یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی حکومی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/01/2023 : 22:14:51
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 19ی1ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا رسول گەزنەیی کارگێری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان چەندین دام و دەزگای ئیداری لە سنووری سۆران بەسەر کردەوە.


سەرەتا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردان سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی کردو لە نزیکەوە لە هەواڵی مامۆستایانی پرسی و چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست و پیشەیی تاوتوێ کرا.


دواتر سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کردو لە لایەن بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارە بەگەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی لە سنوورەکەو رۆڵی زانایان کراو سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی لەبەر چاو بگیرێت، لە بەرامبەر سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە سەرسامی خۆی بەرامبەر هەڵوێست و خزمەتی زانایانی ئایینی لە سنووری ئیدارەی سۆران دەربڕی.


دواتر سەردانی هەر یەک لە بەرێزان عبدالواحد رواندزی بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان و رەجەب زبیر حارس قایمقامی قەزای سۆران و کامەران مەلا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی و کەریم کاوە بەرێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفال کراوان و فەیسەل سادق بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزارو خەسرۆ ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و عەقید زرار حوسێن بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی سۆران و مامۆستا ئاکارا ئەلیشا بەرێوەبەری گشتی پەروەدەی سۆران کردو لەکۆی دانیشتەکان وێڕای پیرۆزبایی دەسبەکاربوونیان سەرۆکی یەکێتی زانایان جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتکردن شانازیە بۆ مرۆڤ و پێویستە لە چوارچێوەی بەهای پیشەیی و ئیداری هەوڵ بدرێ کارئاسانی و خزمەتی دەڤەرەکە بکرێت.


شایەنی باسە تەورێکی تری دانیشتنەکان قسەکردن بوو لەسەر رەوشی ئایینی دەڤەرەکەو خزمەت و رۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی ئایینی لە سنووری ئیداری سەربەخۆی سۆران لەمەڕ پرسە گرنگ و هەستیارەکان.