یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پلاتفۆرمی دابڕان
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/09/2016 : 20:11:40
قه‌باره‌ی فۆنت

چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پلاتفۆرمی دابڕان

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

رۆژانی 22-24/9/2016 له‌ هۆلی هۆتێل شاری جوان له‌ شاری سلێمانی، پلاتفۆرمی دابڕان به‌ دروشمی ( ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌موان ) دووه‌مین كۆنفرانسی خۆی سازكرد، دواتر له‌ رێگه‌ی بڵاوکراوه‌یه‌که‌وه‌ پێشنیارو راسپارده‌کانی خۆیان بڵاوکردنه‌وه‌، پێمان وایه‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ کۆمه‌ڵێك لایه‌نی نێگه‌تیڤ و نابه‌رپرسانه‌ی تێدا بوو به‌رامبه‌ر ئاین و گه‌ل و دۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، چونکه‌:

 

یه‌که‌م: خه‌ڵکی کوردستان به‌ هه‌ستێکی موسڵمانانه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر گیانی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان په‌روه‌رده‌کراوه‌و، مێژووێکی درێژه‌ سه‌رجه‌م ئاین و مه‌زه‌ب و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان ئاشتییانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستدرێژی و تاوانکاریی تیرۆریستانی داعش دژی ئێزدی و مه‌سیحییه‌کان نه‌ك کاری نه‌رێنی له‌ موسڵمانان نه‌کرد، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ پشتیوانی مه‌لاو زانایانی ئایینی کوردستان سوورتر بوون له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانو قوڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و برایه‌تییه‌، به‌ڵام نه‌فه‌سی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و، له‌ شوێنی برایه‌تی تۆوی رق و کینه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌.

 

دووه‌م: گه‌لی کورد وێڕای ناسنامه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئایینی موسڵمانێتییه‌، بۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لابردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ناسنامه‌یه‌، ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و، ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ تایبه‌تیترین تایبه‌تمه‌ندی تاکه‌کانی ئه‌م وڵاته‌، که‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ به‌ ئاشکرا کار بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ش‌ رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشم وبانگه‌شانه‌یه‌ که‌ له‌ رۆژانی کۆنفرانس به‌رزیان ده‌کرده‌وه‌.

 

سێیه‌م: حوجره‌ی فه‌قێیان مێژووێکی پڕ سه‌روه‌ری هه‌یه‌ له‌ مێژووی کورددا، که‌ سه‌رچاوه‌ی پێگه‌یشتنی سه‌دان سه‌رکرده‌و رۆسنبیره‌، که‌ گه‌لی کورد له‌ قۆناغی ئێستادا پێویستی زۆری به‌ هه‌مان نه‌فه‌سی حوجره‌و هه‌ستی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤانه‌ی فه‌قێیان هه‌یه‌، بۆیه‌ تێوه‌گلاندنی ناوی حوجره‌و فه‌قێیان، که‌ له‌ بێنازترین قۆناغی مێژوویان تێپه‌ڕده‌بن، لێدانێکی راسته‌وخۆیه‌ له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری کوردو، هه‌وڵێکه‌ بۆ له‌ بنهێنانی ته‌واوی سه‌روه‌رییه‌ مێژووییه‌کانیان و، دابڕاندنی کورده‌ له‌و رابردووه‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌‌ی.

 

چواره‌م: پیشاندانی خوێندنگه‌ ئایینییه‌کانی کوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی تیرۆریستانی داعش، وێڕای ناڕاستی قسه‌که‌، ناشیرینکردن و له‌که‌دارکردنی ئه‌م خوێندنه‌یه‌، چونکه‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و لێدوان و زانیاریانه‌یه‌ که‌ پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌شیان راسته‌وخۆ ته‌شهیره‌ به‌ حوجره‌و فه‌قێیان و خوێندنی ئیسلامی.

 

پێنجه‌م: هه‌رێمی کوردستان و دانیشتوانی به‌ کۆمه‌ڵێك گرفت و قه‌یران تێپه‌ڕده‌بن، هه‌ر له‌ قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ قه‌یرانه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ده‌بوو ئه‌و (رۆشنبیرانه‌) کۆنفرانسه‌که‌یان تایبه‌ت به‌و بواره‌ بکردایه‌، تا کۆمه‌ڵێك پێشنیازو رێگه‌چاره‌ی دروست و مه‌عقول بده‌نه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و، هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانیان به‌ خه‌مخۆری رۆشنبیران و شه‌ونخونیان سه‌رقاڵ کردبا بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌که‌، نه‌ك باسێکی دیکه‌ بێننه‌ مه‌یدان و خه‌ڵکی پێوه‌ سه‌رقاڵ بکه‌ن.

 

شه‌شه‌م: له‌ قۆناغی ئێستادا که‌ کوردستان له‌ شه‌ڕێکی چه‌کداری و فیکری گه‌وره‌ دایه‌ دژی تیرۆریستان، کاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو هێزو تواناکان یه‌ك بخرێن بۆ ئه‌م مه‌یدانه‌، نه‌ك به‌ناوی دژایه‌تی تووندڕه‌وی، گیانی رق و کینه‌و بریندارکردن و خولقاندنی ئاریشه‌ی تازه‌ بڵاوبکه‌نه‌وه‌. بۆیه گه‌وره‌ترین ئه‌رکمان داعش و فیکره بۆگه‌نه‌که‌یه‌تی،‌ نه‌ك له‌ په‌نای دژایه‌تی تیرۆریستانه‌وه‌ هێڕش بکرێته‌ سه‌ر عه‌قیده‌و باوه‌ڕو پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.

 

 دڵنیاین هاوشێوه‌ی ئه‌م کۆنفرانسانه‌ ناوه‌ندو که‌سایه‌تی و بیریاران و زانایانی ئایینی زیاتر هان ئه‌دات بۆ وه‌لاوه‌نانی شته‌ لاوه‌کییه‌کان و سه‌رقاڵبوون به‌ یه‌کتری،‌ به‌ره‌و توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی زیاتر ده‌رباره‌ی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام. لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیش له‌ژێر به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌دان، که‌ هاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی رۆڵ و هه‌نگاوه‌کانیانه‌.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان

25/9/2016