یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی فێركردن و تێگه‌یاندنی پیته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ زمانی ئاماژه‌ روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/11/2023 : 10:55:20
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هاونیشتیمانی "م. عزالدین حامد مصطفى" له‌ به‌رواری 17/9/2023  پرسیاری كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی  باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌ چاپ كردنی نوسراوێك بۆ فێركردن و وتێگه‌یاندنی پیته‌كانی قورئانی پیرۆز تایبه‌ت به‌ كه‌ڕولاڵه‌كان، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (8) له‌ به‌رواری 23/ ربیع الثانی / 1445ه= 7/11/2023م دوای ورد بوونه‌وه‌ی پێویست له‌ نمونه‌ی ئه‌و كاره‌ی ناوبراو ئه‌نجامی داوه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڵگه‌ شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه‌:

ئاشكرایه‌ فێركردن وفێربوونی قورئانی پیرۆز به‌پێی ده‌قی فه‌رموده‌كان كارێكی گه‌وره‌و پیرۆزه‌، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: ( خيرُكم من تعلَّم القرآن وعلَّمه) {رواه البخاري في كتاب فضائل القرآن باب خيركم من تعلم القرآن وعلمه برقم:   5027 من حديث عثمان رضي الله عنه}.

ئه‌م كاره‌ له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ كارێكی دروسته‌ به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ناوه‌كه‌ی به‌م شَوه‌یه‌ بێت: (حوكمی فێركردن و تێگه‌یاندنی پیته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ زمانی ئاماژه‌) هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ به‌ وردی پێداچوونه‌وه‌ بكات بۆ هه‌موو ئه‌و ئاماژه‌و هێمایانه‌؛ چوونكه‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی تیادا به‌دیده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پیتی شه‌دده‌ دار به‌ دوو پیت بنوسرێت و، ته‌نوین به‌ نونی ساكین بنوسرێت و هه‌مزه‌ی وه‌صلی سه‌ر لامی ته‌عریف نه‌نوسرێت .. هتد كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی پسپۆڕ ده‌ستنیشانیان بكات.

وه‌ ئه‌م كاره‌ ناچێته‌ خانه‌ی نوسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌ پیتی زمانێكی تر بێجگه‌ له‌ پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی؛ چونكه‌ ئه‌و ئاماژانه‌ نابنه‌ به‌دیل له‌ بری پیته‌كانی قورئانی پیرۆز كه‌ ئیعجاز له‌ پیته‌كانیدا هه‌یه‌  چونكه‌ ئه‌و ئاماژانه‌ پیت نیین تاوه‌كو له‌ ده‌می ئه‌و ناكامانه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكوو ته‌نها ئاماژه‌ن بۆ ووشه‌و پیته‌كان و دواجار ئاماژه‌ن بۆ واتاكانیان .

له‌ كۆتاییدا ئه‌م كاره‌ كه‌ ناوبراو ئه‌نجامی داوه‌ به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ باسمان كرد به‌ گشتی ده‌چێته‌ خانه‌ی كاركردن بۆ فێركردنی قورئانی پیرۆز به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و توێژه‌ گرنگ و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ زۆر پێویستییان به‌ خوێندنه‌وه‌ و شاره‌زابوون له‌ قورئان هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین.

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وآ‌له وصحبه أجمعین

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

23/ربیع الثانی/1445ه =  7/11/2023 = 16/خه‌زه‌ڵوه‌ڕ/2723ک