یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فاستپه‌ی روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2023 : 10:45:59
قه‌باره‌ی فۆنت

 

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ هاونیشتمانیان و دوكاندارو ماركێته‌كان پرسیاریان ئاراسته‌ی لیژنه‌ فه‌تواكانی لقه‌كانمان و ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ جزدانی ئه‌لیكترۆنی فاستپه‌ی، ئه‌نجومه‌ن دوای تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و په‌یوه‌ندیكردن به‌ كۆمپانیای ناوبراو و چه‌ند وه‌كیل و خاوه‌ن دوكان وماركێتێك بۆ به‌رچاوڕونی له‌ شێوازی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دریت و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ به‌رواری  6/صفر/1445ه= 22/8/2023 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

• پێشه‌كی شێوازی كاری فاستپه‌ی:

 فاستپه‌ی سیسته‌مێكی تایبه‌تی ئەلیكترۆنیه‌ وه‌ك جزدانی ئۆنلاین به‌كاردێت، له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌كاربه‌ره‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانرێت كارتی مۆبایل وئینته‌رنێت و پرۆگرام و به‌رنامه‌ ئەلكترۆنیه‌كانی پێ بكڕدرێت، یان پاره‌ ته‌حویل بكاته‌ جزدانی به‌كار به‌رانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك وه‌كیل كه‌ كۆمپانیاكه‌ چه‌ند ئامێرێكی تایبه‌تی پێداون و ئه‌و وه‌كیلانه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ كۆمپانیا پاره‌ ده‌ده‌ن به‌ كۆمپانیاو كۆمپانیاش بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یان له‌گه‌ڵ زیاده‌یه‌كی كه‌م بۆ ده‌خاته‌ ناو ئه‌و ئامیرانه‌وه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بڕی (1,000,000) یه‌ك ملیۆن بدات به‌ كۆمپانیا ئه‌و (1,005,000) ملیۆنێك و پینج هه‌زار دیناریان بۆ ده‌خاته‌ ناو ئامێره‌كه‌وه‌، ئینجا ده‌توانێت له‌و پاره‌یه‌ی خستویه‌ته‌ ناو ئامێره‌كه‌وه‌ كارت بفرۆشێت به‌ به‌كاربه‌ر یان به‌پێی داواكاری بڕێك پاره‌ ته‌حویل بكاته‌ جزدانی به‌كار به‌رانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌، یان به‌بێ به‌رمبه‌ر.

 هه‌روه‌ها به‌ كاربه‌ریش ڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت بڕوات بۆ نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاو پاره‌ بخاته‌ ناو جزدانه‌كه‌ی خۆی. وه‌ هه‌روه‌ها به‌كاربه‌ر ده‌توانێت پاره‌ی ناو جزدانه‌كه‌ی ته‌حویل بكات یان كارتی پێبكڕێت یان ڕایبكێشێت به‌ڵام له‌م حاڵەتانه‌دا ئه‌وا كۆمپانیا بڕێكی كه‌م پاره‌ ده‌گێڕیته‌وه‌، وه‌ك كڕێی ئه‌ركی حه‌واڵه‌ كردن.

• حوكمی شه‌رعی ئه‌م مامه‌ڵانه‌

یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتن و كڕینی كارتی مۆبایل وئینته‌رنێت و پرۆگرام و به‌رنامه‌ ئەليكترۆنیه‌كان له‌م سیسته‌مه‌دا، چ له‌ ڕێگه‌ی وه‌كیله‌كانه‌وه‌ بێت له‌ڕێی ئامیره‌كانیانه‌وه‌ یان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی جزدانی به‌كاربه‌رانه‌وه‌ بێت ئه‌نجومه‌ن پێی وایه‌، دروسته‌ و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه‌ چونكه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی مورابه‌حه‌ی شه‌رعییه‌وه‌و ته‌نها كڕینی كاڵایه‌ نه‌ك پاره‌.

دووه‌م: هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ته‌حویل كردنی پاره‌ دوای په‌یوه‌یوه‌ندی كردنمان به‌ سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیاوه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ 22/2/2022 بۆمان ڕوون بووه‌وه‌ كه‌ دوو جۆر ته‌حویلیان هه‌یه:‌ یه‌كه‌م: ته‌حویل كردنی پاره‌ له‌ جزدانی كه‌سێكه‌وه‌ بۆ جزدانی كه‌سێكی دیكه‌، كۆمپانیا له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕێك پاره‌ له‌ جزدانی كه‌سی ته‌حویل كار ده‌بڕێت كه‌ به‌ڕێژه‌ی (2,5%) واتە لە سەدا دوو دینارو نیوە، ئه‌م لێبڕینه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه‌و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ركی عموله‌ی ته‌حویل كردندا كۆمپانیا له‌ جزدانی ته‌حویل كار كه‌می ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا پێی وایه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا نییه‌ چونكه‌:

أ. بڕی داشكێنراو دیاره‌ (الأجرة معلومة) بۆیه‌ غه‌ره‌ر و نه‌زانراوی دروست نابێت و فێڵ ڕونادات.

 ب. ده‌مه‌و ده‌ست ته‌حویله‌كه‌ ڕوده‌دات و له‌مه‌شدا ده‌ستاو ده‌ستی (تقابض) حوكمی ڕویداوه‌.

 ج. ته‌حویل كردنه‌كه‌ به‌ هه‌مان جۆری پاره‌ كه‌ ته‌حویل ده‌كرێت و له‌ یه‌ك كاتیشدا (حلول) په‌یدا ده‌بێت

كه‌ ئه‌مانه‌ كۆی ئه‌و مه‌رجه‌ شه‌رعیانه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌ ته‌حویلی بانكیدا بێنه‌دی كه‌ بووه‌ته‌ پێویستییه‌كی ژیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، و ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش ده‌لكێنرێت به‌ ته‌حویلی بانكییه‌وه‌ له‌دروستیدا كه‌ وه‌رگرتنی عموله‌یه‌كی دیاری كراوه‌و ده‌چێته‌ خانه‌ی كرێ یان وه‌كیل گرتن به‌ كرێ (الإجارة، أو الوكالة‌ بالأجر).

جۆری دووهه‌م: كۆمپانیا بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ بڕێك پاره‌ ته‌حویل ده‌كات بۆ جزدانی كه‌سێكی تر له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌ك كۆمپانیا ڕونیان كرده‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نابڕێت، بۆیه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا نییه‌.

 وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌حویل كردنی پاره‌ی له‌ ئامێری وه‌كیله‌كانه‌وه‌ بۆ جزدانی به‌كاربه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌ بڕێك پاره‌ی دیاریكراو ئه‌مه‌یش دروسته‌ به‌مه‌رجێك بڕه‌كه‌ دیار بێت، و ئێمه‌ وا به‌باشتر ده‌زانین به‌ جودا له‌ بری ئه‌ركی ته‌حویل كردنه‌كه‌ دوای ته‌حویل كردنه‌كه‌ وه‌ربگیرێت.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بڕه‌ زیاده‌یه‌ی كۆمپانیا ده‌یدات به‌ وه‌كیله‌كانی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكرد دروسته‌و ده‌چێته‌ خانه‌ی سه‌مسه‌ره‌و ده‌ڵاڵی و هاندان له‌سه‌ر ڕاكێشانی به‌كاربه‌ری سیسته‌مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕیبه‌وی نییه‌، نه‌ ڕیبای زیاده‌یه‌و نه‌ ریبای قه‌رزه‌و نه‌ ڕیبای ده‌سته‌ (ربا الفضل، ربا النسیئة‌، ربا الید) و ته‌نها ئه‌و زیاده‌یه‌ وه‌ك دیارییه‌ك و هاندانێك كۆمپانیا ده‌یدات به‌ وه‌كیله‌كان له‌پای مامه‌ڵه‌ كردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌.

 (والله تعالی أعلم)

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی لآ‌له و صحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

6/صفر/1445ه= 22/8/2023 = 31/خه‌رمانان/2723ک