یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات   
د. حسن محمد پشدەری
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2016 : 11:35:07
قه‌باره‌ی فۆنت
زەکاتی سەرفیترە بە پارە
ئەم بابەتە یەکێکە لەو بابەتانەی کەزانایان هەر لە سەردەمی سەلەفەوە تیایدا جیاوازیان هەیە، هەندێک بەلایانەوە دروستەو هەندێک بەلایانەوە دروست نییە.
وە ئەم بابەتە بەڵگەی یەکلاکەرەوی لەسەر نییەو بابەتێکی ئیجتیهادیە، بۆیە دەکری مرۆڤ بەهەرکام لەرایەکان بکات بەپێی قازانجی هەژاران لەهەرکات وشوینێک زەکاتەکەی بدات .
وەلەسەردەمی ئەمرۆماندا دوای لێکۆڵینەوە بەندە گەیشتۆتە ئەو دەرەئەنجامەی کە ڕای ئەو زانایانەی پێ پەسەندتر بێت کەدەفەرموون دروستە زەکاتی سەر فیترە بە پارەو قیمەت بدرێت بەم بەڵگانەی خوارەوە:
1. لەسەردەمی صەحابەکاندا دوای وەفاتی پێغەمبەر زەکاتی سەر فیترە بە پارەو قیمەت دراوە بەبەڵگەی ئةوةي : أبو إسحاق السبیعی – کەیەکێکە لەگەورە تابعین – دەگێرێتەوە دەفەرموێ :" أدركتهم وهم يؤدون في صدقة رمضان الدراهم بقيمة الطعام " رواه ابن أبي شيبة في المصنف " رواه ابن أبی شیبە فی المصنف ،مانای: من بەصەحابەکان گەیشتووم ئاگام لێبووە سەرفیترەی ڕەمەزانیان بە پارە بەقیمەتی خواردن دەردەکرد .
2. زۆرێک لەگەورەکانی تابیعین – کە ئەوانیش بە سەلەف هەژمار دەکرین -پێیان وایە دروستە زەکاتی سەر فیترە بە پارەو قیمەت دەربکریت وەک پێشەوایان:"عەتاو وحەسەنی بەصری وعومەری کوری عبد العزیز وپێشەوا سەوری وابو حنیفە وغەیری ئەوان.
3. ئیمامی بوخاری ریوایەت دەکات لە عبد الله ی کوری عومەر رەزای خوای لی بیت دفەرموێ: «أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ» قَالَ عَبْدُ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: «فَجَعَلَ النَّاسُ عِدْلَهُ مُدَّيْنِ مِنْ حِنْطَةٍ » مانای: "پێغەمبەری خوا – ێلى الله علیه وسلم- فەرمانی کرد بە زەکاتی سەر فیترە صاعێک لە قەسپ یان صاعیک لە جۆ" دەفەرموی : بە ڵام پاشان خەلک لەجیاتی قەسپ و جۆ لەبەرامبەریان دوو مشت گەنمیان دا بە سەرفیترە.
وە هەروەها ئیمامی موسلیم ریوایەت دەکات لە ئەبو سەعیدی خودریەوە خوا لێی ڕازی بێت دوای ئەوەی باسی سەرفیترە دەکات لەسەر دەمی پیغەمبەر – صلى الله علیه وسلم- دەفەرمی: " فَلَمْ نَزَلْ نُخْرِجُهُ حَتَّى قَدِمَ عَلَيْنَا مُعَاوِيَةُ بْنُ أَبِي سُفْيَانَ حَاجًّا، أَوْ مُعْتَمِرًا فَكَلَّمَ النَّاسَ عَلَى الْمِنْبَرِ، فَكَانَ فِيمَا كَلَّمَ بِهِ النَّاسَ أَنْ قَالَ: «إِنِّي أَرَى أَنَّ مُدَّيْنِ مِنْ سَمْرَاءِ الشَّامِ، تَعْدِلُ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ" فَأَخَذَ النَّاسُ بِذَلِكَ" مانای: ئێمە هەر بەوشێوەیە دەرمان دەکرد- ێاعێک جۆ یان قەسپ یان کەشک یان مێوژ- تا موعاویەی کوری ئەبو سوفیان ڕەزای خوای لێبێت هات بۆ حەج یا عومرە لەسەر مینبەر قسەی بۆ خەلک کردو لەو قسانەی کردیشی لەبارەی سەر فیترەوە بوو فەرمووی: من ڕام وایە دوو مشتی گەنمی شام بەرامبەر صاعێک خورما دەبێت بۆ سەرفیترە ئیتر خەڵک ئیشیان بەقسەکەی ئەو کرد .
کەواتە هەر لەسەردەمی هاوەڵاندا درودی خوایان لەسەر بیت بەپیی گوڕانی شێوەی ژیانی خەڵک و بەرەو پێشچونی و بەپێی قازانجی هەژاران گۆرانکاری لە جۆری ئەو شتەی دەدرێت بەهەژاران کراوە، بەڵکو گەنمی شام چونکە بەقیمەتتر بووە لە جۆو قەسپ ڕێژەکەشیان کەم کردۆتەوە، چونکە صاعیک چوار مشتە ئەوان چوار مشت جۆو قەسپیان قرساندووە بە دوو مشت گەنم کەواتە بۆ دروست نیە ئەمرۆ بەپێی قازانجی هەژاران ئیمە قیمەت بدەین!.
4. لەسەردەمی پێغەمبەدا – صلى الله علیه وسلم- پارەو دینارو درهەم کەم بووە زوربەی مامەڵەکانی خەلک بەگوڕینەوە بووە، بۆیە سەر فیترە بە خواردن زیاتر قازانجی هەژاران بووە، بەڵام لە سەردەمی ئەمرۆماندا دەبینین پارە زۆر قازانجی زیاترە لەو خواردەمەنیەی دیاری کراوە لە فەرمودەکاندا.
5. ئەو خواردەمەنیانەی لە فەرمودەکاندا دیاری کراون بریتین لە "قەسپ ، جۆ، مێوژ، کەشک " ئەوانە خواردنی سەرەکی ژیانی خەڵکی ئەو سەردەمەبوون، بە بەڵگەی ئەوەی ئیمامی بوخاری لە ئەبوو سەعیدی خودریەوە رەزای خوای لێبێت ڕیوایەت دەکات دەفەرموێ : «..وَكَانَ طَعَامَنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِيبُ وَالأَقِطُ وَالتَّمْرُ » مانای: خواردنی ئێمە لەو ڕۆژەدا جۆو مێوژو کەشک وقەسپ بوو. ئێستا ئەوانە هیچیان خواردنی سەرەکی نین بەڵکوو بگرە هەژاران هەر بەکاریشیان ناهێنن وەک خواردنی سەرەکی، کەواتە ئەگەر دروست بێت ئێمە ئەوانە بگۆڕین بۆ خوادنە سەرەکیەکانی ئەم سەردەمە ئەوە دروستیشە قیمەتەکەی بدەین. 
6. لە فەرمودەیەکدا کە ئیمامی دارە قوتنی ریوایەتی دەکات دەفەرموێ پیغەمبەر– صلى الله علیه وسلم- فەرموی«...أَغْنُوهُمْ فِي هَذَا الْيَوْمِ » مانای: بێ نیازیان کەن لەخەلکی لەم ڕۆژەدا، مانای رۆژی جەژن. وە لەڕیوایەتی بەیهەقیدا هاتووە دەفەرموێ«..إغنوهم عَن طواف هَذا اليوْم» مانای بی نیازیان بکەن لەوەی بۆ ژیانیان لەم رۆژەدا بگەڕێن داوای نان لەخەلک بکەن.
ئەم دوو ڕیوایەتە - هەرچەند زۆرێک لەزانایان بەلاوازیان داناون – بەڵام
مەبەستی سەرەکی واجب بونی سەرفیترەیان تیادا رون کراوەتەوە کە بریتیە لە بی نیازکردنی هەژارانە لە داوا کردن لە خەڵک وپرکردنەوەی پێداویستیەکانی ڕۆژی جەژنە ، بەراستی لەرۆژگاری ئەمرۆماندا پیویستی هەژاران تەنها بەو خواردەمەنیانە کەلەحەدیسەکاندا هاتوون یان هەر جۆریکی دیکە لە خواردەمەنی پر نابێتەوە ئێستا شێوازی ژیان و پیداویستیەکانی زۆر جیاوازە بۆیە ئەگەر پارەکە بدرێتە دەست هەژارەکە بۆ خۆی دەزانێ چۆن پێداویستیەکانی دابین بکات.
7. سەر فیترە بە خواردن زەرەرێکی دارایی رونیشی تێدایە کە هەم لە هەژارەکەو هەم لەو کەسەی سەرفیترەکە دەدات دەکەویت، لەبەر ئەوەی هەژار بۆنمونە بیست کەس خواردنی بداتی دەبیت هەندیک لەو خواردنە ببات لە بازار بیفرۆشیتەوە بەنرخیکی کەمتر لەوەی کە پێی کڕدراوە، لەو نێوانەدا بڕێک پارە رۆیشت بۆکەسی سێهەم کەدوکاندارەکان وجوملە فرۆشەکانن. 
8. ئەو فەرمودانەی کەهاتوون لەبارەی دیاری کردنی سەرفیترە بە قەسپ یان جۆ نابنە بەڵگە لەسەر ئەوەی کەنابیت غەیری ئەوان بدریت بە سەرفیترە، وەهیچ بەڵگەیەکی دیکەش نیە لەسەر ئەوەی کە نابێت زەکاتی سەر فیترە بەپارەو قیمەت دەربکرێت. 
والله أعلم