به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
زانایانی بەرێزی ئایینی
بەبۆنەی تێپەڕ بوونی 49 ساڵه‌ى دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی تەواوی زانایانی بەڕێزی ئایینی و خه‌ڵكی کوردستان دەکەین.
یەکێتی زانایان وەک رێکخراوێکی پیشەیی له 21/9/1970 لەهەل و مەرجێکی تایبەت و لە پێناو خزمەتی ئیسلام و زانایانی قەدرگران له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سەر راسپاردەو سەرپەرشتی راستەوخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرا، کە بووە چەتری کۆکەرەوەو پیشاندەری رۆڵ و کاریگەری پێگەی مەلاو زانایانی ئایینی لە کوردستاندا.
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیەکەماندا جارێکی تر سووربوونی خۆمان رادەگەیەنین له بەردەوامبوون بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیشەیی و ئایینی و نیشتیمانی و نەتەوەییانەی رێکخراوەکەی بۆ دامەزراوە، بەتایبەتی لە قۆناغى ئێستا‌و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه خوازیارین ببێته مایه‌ى خێر‌و سەقامگیری بۆ كوردستان و دابین كردنی خوشگوزه‌رانی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا‌و نه‌هێشتنی رۆتین و گه‌نده‌ڵی و بایه‌خدان به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌به‌رچاو گرتنی بنه‌ماو به‌ها ئایینیه‌كان و رێزگرتن له پیرۆزیه‌كان.
دووپاتی ئەوەش دەکەینەوە، کە بە هەموو توانا‌و هەوڵێک لە خزمەتی زانایانی بەڕێزی ئایینی و بەرپرسیارێتی قۆناغەکە دادەبین و وه‌ك پارێزه‌ر له خزمه‌ت ئیسلام و زانایان و كاری پیشه‌یی خۆمان ده‌بین.
هەر لێرەشەوە پێزانیمان هەیە بۆ خزمەتە بەردەوامەکانی زانایانی ئایینی لەسەرتاسەری کوردستان، کە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە گەیاندنی پەیامە جوانەکانی ئیسلام و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی موسڵمانان بۆ رێی چاکەو خێر‌و میانڕەوی و پاڵپشتی هەڵوێست و هەنگاوە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، لەو سۆنگەشەوە نمونەیەکی جوانی خزمەتیان پێشکەش کردووە.
دووبارە ئەم یادە لە هەموو لایەك پیرۆز دەکەین و، بە هیوای ئاییندەیەکی سەرفرازو پڕ لە ئاشتی و برایەتی بۆ کورد‌و کوردستان.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20/9/2019