یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/08/2017 : 10:59:50
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك رۆژی شه‌مه‌ 12/8/2017 به‌ ناوی (مامۆستایانی ئایینی) به‌شداری مه‌راسیمی جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌كانیان كرد، كه‌ به‌شداریكردنه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئاستی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی ئایینی و هه‌ڵواسینی دروشمی ئایینی و قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و پیاهه‌ڵدانی دروشمه‌كانی زه‌رده‌شتی، ئه‌م كاره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری مسوڵمانانی كوردستان به‌ گشتی و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی به‌ دوای خۆیدا هێنا.

لێره‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نین:

یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كردووه‌و به‌ناوی (مامۆستای ئایینی ئیسلام) وتاریان پێشكه‌ش كردووه‌، پیشه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته‌، نه‌ ئیمامه‌و نه‌ وتارخوێنه‌و نه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانن‌، هیچ پۆستێكی ئایینیان نییه‌، بۆیه‌ پۆشینی جوبه‌و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ زانایانی ئایینی ئیسلام، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ زیاتر ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

دووه‌م: له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ هیچ مه‌كانه‌تێكی عیلمیان له‌ بواری شه‌رعی ئیسلامه‌وه‌ نه‌بێ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی ناكه‌ن و نه‌ده‌بوو خۆشیان رێگه‌ی ئه‌وه‌ به‌خۆیان بده‌ن به‌م به‌رگ و به‌م ناونیشانه‌ به‌شداری ئه‌م پرسانه‌ بكه‌ن.

سێیه‌م: ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ زیانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ئایینی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌وه‌یی ده‌ده‌ن، چونكه‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی دینی و به‌شداری پێكه‌وه‌ژیان، بۆ نموونه‌ هه‌میشه‌ هه‌موو دین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتریمان كردووه‌، به‌ڵام هه‌موو لایه‌كیش سنووری دینداری خۆمان پاراستووه‌، قه‌ت داوامان نه‌كردووه‌ زه‌رده‌شتییه‌ك یان هه‌ر دینێكی تر رۆژانی هه‌ینی بێته‌ مزگه‌وت و مه‌راسیمی خوتبه‌و نوێژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان ئه‌نجام بدات، چونكه‌ ئه‌وه‌ توانه‌وه‌یه‌ نه‌ك پێكه‌وه‌ژیان.

چواره‌م: له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك یه‌كێتی زانایان چه‌ندین جار داوامان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی (مه‌لا) نین، یان به‌شێوازی ناشیاو به‌كاری دێنن، ئێستاش هیوادارین له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر به‌ جددی وه‌ربگرێت.

هیوادارین ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌ین ئه‌م كاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ساردیان نه‌كاته‌وه‌.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

14/8/2017