یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/03/2023 : 18:12:49
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 15ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری هەریەک لە د. دلشاد گەڵاڵی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای چۆمان چەندین سەدان و دیداری ئەنجام دا.


سەرەتا لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی بەسەر کردەوە، پاشان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان لە پۆستێ نوێ سەردانی هەریەک لە بەرێزان حسن حەدۆ فەرمادەی فەرماندەیی هەڵگۆردو بەرێز بەهرام عەریف یاسین بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرێز دلڤان عومەر بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران کرد، دواتر هەر یەک لە بەرێز سوبحی نێروەیی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرێز د. شێروان شەریف سەرۆکی زانکۆی سۆران کردو، لە کۆی دانیشتنەکان رەوشی ئایینی دەڤەرەکەو رۆڵی زانایانی ئایینی و پێویستی هەماهەنگی نێوان دەزگاو دامەزراوەکان قسەو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


پاشان سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی قەزای چۆمانی کردو بە ئامانجی پیرۆزبایی دەست بەکار بوون سەردانی بەرێز کرمانج عزت بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لەهەمان کات سەردانی بەرێز مامۆستا خاکی داروسەلامی تێبینەری تازەی تێبەرنەرایەتی ئەوقافی چۆمان کردو پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی ئاراستە کردو هیوای خواست بەهەماهەنگی ناوچەی یەکێتی زانایان خزمەتی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە بکەن.


هەر لە سەدانەکەی بۆ قەزای چۆمان سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پرسەی بنەماڵەی مام چەتۆ دێڵزی کرد، کە بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەزینی وەرتێ پێنج کەس لە خانەوادەکەی بوونە قوربانی.