یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات   
مامۆستا تاهیر بامۆكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/04/2015 : 22:13:08
قه‌باره‌ی فۆنت
پارانه‌وه‌ له‌ خوا تا پێشمەرگە بپارێزێ نەك دروستە بگرە پێویستەو ئەركی سەرشانمانە

چاوپێكەوتن . بەشی دووەم

  پرسیاری دووەم : ئایا حوكمی  نزاو پاڕانەوە چیە بۆ كوردستان و پێشمەرگە لە وتاری هەینی و كاتەكانی تردا ؟ وەچی بكرێت بۆ یەكڕیزی هێزی پێشمەرگە و گەلی كورد ؟

  وەڵام: وەك لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا وتم ئەگەر نیشتمانەكەم  كوردستان ئەو هەموو ماف ورێزەی هەبێت بەسەر رۆڵەكانیەوە ,گومانی تیانی یە دوعاو نزاكردن لە بارەگای خوادا تا  بی پارێزی نەك دروستە بگرە پێویستە و ئەركی سەرشانمانە, پێشمەرگەش ئەو رۆڵە ئازاو جەربەزانەن كە خۆیان ئەكەن بە قوربانی ئەم نیشتمانە هەقی خۆیانە و شیاوی ئەوەن دوعای خێریان بۆ بكرێت كە خوا بیانپارێزیت و سەركەوتوویان بكات و بە شەهید  قەبوڵیان بكات و شیفای بریندارەكانیان بدات و سەبوری باوك و دایك و هاوسەرەكانیان و رۆڵەكانیان  بدات , چونكە ئەوان سەنگەری پێشەوەن خوانەخواستە ئەگەر ئەوان بشكێن سەرەی ئێمەیە و شەرەف و كەرامەت و دین وماڵ و مزگەوتەكانمان دەكەونە بەر هەرەشەی داگیر كەران و سەرلێشیواوەكان.

بۆ  یەكگرتنەوەو یەك ریزی هێزی پێشمەرگەش من وا ئەزانم شتەكە نەفسی یە و تەعەصبی حیزبایەتی بەرتەسك هێزی پێشمەرگەی لەت و پەت كرد لە رابردودا و تا ئێستاش, كە واتە سەركردەو سەركردایەتی كورد ئیتر كاتی ئەوەیەتی بیر بكاتەوە ئەگەر كوردستانمان لە دەست بچێت حیزبەكانی ئەوانیش ئاوارە ئەبن و بنە و بارەگاكانیان تاڵان و چەپاو ئەكرێت و نە سەر ئەمینێت و نە خوار بۆیە دەڵێین : هەرچەند بانگەوازی ئەوە كراوە هێزەكانی پ.م كوردستان لە یەك دامەزراوەی سەربازید ا یەك بخرێن و حیزبایەتی تەسك تەگەرەو كۆسپ دروست دەكەن, كە هیوادارین پشت بە خودا ئەو قۆناغە ببرێت,خودی پیشمەرگەو هێزەكان لە چوار چێوەی بیری نەتەوایەتیدا دژ بە داگیركارانی ستەمكار بەرەنگاری مەترسیدارترین گروپی تیرۆریستی بوونەتەوە, داواكارم ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی هێزەكانی پێشمەرگە ببێتە هاندەری یەكخستنی هێزەكان و توندو تۆڵكردنی یەكریزی نیشتمانی و دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندیە تەسكە كان و بەرژەوەندی نیشتمانی ((كوردستان)) بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندیە كانی دیكەوە‌و, من دەمێك ساڵە بانگەشەی دامەزراندنی فەرمانگەی بە سەر باز كردن (مدیریە التجنید ) دابنرێت و هەر  گەنجێكی ئەم هەرێمە تەمەنی گەیشتە نۆزدە ساڵ  بانگ بكرێت بۆ سەربازی نیشتمانی و بەلای كەمەوە شەش مانگ سەربازی بكات لە هەڵگری دكتۆراو ماجستێرەوە هەتا دووساڵ بۆ نەخوێندەوارو هەتا پۆلی سێ یەمی ناوەندیش وە بەو رێگایە وردە وردە سوپای كوردستان پاك ئەبیتەوە لە گەندەڵی و حیزب حیزبێنە بەهیوای ئەورۆژە .

أ‌-        یەكەم زۆر گوناحە ئەم كەمتەرخەمی و هەوڵی جد دی نەدانە بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و گەلی كوردە و رزگار بوونمان لەم ماڵە بەشكێ .

ب‌-      دووەم  زۆر عەیبیشە لە عورفی گەلاندا تۆ دەوڵەتت نەبێت ,دانت پیا نەنرابێت كەچی دووسێ جۆر هێزو پێشمەرگەو سوپات هەبێت .

بۆیە ئەبێت پێشمەرگەش گیانی شەخس پەرستی و حیزبایەتی لە كەللەیان دەربكەن و ببنە رۆڵەی هەموو كورد و كوردستان, بە هیچ رەنگ و پەرۆیەك و وێنەیەكدا نەنازن جگە لە ئاڵای كوردستان و گەلی كورد و ئەو بەرێزانەش هەوڵیانداوە و خەباتیان كردوە بۆ گەل تازە بوونەتە رەمزو سونمبول , من وا ئەزانم جگە لە لێبوردەیی و ئیش پێكردنی عەقڵ وعیلم و دڵسۆزی هیچ شتێكی تر ناتوانیت لەپاش رەحمی خوا یەكمان خاتەوە, بە ئومێدی رۆژێكی روونی نزیك لە كوردستانێكی سەربەخۆدا  و یەك گەلی كوردی یەك ریزو یەكگرتوو  و یەك سوپای بەهێزو یەك دراوی بە نرخ و یەك پایتەختی پر لە بەختی كوردان و سەرۆك و فەرمان رەوایەكی ژیرو سەخی و ئازا و دانا و زاناو خۆ نەویست لەناو سەركردەكانی گەلاندا وەك خاڵ وابێت بە روومەتەوە, هەموان  موحتاجی  سەلیقەی ئەو بن.

 پرسیاری سێ یەم: ئەركی گەلی كورد بە گشتی و نوێژخوێنان و ئەهلی مزگەوتەكان بە تایبەتی چی یە لەم بارو دۆخ‌و  رەوشەدا ؟ .

  وەڵام : ئەركی گەلی كورد بەگشتی خۆگری و باوەڕ بوونە  بە دۆزە رەواكەیی‌و متمانەی تەواو بە بەڵێنی خوای پەروەردگار كە ستەملێكراوان سەر دەخات و هەقیان بۆ ئەسێنێ و دوژمنان و ناحەزانیان ریسواو شەرمەزارو نابووت دەكات, هەروەهاپشتگیری تەواوی هێزی پێشمەرگەو حكومەتی هەرێم و دەستكەوتەكانی گەلە كە بوونەتە چقڵی چاوی دوژمنان و، یەكریزی و برایەتی و تۆكمەیی و گیانی لێبوردن و خۆنەویستی كە ئەمە هەوێنی مەیینی شیری ژیانی گەلە و دوژمنمان بەم یەك ریزی یە ئەتۆقن و دۆستانیشمان دلخۆش دەبن و دە گەشێنەوە .

 ئەركی تاكی موسلمان و نوێژخوینان و ئەهلی مزگەوتە بەتایبەتی بە دڵسۆزی بۆ نیشتمان و نەتەوەی كورد و پشتگیری تەواو لە كێشەی ڕەوای گەلەكەمان ونەفرەت كردن لە داگیر كەر هەركەس بێت و لە هەر بەرگ ولە ژێر هەر ناو و ناتۆرەیەكدا بێت , وە لە لایەكی تریش عاقڵانە و لە سەرخۆ بۆ رای گشتی روون بكەینەوە كە ئەمەی  ئەیبینن وا كشت وكال وباخ و بێستان و نەوەكانمان بنبڕ ئەكەن نە‌ك كاری موسلمان نی یە بگرە ئەمە كاری ئیسلام ناشیرین كەران و خەلك لە دین تۆرێن و خزمەتكردن بە زلهێزان و نەوت دزەكان و  دوژمنانی خواو پێغەمبەرو صەحابەی كیرامە, ئەبێت ئەهلی مزگەوت نەفەسیان درێژ بێت بەرامبەر بە هێرشی ئیعلامی و شەرە جنێوی ناحاڵی و داخ لە دڵان و ناحەزانی ئیسلام  لەلایەك و                                                                                                                                                                                                                                                                   ئەو رۆڵە موسڵمانە بێ فێل و جەرگ سوتاوانەی لە داخی ئەم جرو جانەوەرانە قسە بە ئیسلام و موسلمانان ئەلێن لەلایەكی تر, وە  ئەبێت  وەڵامی دروست بۆ رۆڵەكانی گەل ئامادە بكەین و قەناعەتیان پێبكەین كە خوا و پێغەمبەر و عەقڵ و هیچ دینێك ئەمەی قبوڵ نی یە و دینی خوا بۆ خزمەت بە مرۆڤ و بەختیاری مرۆڤ و پاراستنی مافە كانی مرۆڤ  هاتووە كە خۆی ئەبینێتەوە لە پاراستنی:

1-شتە زۆر گرنگ و پێویستەكان كە بەبێ ئەوان ژیا ن ناروات بەرێوە وەك (نفس-عقل –دین –نسل – مال ).

2-شتە گرنگە پلە دووەكان كە بەبێ ئەمان ژیان ئەبێت بەڵام بە زەحمەت وناخۆشی  وەك (قصر وجمعی نوێژ لە سەفەرداو رۆژوو شكاندنی رێبوارو نەخۆش ..............هتد .

3- جوانكاری و تەواو كارییەكانی ژیان كە بە مانە ژیا ن خۆشترو باشتر بەرێوە دەروات .

وەڵام نەدانەوەی ئەوانە كە هەمیشە تفەنگ بەتاریكی یەوە ئەنێن ودوژمنی رووناكین و هەرشتێك بۆنی ئیسلام و ناوی خوای لێبێت هێرش دەكەنەسەری و عەیبداری دەكەن باشترین وەڵامە بۆیان چونكە بە وەڵامدانەوەیان كفتی دڵیان دەمرێت, بەڵام بە وەڵام نەدانەوەیان لە مەڕاقدا دەمرن.

  پرسیاری چوارەم : ئەركی پێشمەرگە چی یە؟ وە پیرۆزی ئەركی پێشمەرگە لە كوێدایە؟ ئامۆژگاری بەرێزتان بۆ پێشمەرگەكان چی یە؟

وەڵام: پێشمەرگە وشەیەكی زۆر مانادارو گەورەیە, بە لێكدانەوەی مانای وشەكە دەر ئەكەوێت  كە پێشمەرگە پێش بە مردن و مەرگ ئەگرێت و بەپیری مەرگەوە دەروات و لە مردن سڵ ناكات, یا خۆی ئەكاتە قوربانی و فیدای گەل ونیشتمانەكەی هەر دوو كیان هەر جوان و بەنرخ وپیرۆزن, ئەركی پێشمەرگە پارێزگاری وڵات و نەتەوەو قەوارەكەمانە لە شاڵاوو هێرشی دوژمنان, چاوێكی وریاو تیژو دلسۆزن بۆ پارێزگاری گەل و نەتەوەكەمان, گیانیان خستوەتەلا بۆ  رێگرتن لە هەر ترس وبیمێك روومان تێ بكات ,پیرۆزی ئەركی پێشمەرگە لە پیشە و كارەكەیدایە ,لە لێبران و خۆنەویستی و گیانبازییەكەیدایە, ئامۆژگاریم بۆ برا پێشمەرگەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بریتی یە لە:

1-لەخواترسان و شەرمكردن لە خوا لە هەموو بارو دۆخ و شوێن و ساتێكدا, چونكە ئەگەر لە خواترسان خوا هەموو ترسێكی تر لە دڵیان دەرئەكات و پشتیوانیان دەكات و بە هانا و هاواریانەوە دێت لە هەموو كاتێكدا, نوێژو تاعەتتان مەفەوتێنن دنیا تەواو ئەبێت قیامەتێكی نەبراوە لە پێشماندایە بە مردن دەست پێ دەكات هەموومان بە تاك و تەنها دەرۆینەوە بەر بارەگای پەروەردگار و بە تەنها پرسیارمان لێ دەكات وپاداشت و سزا لەسەر دینداری و بێد ینی و كاری چاك و كاری خراپی ئێرە وەر دەگرین .

2-خۆپاراستن لە شتی حەرام  لەبەر ئەوخوایەی شەرمی لێ دەكەن و لێی دەترسن ,چونكە ئەگەر خۆ لە حەرام بپارێزن خوا دووخەڵاتیان دەكات :

أ-لە تەنگانە دا دەروویان لێ ئەكاتەوە . ب- رۆزی بژێوییان بۆ ئەنێری لە جێگایەكەوە كە بە بیریاندا نایەت.

خۆتان لە ماڵی خەڵك بپارێزن بە حەرامی تەنها لوقمەیەكیش مەخۆن , هیچ شتێكی خەڵك مەهێننەوە ناو ماڵ و مناڵتان,ئێوە رۆشتوون بەرگری لە تاڵان و كوشتن و برین بكەن جا وریابن بە هیچ بیانویەك شەیتان فریوتان نەدات بچوك ببنەوە مەقامتان بێتە خوار , مرۆڤی شەریف لە ساحەی جەنگیشدا هەر شەریفە و كەرامەت و پیاوەتی خۆی ناكاتە قوربانی غەڵەتی بەرامبەرەكەی , ئەڵێن حەزرەتی عەلی رەزاو رەحمەتی خوای لێبێت پاڵەوانێكی موشریكەكانی دابە زەویدا و پێی نایە سەر سنگی كابرا لە ژێرەوە تفێكی كردە نێوچاوانی ئیمامی عەلی, كاتێك ئەو شێری خوایە ئەمامەڵە نەشیاوو ناشیرینەی بینی لەكابرای دۆراو بەرەڵای كردو پێ وت برۆ ناتكوژم كابرا سەری سورما وتی بۆچی نامكوژی خۆتۆ ئەزانی من چیم كردوە بە ئێوەلەم جەنگەدا ؟ ئیمام عەلی فەرمووی: تا تۆزێك لەمەو پێش من تەنها لەبەر خاتری رەزامەندی خوا جەنگم ئەكردو پەلاماری تۆمدا و تۆم نایە ژیر , بەڵام ئەترسم ئیتر لەبەر خۆم و تۆڵە سەندن بێت لێت لەبەر ئەو غەڵەتەی كردت بەرامبەرم برۆ بەرێتەوە , ئەڵێن كابرا وتی اشهد ان لاالە الا اللە واشهد ان محمدا رسول اللە دینێ  ئا وا  ئێوەی پەروەردە كرد بێت شایانی ئەوەیە من واز لە بەرد و بت پەرستی بهێنم و موسڵمان ببم 

3-ریزەكانیان تۆكمە بكەن وگیانی نیشتمانی بوون زاڵ ببێت بە سەریاندا و خۆیان لە بیری تەسكی حیزبایەتی و ناوچە گەرێتی دوور بگرن و ببنە سوپایەكی كاراو كارامە مێژوو شانازییان پێوە بكات و رەحمەتیان بۆ بنێرێت .

4-مەشقی بەردەوام و پسپۆری و شارەزابوون لە چەك و كەرەسەی سەردەم و تەكتیكاتی جەنگ و پوچەڵ كردنەوەی پیلانی دوژمنان ونەیارانی گەل و نیشتمان ، وە زۆر جێگەی خۆیەتی لێرەدا بڵێم ئەو پێشمەرگە بەرێزە بەتەمەنانەی رۆژگاری جوانی و توانایان لە خزمەتكردن و پارێزگاری نیشتمان و نەتەوەكەیاندا بەخت كردوە لەلایەك حكومەت رێزێكی وایان لێبگرێت و ژیانێكی شەریفانەیان بۆ دابین بكات تا ئەوماوەی ماویانە لەژیان بە ئاسودەیی و بەختەوەری بەسەری ببەن و پەشیمان نەبن لەوەی كردیان ,لەلایەكی تریش خۆیان دەبێت بزانن نەوەكانیان و توێژی تازە هاتوونەتە پێش و زەمینە و زەمانە لەبارنی یە بۆ ئەم ریش سپی و ماندو نەناسانە بەردەوام بن لە خزمەت و پێشمەرگایەتیدا بەڵكو دەبێت كورد واتەنی دەستی ماندو بنێنە سەر سكی تێر و ئەگەر گەل ئیشی بەوان بوو راوێژیان پێ بكات و لە تەنگانەدا سوود لە تواناكانیان وەر بیگرێت .

5-یەك داواو ئامۆژگاریم بۆ برا پێشمەرگەكان هەیە بەلای منەوە زۆر گرنگە ئەویش ئەوەیە باوكی پێشمەرگە بیر لەوە نەكاتەوە كورەكانی بكات بە پێشمەرگە و بیەویت بە زۆر وایان لێبكات چەك هەڵبگرن و جێگەی باوكیان پر بكەنەوە, ئەم داوایەم بۆ مامۆستایانی ئاینیش دووبارە دەكەمەوە بەراستی ئەمە هەڵەیە بەزۆر یا بە تەماع كورێك كە مەیل و ئارەزی لە كارێك نەبێت بخرێتە سەر كارێكی وەها گرنگ كە پارێزگاری گەل و نیشتمان بیت یا پاریزگاری دین و قیەم و ئەخلاقی نەتەوە بێت هەزار رەحمەت لە پێشینانمان فەرموویانە ئەوكەسەی بەزۆر بینێریت بۆ مازوو كردن سەیری دار ناكات , بەلام ئەگەر كورێك بە ویست و ئارەزوی خۆی حەزی لەپیشەكەی باوكی كرد قەیناكا قبوڵ بكرێت ولە پێشتری بۆ ئەو بێت .ئاخر بەریزان نە تفەنگ چێتی و نە عیلم و مەعریفەت بە ویراسەت نارۆن بۆ منال لە باوكیانەوە.

6-هەركەس گیانو خوێنی بكات بە قوربانی نەتەوەو نیشتمانی بەرێزە و گەورەیە بە ئەندازەی گەورەیی خزمەت و خۆ بەخت كردنەكەی لە دڵی گەلەكەیدا جێگای خۆی دەكاتەوە جا هەر دینێك و مەزهەبێكی هەبێت , هەر ئایدۆلۆجیاو بیرو بۆچونێكی ببێت : سەیری غاندی هیندی و مالكۆلمی ئەمەریكی و نێلسن ما ند ێلای ئەفەریقی ومحمد فاتیحی توركی و قازی محمدی كوردی وعمر المختاری عەرەبی سەدان و هەزاران مەردی تر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خزمەتیان كردوە بە دین و نەتەوە و نیشتمانیان و مرۆڤایەتی ناویان وەك ئەستیرەی ئاسمان ئەدرەوشێتەوەو ناكوژیتەوە,جا برای پێشمەرگە هەوڵ بدە تۆش شوێن پێی ئەو كەڵە مەردو جوامێرانە بگرە بەر, ئەوەی ئەمەوێت راشكاوانە پێتان بڵێم گرێدانی دنیاو قامەتە پێكەوە , گرێدانی كوردایەتی راستەقینەو خواناسی وموسڵمانێی راستە قینەیە پێكەوە, گوێ مەگرن لە هەندێك كەس بانگەشەی بێد ینی دەكەن بۆ ئەم گەلە بەرێزو بە هێزە ئەوقسەو باسە هەر ئەوەندە تەمەنیەتی تا هەناسەكان تەواو دەبن و دڵ لە لێدان  دەكەوێت ئیتر دوای ئەوە هەر هاواری  ( یاویلتا  یەتی , یالیتنی  یەتی , رب ارجعونی  یەتی ) ئەی هاوار بەماڵم ,ئای خۆزگایە , توخوا خوایە.... بمگێرەوە بۆ دونیا شەرتبێت پیاو بم , بەڵام وەڵامێكی سەختی گورچك بڕ (كلا ,  قال اخسؤوا فیها ولا تكلمون........... ) لەبەر ئەوە حەز ئەكەم یەك برا پێش مەرگە نەبێت لەو كوردستانە كە چاوی بەیەكدا نا ( بیتاقەی شایەتومانی بەدەستەوەنەبێت , توێشووی نوێژی لە پشتا نەبێت) ,

   سبحانك اللهم وبحمدك  اشهد ان لا اله الاانت استغفرك واتوب اليك, وصلى اللة على محمد والة وصحبة وسلم تسليما

        مامۆستا مەلا تاهر بامۆ كی      پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەری كوری خەتاب

پارێزگای هەڵەبجە ( 9/2/2015 ) (20/ ربیع الثانی / 1436  20/ به‌فرانباری /2714

 

 

ئامادەكردنی: م هندرين بالیسانی: ابن الشهیدین

  H Balesane