یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوە جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/07/2022 : 15:16:58
قه‌باره‌ی فۆنت
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
 (ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی‌و كوردستان بەتایبەتی دەکەین، لە ناویشیانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەرێز دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی‌و قبوڵبوونی تاعەت و نزا‌و پاڕانەوەكان‌و، ئاودانی دڵە تینووەكان‌و، هاتنەدی مانا راستەقینەكانی جەژنی قوربان لە ئازادی‌و بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی‌و برایەتی، هەروەك پێویستە لەم رۆژە پیرۆزەدا هەموو هەوڵ‌و تواناكان یەكخەین بۆ پێكەوەكاركردن لە پێناوی وەلاوەنانی گرژی‌و ئاڵۆزی‌و ناخۆشییەكان‌و، پاراستنی برایەتی‌و ئاشتی‌و یەكڕیزی.
جەژنی قوربان یەکێکە لە دروشمە گەورەکانی ئیسلام و تەعبیرە لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج و دەربڕینی خۆشی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازەو نیەت خێری و ئاشتبوونەوەو برایەتی، بۆیە دەبێ هەمووان بەو پەڕی گەورەییەوە لەم دروشمە گەورەی ئیسلام بڕوانین و بیکەینە وێستگەی ئاشبوونەوەی پتری نیشتمانی و هەماهەنگی و نێو ماڵی کوردو لایەنەکان.
دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت‌و، خوای گەورە تاعەت‌و خواپەرستی هەموو لایەكمان قبوڵ بكات‌و، حەج‌و دوعا‌و پاڕانەوەی حاجیەكانیشمان قبوڵ بفەرموێت.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
8ی7ی2022