یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
حوكمی ئه‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ی كه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی خانه‌نشین بوونی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2022 : 00:21:01
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ هاونیشتمانیان پرسیاریان ئاراسته‌ی لیژنه‌ فه‌تواكانی لقه‌كانمان وئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا سیفه‌تی ئه‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ی كه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی خانه‌نشین بوونی چییه‌ و ئایا زه‌كاتی تیادایه‌ وه‌ ئایا له‌ كاتی مردنی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌و ده‌رچونی موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ میراتگره‌كانی ئه‌و پاره‌ زیاده‌ی ده‌بێته‌ میرات یان وه‌ك مینحه‌یه‌كی حكومی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت حكومه‌ت به‌ناوی هه‌ركه‌سێك به‌خشی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێته‌ هی ئه‌و كه‌سه‌؟
 ئه‌نجومه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌ سیفه‌تی ڕاسته‌قینه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و پاره‌یه‌ نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری – به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دیراسات و توێژینه‌وه‌ كرد به‌ ژماره‌ (50) له‌ به‌رواواری 10/1/2022 ئه‌وانیش به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌ نوسراوی فه‌رمی ژماره‌ (374) وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیان له‌و باره‌یه‌وه‌ دایه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن دوای تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ به‌رواری 8/2/2022  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:  
یه‌كه‌م : سیفه‌ت و ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری – به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دیراسات و توێژینه‌وه‌ دا سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی مانگانه‌ له‌فه‌رمانبه‌ر ده‌بڕدێت به‌م شێوه‌یه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌: "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ شایسته‌ی دارایی ئه‌و مانگ و ڕۆژانه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ مافی خۆی بووه‌ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و وه‌رینه‌گرتووه‌ كه‌ته‌نها بۆ ماوه‌ی (180) ڕۆژ بۆی سه‌رف ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی (45) له‌ یاسای ڕاژه‌ی شارستانی ژماره‌ (24) ی ساڵی 2006 ی به‌ركار له‌ هه‌رێمی كوردستان" هه‌روه‌ها له‌ نوسراویاندا ژماره‌(2471) له‌ 13/2/2022 هاتووه‌" كه‌ ئه‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ كه‌ له‌دوای خانه‌ نشینی ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و لێبڕینه‌ خانه‌نشینیه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مانگانه‌ لێی ده‌بڕدرێت ".
دووهه‌م: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ دروسته‌ فه‌رمانبه‌ر وه‌ریبگرێت و، زه‌كاتیشی تیادا نییه‌ چونكه‌ ئه‌وپاره‌ زیاده‌یه‌ به‌خششێكی حكومییه‌(منحة حكومية مقابل الاجازات المتراكمة) له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ مافی خۆی بووه‌ مۆڵه‌ت وه‌بگرێت، به‌ڵام مافی خۆی به‌كار نه‌هێناوه‌ و مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ ، كه‌واته‌: ئه‌و پاره‌یه‌ قه‌رزێك نه‌بووه‌ لای حكومه‌ت به‌ڵكو ته‌نها به‌خششێكه‌ میری ده‌یداته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ، بۆیه‌ زه‌كاتی تیادانییه‌.
سێهه‌م: هه‌ركاتێك ئه‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ گه‌یشته‌ ڕێژه‌ی (نصاب) زه‌كات وده‌ركه‌وت كه‌ له‌ جێی خۆی ساڵی به‌سه‌ردا سوڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ موڵكی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌دا ئه‌وه‌ وا باشتره‌ زه‌كاتی ته‌نها یه‌ك ساڵی لێبدات.
چواره‌م: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ حكومه‌ت له‌ كاتی مردنی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌و ده‌رچونی موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌یدات به‌ خانه‌واده‌كه‌ی مینحه‌و یارمه‌تی حكومه‌ته‌، بۆیه‌ به‌ میرات هه‌ژمار ناكرێت و  به‌و میراتگره‌ ده‌درێت كه‌ شایسته‌ی موچه‌ی خانه‌ نشینییه‌وه‌ به‌وانی تر نادرێت وه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت میرات نییه‌ وه‌ك له‌ نوسراوی ئاماژه‌ پێكراویاندا هاتووه‌ و له‌ شه‌ریعه‌تیشدا هه‌روه‌ا هه‌ژمار ده‌كرێت چونكه‌ ئه‌مه‌ گرێبه‌ستێكی یاساییه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌ مردووه‌كه‌ كاتی خۆی پێی ڕازی بووه‌ و مۆرو ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت وئه‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ وه‌رده‌گرێت یارمه‌تی ئه‌ندامانی تری خیزانی موحتاجی مردووه‌كه‌ بدات ئه‌وه‌ كارێكی باشه‌و به‌ڵام له‌سه‌ری واجب نییه‌.
والله تعالى أعلم
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
14/ رجب/ 1443ك = 15/2/2022ز = 26/ ڕیبه‌ندان/ 2721ك