یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دكتۆر لوقمان جامیعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: شایەدی ئەوە دەدەم فتواكانی ئەنجوومەنی فتوای یەكانگیرن لەگەڵ قورئان و سوننەت و دەقە شەرعییەكان    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/08/2017 : 21:25:19
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوى خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان
لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به‌ناوى سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى سنوورى خۆى؛ به توندى ئیدانه‌ى په‌لاماردان و ئازاردانى به‌ریز (مه‌لا سامى عثمان فرج) ناسراو به به‌ مامۆستا مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵى ده‌كات و نیگه‌رانه‌ له هه‌ر كارێكى له‌م شێوه‌یه، كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤیك بكرێت، به تایبه‌ت به ئامانجگرتنى مامۆستايانى ئایینى، كه دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌كى شه‌رعى و یاسایى و دابونه‌ریتێكى كورده‌وارى، وه به هیچ پاساوێک نابێت له رۆژى پيرۆزى هه‌ینیدا و به‌م شێوه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر پێشنوێژو وتارخوێنى مزگه‌وت، به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ داواكارین له لایه‌نی یاسایی و په‌یوه‌ندیدار؛ ئیجرائاتی یاسایی بکه‌ن و به زووترین کات تاوانباران بدۆزنه‌وه؛ تاكو خه‌ڵکى دوورتر بێت له ترس و دڵه‌راوکێ و ئه‌م وڵاته ببێه‌ لانکه‌ی ئاشتی و ئارامى و پێکه‌وه‌ژیان، كه مامۆستایانى ئاینى پێشه‌نگی ئه‌و بواره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندین جاره له چه‌ند شار و شوینی جیاواز مامۆستایانى ئایینى رووبه‌ڕووى توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێش بڕیاره یاساییه‌کان و ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه ناكه‌وین و له كاتى پێویستدا قسه‌مان ده‌بیت.
له کۆتاییدا به هیواى شیفاى خێرا بۆ مامۆستا و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه.

لقى چه‌مچه‌ماڵى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان

18-8-2017 هه‌ینی