزی كوردی رۆژهەڵات دەهات بەرگریی لێدەكرد، مەلا مستەفا بارزانیش گەلەكۆمەكییەكی گەورەیان لێكرد، ئەمە بەمیراتی بۆمان ماوەتەوەو لەهەمووشی خراپتر كورد هەست بەخۆكەم زانی دەكات. من بەحوكمی ئەوەی باوكم زیاتر لە 50 ساڵ مەلای مزگەوت و حوجرە بووەو ساڵێك دوای شەهیدبوونی پێشەوا منیش چوومە ناو فەقێتیەوەو سەردەمی پێشەواو مەلا مستەفام لەبیرە و ئەو بارودۆخەم بینیوەو تێیدا ژیاوم، ئەو كات لەگوندەكەمان لە (شەڵماشی) لەسنووری سەردەشت كە دەكەوتە ناو جوگرافیای سنووری كۆمارەوە قوتابخانەی لێ نەبوو، لەگوندەكەمان 15 پێشمەرگەی لێبوو بە نۆرە دەچوونە ئەركی پێشمەرگایەتی، زەمەنێكی جوان و پڕ بوو لەكوردایەتی و دڵسۆزی، ئەو زەمەنە بۆ یەكەمینجار لەكۆماری كوردستان زمانی كوردی بەفەرمی كاری پێكراو خەڵكی و ئافرەتان چوونە قوتابخانە، لەبیرمە پێشەوا یەكەمین سەركردە بوو خێزانی خۆی ناردە قوتابخانەو گوتاری هەینی بە كوردی دەخوێندرایەوە، من زۆرم بێخۆش بوو پێشەوا لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە و شەهید نەبووایە، پێشەواو مەلا مستەفا پەیوەندییان زۆر باش بوو یەك زەڕە موخالیفی یەكتر نەبوون، مەلا مستەفا بارزانی ژەنەراڵێكی بەهێزو دڵسۆزی كۆماری كوردستان بوو، مەلا مستەفا زۆر تەكلیفی كرد پێشەوا لەگەڵیدا بڕوات، شای ئێران هەرچەندە بەڵێنی بە پشەوا دابوو شەهیدی نەكەن، بەداخەوە شای ئێران بەڵێنەكەی نەبردە سەروو پێشەوایان لەسێدارە داو شەهیدیان كرد. هۆكاری سەرەكی رووخانی كۆماری كوردستان خیانەتی بوو لەلایەن هەندێك هۆزی گەورەی كورد كە ژێر بەژێر پەیوەندییان لەگەڵ شا هەبوو.


هەموو ئەم زاتانە و سەركردە گەورانەی كورد ئەهلی مزگەوت و حوجرەو خانەقا بوون، مەلا و شێخ و مامۆستای ئاینی لەدەوریان بوون و زۆر فیداكارو چالاك و دڵسۆز بوون، لەشۆڕش و خەبات و حوكمداریدا زۆر سەركەوتوو بوون، بەڵام خیانەتیان لێكردوون شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحموود و پێشەوا خیانەتیان لێكرا، لەناو كورد پیاوی وەكو مەلا مستەفا بارزانی نەبوو تا مرد خانووی نەبوو تێیدا بێت، من لەنزیكەوە زۆر دەچوومە خزمەتی، لەزەمەنی مەلا مستەفا بارزانی مەلاكانی سلێمانی لەدەرەوەی شار لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی بوون، كەم مەلا لەناو شاردا مابوون ئەوانیش پاڵپشتی و پشتگیریان لە مەلا مستەفا بارزانی دەكرد، مەلا مستەفا بارزانی ڕێزی زۆری لەمەلاو زاناو مامۆستای ئاینی دەگرت و هەر خۆی ئەهلی مزگەوت و ئیمان بوو، مەلا مستەفا بارزانی كە هاتەوە بۆ عێراق نەك تەنیا لەهەرێمی كوردستان بەڵكو لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش كورد ژیایەوە و زۆر لەرۆشنبیرو هونەرمەندو مەلا و كەسایەتی دیوی كوردستانی ئێرانیش هاتنە لای مەلا مستەفا بارزانی، لەدێیەكانی ئێران یارمەتی و كۆمەك كۆدەكرانەوە و دەدرا بەئەحمەت تۆفیق و دەنێردرایە خزمەتی پێشمەرگەكانی مەلا مستەفا بارزانی. مامۆستاو مەلای كورد لەرۆژە ناخۆش و خۆشەكانی میللەتەكەماندا بەشدار بوون، ئەوان بەجوانی خوداپەرستی و عیشقیان بۆ خواپەرستی هەبووەو، پاڵپشتی میللەتەكەیان كردووە، مێژووی كورد بخوێنەوە بزانە چەند مامۆستاو مەلای كورد لەناو شۆڕشدا بوون، تەنانەت خەتیبی مزگەوتی گەورە خیانەتیان لێكردوو درۆیان بەدەمیەوە كرد لەنزیكەوە بەمنی وت بەناوی منەوە درۆیان بۆ هەڵبەستووم لەسەر هەڵەبجە، ئەو لە شاخ بوو كاتێكیش گەڕایەوە نەفی عەرەبستانیان كردوو لەناو مزگەوتی گەورە لەگەڵ حكومەتێكی دڕندەدا چی بكات. كەسایەتیەكی وەكو مەلا عەبدولكەریمی مودەرس هەرچوار پارچەی كوردستان قەرزاری ئەون كە خزمەتێكی وا گەورەی ئەدەبیات و زمانی كوردی كردووە.



  • دەتوانین بڵێین تا ئێستاش ئەم رۆڵەی مەلا و مامۆستای ئاینی بەردەوامی هەیە و هزری نەتەوەیی و ئاینی گرێدراوی یەكترن؟

  • لەدوای 1975 رۆڵی مەلاو مامۆستای ئاینی كەم بووەوە، ئەو كات مەلاو شێخ و زانای ئیسلام هەبوو ناكۆكیان لەنێوان نەبوو، لەساڵی 1968 كاتێك هاتمە سلێمانی یەك مەلا ناكۆكیان لەنێواندا نەبوو هەمووان یەكگرتوو بوون، ئێستا دەیان حزب و حزبی ئیسلامی پەیدا بووەو كەس حساب بۆ كەس ناكات، ئەمە زۆر خراپە خودای گەورەو میهرەبان لەقورئاندا دەفەرمووێت : (لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ)، ئەو كات ئەم هەموو حزب و حزبایەتی و حزبی ئیسلامی و چەپ پەیدا نەبووبوون ،  تەنانەت حزبە ئیسلامیەكان و ئەو هەموو رەوتە ئیسلامییە بڕوایان بەیەكتر نییە ، پێشتر لە شۆڕشی ئەیلوول هەموو مەلا بێ جیاوازی دوای مەلا مستەفا بارزانی كەوتبوون.

  • وەكو زاناو مەلایەكی ئاینی لەنزیكەوە مەلا مستەفا بارزانیت بینیوە، دەڵێن ماوەیەك ئەمری گرتنت بۆ دەرچووبوو ئایا ئەمە چۆن بوو؟

  • من كاتێك هاتمە سلێمانی و لەچەندین مزگەوتی ئەو شارە مەلا و گوتارخوێن بووم تەنانەت 10 ساڵ لەخانەقای مەولانا خالید نەقشبەندی گوتار خوێن بووم، جارێكیان لەبەیاننامەی 11 ئادار مەلاكانی سلێمانی چوونە خزمەتی مەلا مستەفا بارزانی و بەمنیان نەگوتبوو ئەگینا دەچوومە خزمەتی، كاتێك گەڕانەوە وتیان فەرمانی دەستگیركردنت بۆ دەرچووە، بۆیە چوومە لای مەلا عوسمان كۆڵە لە دێی وەڵزێ دێیەكی گەورەیە لە باڵەكایەتی و داوام لێكرد بمباتە لای مەلا مستەفا بارزانی، كەمێك بێدەنگ بوو پێی وتم بەقسەی من بكەو بچۆ سەر پردی گەڵاڵە و سەری خۆت هەڵگرە، من زۆرم بێ ناخۆش بوو بڕیارم دا بچمە لای ئیدریس بارزانی لە گوندێك پێیان دەوت دیلمان، ئەو دەمە كاكە ئیدریس خێوەتگەیەكی لەتەنیشت حاجی ئۆمەران هەڵدابوو پێشمەرگەیەكی زۆر لەدەوری بوون ، لەژێر رەشماڵی ئەو دا رێزیان لێنام و كاتێك خۆم بە كاك ئیدریس ناساند هەستا لەبەرمداو لەتەنیشت خۆیەوە داینام و رێزو خزمەتێكی زۆری كردم، كاتێك ویستم بڕۆمەوە وتی نا دەتبەمە خزمەتی مەلا مستەفا بارزانی كاتێك چوومە خزمەتی ئەو زاتەش رێزی لێنام و 9 شەو لەخزمەتیدا بووم، تەنانەت بارزانی لەگەڵ كاك ئیدریس منی ناردە مەولودێكی ماڵی بارزانی لە قەسرێ و كاتێكیش ناردیانمەوە زەرفێكیان دابوو پێم 30 دیناری ئەو كاتەی تێدا بوو كە زۆر بوو پۆلیسێك بە 2 دینار مووچەی بوو، دواتر زوو زوو دەچوومە خزمەتیان و رێزێكی زۆریان لێدەكردم.

  • لەسەرەتای قسەكانت باسی ئەوەت كرد میللەتی كورد نەیتوانیوە وەكو گەلانی تری ناوچەكە بەتایبەتی عەرەب و فارس و تورك سوود لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەرگرێت ئەمە هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟

  • گەلی كورد لەهەموو گەلانی دیكەی ناوچەكە موسڵمان ترە و بە رەسەنی و جوانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان وەرگرتووە، جێگای داخە تەنیا كورد نەیتوانیوە سوود لە دینی ئیسلام وەربگرێت بۆ دنیاو خۆشگوزەرانی و سەربەخۆیی. كورد لەهەموو نەتەوەكانی دیكە موسڵمان تر بووەو بۆ نوێژو خوداپەرستی و زۆر لەهەموو نەتەوەكانی تر ئازاترن، بەڵام كورد سوودی سیاسی لەئاین وەرنەگرتووە، ئەمە وێڕای ئەوەی لەناوخۆیاندا یەكگرتوو نەبوون و بەردەوام شكستی كورد لەسەر دەستی خیانەتكاران بووە، كوردەكانیان دابەش كردووە بەناوو ناوی جۆراوجۆری ئیمارات و میرو ناوچەوە بۆ ئەوەی لەدەوری یەك سەركردەو مەرجەعێك كۆنەبنەوەو یەك نەگرن هەر بەناكۆكی و دژایەتیكردنی یەكتر بمێننەوە. ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیانی بەكورد نەگەیاندووە، ئەو سەركردەو لێپرسراوانەی فارس و تورك و عەرەب زیانیان بەكورد گەیاندووە. كورد لەناوخۆدا یەكگرتوو تەبا نییە تۆ سەیر بكە كورد بەگەورەكەی خۆی رازی نییە عەرەبی عێراق چوون لەمەككەو مەدینە كابرایەكیان هێناو پێی رازی بوون و كردیانە پاشای عێراق، تەنانەت رەخنە لەسەركردەیەكی گەورەی كورد دەگرن كە سەلاحەدینی ئەیوبی بوو، خۆ لەزەمانی ئەودا قەومییەت نەبووە و هەموو موسڵمانان و دوژمنەكانیشی بەگەورەو بلیمەتی دادەنێن. خوداپەرستی و نیشتمانپەروەری دژی یەك نین، پێغەمبەر (د.خ)كاتێك كافرەكان لە مەككە دەریانكرد فەرمووی: (والله إنك لخير أرض الله وأحب أرض الله إليَّ ولولا أن أهلك أخرجوني منك ما خرجت منك) .    


   



  • ئێستا میللەتەكەمان لەقۆناغێكی هەستیاردایە كەچی حزبە كوردستانییەكان هەریەكەو لەلایەك گوتاری بۆ دۆخەكە هەیە، ئایا لەم بێسەروبەرییەی ئێستادا رۆڵی مامۆستایانی ئاینی چی یە بۆ ئەركی نیشتمانی دەبێت مامۆستایانی ئاینی چۆن هەنگاو بنێن؟

  • ئاینی پیرۆزی ئیسلام دژی فیتنەو ئاشووپ و نانەوەی دووبەرەكی دایە ؛ پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت: (المُسْلِمُ أَخُو المُسْلِمِ لاَ يَظْلِمُهُ وَلاَ يُسْلِمُهُ..) واتا موسڵمان برای یەكترن و زوڵمی لێ ناكات. بەڵام برا وەكو كوڕەكانی حەزرەتی نوح نەبێت هەر خەریكی فێڵ و ئازاردانی یەكترو كوشتنی یەكتر بوون، پێویستە كورد گەورەیەكی هەبێت و بەقسەی گەورەكەیان بكەن، نەك وەكو ئێستا كوڕ بەقسەی باوكی نەكات، پێویستە سەرنەكێشین بۆ خراپەكاری و گوێ لەمەلا و مامۆستای ئاینی و گوتاری هەینی رابگرین و جێبەجێی بكەین نەك لەدوای نوێژ بیرمان بچێتەوەو رەفتارەكانمان رەفتاری موسڵمان نەبێت.


مەلا و مامۆستای ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەبێت پێشەنگ بن بۆ قسەو كاری چاكە، دژی بەبازرگانیكردن و نانەوەی بیدعەی خراپ و هزرو بیری توندڕەوی و بازرگانیكردن و ئیدعاكردن و بیدعەی خراپ زیان بەئاینی پیرۆزی ئیسلام دەگەیەنێت. بوونی ئەو هەموو حزب و لایەنە سیاسییە لەهەرێمی كوردستاندا ئەگەر بۆ چاكسازیی و كاری خێر بێت زۆر بەبەهایە، بەڵام حزب و لایەنی سیاسی دژی میللەتەكەی بێت و لەدژی براكەی لەگەڵ دوژمنەكانی كورد رێكبكەوێت ئەوا شتێكی زۆر خراپە. ئێمەش وەكو بەغدامان لێهاتووە دەیان حزبی سیاسی بوونی هەیە و كۆمەڵگەو موسڵمانانیان پەرش و بڵاو كردووەتەوەو دژی خەڵك و نەتەوەو حكومەتەكەشیانن.


 


دیمانە: گۆڤاری گوڵان