تەماشا بکەن پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی:(أنه سيكون بعدي أمراءُ فمن دخل عليهم فصدَّقهم بكذبِهم وأعانهم على ظُلمهم فليس مني ولستُ منه وليس بواردٍ عليَّ الحوضَ...) (1) . پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) لەو فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە لە پاش وەفاتی کۆمەڵی (حاکم) دەستەڵاتدار دێن، هەرکەسێک پشت ڕاستی درۆی ئەو دەستەڵاتدارانەی کردەوەو یارمەتیدەرو پیشتیوانیان بوو لە ستەمکاری و نادادپەروەریان، با دڵنییا بێت لەوەی کە لە من نیە، وە منیش لەو نیم، تەنانەت ڕێگەشیان پێنادرێت بێنە سەر حەوزەکەم(الکوثر). (القاضي عیاض) سەبارەت بە حەوزی (کوثر)دەڵێت: باوەڕبوون پێی واجبەو بەشێکە لە ئیمان (2). حەوزەکە سەرچاوەیەکی ئاوی گەورەیە کە خودا ﷻ بە پێغەمبەری(درودی خوای لەسەر بێت) دەیبەخشێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆئەوەی خۆی و ئوممەتەكەی لێی بخۆنەوە، بڕوانن لەو بارەیەوە خودای باڵا دەست چی دەفەرمووێت: ﴿إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ﴾. سورة الكوثر الآیة:1. خودای باڵا دەست لەو ئایەتە دەفەرمووێت: بێگومان ئەی(محمد) خێرو بەرەكەتی زۆرمان پێ بەخشیویت. بەپێی تێگەیشتمان بۆ ئەوفەرموودەیە پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) دەیەوێتپەروەردەو ئامۆژگاری شوێنکەوتووانی بکات لەسەر ئەوەی کە جوامێرو بەرهەڵستکاربن، نەک بێدەنگ بن لە ئاست درۆی شاخداری فەرمانڕەوا ستەمکارو نادادپەروەرەکان، هەروەها فێریان دەکات کە نابێت بە شان و باڵی ئەو حاکمانەدا هەڵ بدەن و درۆکانیان پشت ڕاست بکەنەوە، بە شرۆڤەو لێکدانەوەی ناڕەواو لەرێی ڕاگەیاندنی بینراوو بیستراوو سۆشیال میدیاو تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە تەنانەت ئەگەر بە کۆمێنتێکیش بێت،گرنگ ئەوەیە ئەو میللەت وگەلە چەواشە بکەن لە پێناو دەستکەوتێکی ماددی و پێدانی پلەو پۆست وپایە. بەداخە لەم سەردەمەی ئێستاماندا لەو جۆرە خەڵکەمان زۆرە خۆشیان بە باوەڕدار دەزانن. بێگومان ئەو جۆرە ماستاوکردنە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەلالەت و بەڵگەیە لەپشتیوانی و یارمەتیدانی ئەو حاکم ودەستەڵاتدارانەی، کە ڕۆژانە ستەم و نادپەروەری دەکەن لە حوکمڕانییان خۆیان تێرن، بەڵام میللەت و گەلیان برسی و بێ مووچەکردووە. بۆیە پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) لەو فەرموودەیە وەسفی ئەو جۆرە کەسانەمان بۆ دەکات کە ئەوانە لەسەر ڕێبازی من نین وە منیش لەوان نیم(فليس مني ولستُ منه) تەنانەت ڕێگەیان پێنادرێت بچنە سەر حەوزی(الکوثر). سەرچاوە/ کتێبی(گوڵبژێڕێکی سەرنجڕاکێش لە ژیانی ڕابەری دڵکێش: د. سیروان کەرکوکی). پەراوێزەکان: 1- کتێبی(الأمالي المطلقة لابن حجر العسقلاني- تحقیق وتعلیق/ حمدي عبدالمجید السلفي:ص215، سنن الترمذي: 4/525 رقم الحدیث2259کتاب الفتن- 72باب، حدیث صحیح). 2- کتێبی( شرح صحیح مسلم للقاضي عیاض إکمال المعلم بفوائد مسلم: 7/260رقم الحدیث2294– کتاب الفضائل- باب إثبات حوض نبینا وصفاته). |