یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی دانانی مه‌رجی غه‌رامه‌ی دواخستنی قیستی خانوبه‌ره‌ روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/11/2023 : 10:53:04
قه‌باره‌ی فۆنت

 

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ خاوه‌ن نووسینگه‌كانی عه‌قاڕات له‌ به‌رواری 28/8/2023 چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد، سه‌باره‌ت به‌ دانانی مه‌رجی غه‌ڕامه‌كردن له‌ كاتی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌ی قیسته‌كان له‌كاتی فرۆشتنی خانوو به‌قیست و كاریگه‌ری ئه‌و مه‌رجه‌ له‌سه‌ر كاری عه‌قاڕات كه‌ وه‌ك نێوه‌ندگیرێك كارده‌كات بۆ پێكهێنانی كڕیار و فرۆشیار؛ ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ 6 له‌ به‌رواری 6/ربیع الاول/1445 به‌رامبه‌ر به‌ 21/9/2023، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌:

له‌ فه‌توای ژماره‌ 2 له‌ 11/4/2023 روونمانكردۆته‌وه‌، كه‌ (غه‌ڕامه‌ی تاخیر) بوون حه‌رامه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ بابه‌ته‌كانی قه‌رز و قیستدان، به‌و پێیه‌ش هه‌ر له‌ ئه‌وه‌له‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ حه‌رامه‌ و نابێت موسڵمان خۆی لێبدات، هه‌روه‌ها هه‌ر ئاسانكاریێكیش بۆ ئه‌و جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌ بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵاڵ و سه‌مسار و خاوه‌ن عه‌قاڕات ده‌یكه‌ن؛ هه‌مان گوناهی سوخواردن ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن. چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (ولاتعاونوا علی الاثم والعدوان) {سورة المائدة من الآية‌:2}، ریباش هه‌م تاوانه‌ و هه‌م عدوانیشه‌. كه‌واته‌:

1- بۆ هه‌ردو لایه‌نی گرێبه‌ست وه‌ك یه‌ك ریبایه‌ و حه‌رامه‌، وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ر له‌ ئه‌وه‌له‌وه‌ (باطل)ـه‌.

2- ئه‌گه‌ر كڕیار له‌ ئه‌وه‌لیشه‌وه‌ نیه‌تی تاخیركردنی قیسته‌كه‌ی نه‌بێت، هه‌ر دیسان حه‌رامه‌؛ مادام واژووی كرد له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ كه‌ مه‌رجێكیان سه‌رده‌كێشێت بۆ ریبا.

3- خاوه‌ن عه‌قاڕاته‌كانیش نابێت نێوانگیری بكه‌ن له‌و حه‌رامه‌دا.

4- به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ خاڵی بوو  له‌و مه‌رجه‌ (مه‌رجی غه‌رامه‌ی تاخیربوون)؛ ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی تیادا نییه‌.

5- پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ لاببرێت له‌و گرێبه‌سته‌دا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ ده‌توانن هه‌ركات تاخیر بوو كڕیاره‌كه‌؛ ئه‌وا ئیلزام بكرێت به‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ دوو قیست بدات له‌ كۆی ئه‌و مه‌بله‌غه‌ی كه‌  له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

6- ئه‌گه‌ر خاوه‌ن عه‌قاڕاته‌كان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی كه‌ گرێبه‌سته‌ یاساییه‌كه‌ی دووه‌م مه‌رجی غه‌رامه‌ی تاخیربوونی تێدایه‌؛ ئه‌وا بۆ ئه‌مان كێشه‌یه‌كی شه‌رعی نابینینه‌وه‌، چونكه‌ شه‌رع زاهیر بینه‌ و حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر یه‌قین و دڵنیایی بونیات ده‌نرێت.

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای

6/ربیع اڵاول/1445ه= 21/9/2023 = 15/گه‌لاوێژ/2723ك