یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحكيم شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات   
پەیامی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2023 : 20:21:40
قه‌باره‌ی فۆنت

بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.


ئامانجی سەرەكیی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە لایەن بارزانیی نەمر لە 21ی ئەیلوولی 1970 دووپاتكردنەوەی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و قووڵكردنەوەی بنەماكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان بوو. بە درێژایی مێژووی گەلەكەمان مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام ڕۆڵی یەكلاییكەرەوەیان لە بەهێزكردنی نیشتیمانپەروەری و قبووڵنەكردنی ستەمكاری و ڕێگەگرتن لە بیری توندڕۆیی و تاییفەگەریدا هەبووە.


ئەو چاوەڕوانییە لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی هەیە كە وەك هەمیشە لەو ڕۆڵە پیرۆزەیاندا بەردەوام بن و، ڕێنیشاندەری هەموو لایەكمان بن. لە ساڵیادی ئەو بۆنە مێژووییەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.


 


خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت.


مسعود بارزانی


21ی ئەیلوولی 2023