یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی به‌كارهێنانی فیزه‌كارتی یه‌كێك بۆ موعامه‌لات به‌ پاره‌ روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/11/2023 : 11:06:17
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

 دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاریدا كه‌ رسوماتی ده‌رهێنانی پاسپۆرت به‌ شێوه‌ی ئیلكترۆنی له‌ ڕێگه‌ی ڤیزه‌ كارته‌وه‌ وه‌ربگرێت، هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد كه‌ هه‌ندێك كه‌س فێربوون له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت فیزه‌كارتی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی فه‌رمانگه‌گه‌ی پاسپۆرتی پێ ڕایی بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌، وه‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ی دیكه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت..

ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (8) له‌ به‌رواری 23/ربیع الثانی/1445ه = 7/11/2023 دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڵگه‌ و داڕشته‌ شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته‌كانی باڵای شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

ئه‌صل وایه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، وبه‌شێوه‌ی هاوكاری بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كیش به‌ جودا وه‌ربگرێت یان به‌ دراوێكی دیكه‌ی جودا له‌و دراوه‌ی له‌ ناو ڤیزه‌كارته‌كه‌دایه‌ ئه‌وه‌ دروسته‌ و هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا نییه‌، واته‌: بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ڤیزه‌كارتێكی پێدا كه‌ 90,000 نه‌وه‌د هه‌زار دیناری تیادا بوو ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ 90,000 نه‌وه‌د هه‌زاری به‌ده‌ست پێدا له‌ جیاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ناو ڤیزه‌ كارته‌كه‌دایه‌ و 5,000 پێنج هه‌زار دیناریشی پێدا له‌ بری به‌كار هێنانی كارته‌كه‌، یان له‌ به‌رامبه‌ر 90,000 نه‌وه‌د هه‌زاره‌كه‌ دۆلاری پێدا ئه‌وه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا دروست نابێت.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وآ‌له وصحبه أجمعین

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

23/ربیع الثانی/1445ه =  7/11/2023 = 16/خه‌زه‌ڵوه‌ڕ/2723ک