یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
زانایانی ئایینی بەردەوامن لە پاڵپشتی کردنی کەمپینەکان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی و هاوکاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/02/2023 : 20:58:57
قه‌باره‌ی فۆنت

 


دوای راگەیاندنی کەمپینی هاوکاری لە هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوواتی بوومەلەرزە لە باکورو رۆژئاوای کوردستان، یەکێتی زانایانی ئایینی لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان و لەرێی لقەکانی یەکێتی زانایان بەردەوام لە هەوڵی پاڵپشتی کردنی کەمپینەکان و کۆکردنەوەی هاوکاری کۆمەکین بۆ کەس و کاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە.


لەپەیامی هاوخەمی خۆیدا بەبۆنەی بوومەلەرزەکە لە رۆژی 6ی2ی2023 یەکێتی زانایان رایگەیاند: هاوکاری کردن و بەهاناوەچوونی خەڵکی لێقەوماو لەم جۆرە کارەساتانە خێرێکی مرۆیی و ئەرکێکی ئایینی گەورەیە.


هەروەها رۆژی 8ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی لە پەیامێکدا رایگەیاند: هاوکاری کردنی ماددی و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی و خێرێکی گەورەیە.


لە وتاری هەینی رۆژی 10ی2ی2023 مامۆستایانی ئایینی لە وتارەکانیان جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە وەکو موسڵمان و کورد و هەستی بەرپرسیارێتی مرۆیی لەرێی خێرو کۆکردنەوەی هاوکاری یارمەتی کەس و کاری قوربانیان بدەین و بەخێرێکی گەورەی بزانین، هەر هەمان رۆژ لە کوردستان نوێژی مردوو بە غائیب لەسەر قوربانیانی بوومەلەرزە کراو دوعای شیفا بۆ برینداران خوێندرا.


لەلایەکی تریشەوە بەشێکی هاوکارییە ماددی و پێداویستیە سەرەتاییەکان گەیێندرانە شوێنی کارەساتەکەو هەر ئەمرۆش لقی زاخۆی یەکێتی زانایان لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەرپەرشتی کاروانێکی هاوکاری کرد کە بریتی بوو لە یازدە تڕێڵەی کەل وپەل و پێداویستی لە چادرو خواردەمەنی و ئاوو و جلوبەرگ و سۆپاو دەرمان و شتی تر.


شایەنی باسە یەکێتی زانایان بەردەوام دەبێت لە بانگەو پاڵپشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی چونکە پێی وایە ئەمە ئەرکێکی ئایینی و هەنگاوێکی مرۆیی گەورەیە.