یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
مه‌لا محمود محمد مجید
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/01/2019 : 10:24:38
قه‌باره‌ی فۆنت
ماف‌و ئازادی نه‌ته‌وه‌‌و گه‌لان

ئایینی ئیسلام ‌و شه‌ریعه‌ته‌ جوانه‌كه‌ی، هاتووه‌ بۆ سه‌پاندی ماف و دادپه‌روه‌ری، بۆ سرینه‌وه‌ی تارمایی سته‌م و زوڵم له‌هه‌موو بستێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌.

وه‌ هه‌ق (حق) به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می یاسایی قورئانه‌، له‌په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگاكان‌و جیهان به‌ گشتی، وه‌ ناوێكه‌ له‌ ناوه‌ جوانه‌كانی خودا، ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ حه‌ق دروستكراون، وه‌ قورئانیش سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌ت به‌ هه‌ق‌و بۆ هه‌ق هاتووه‌.

وه‌ هه‌قیش هه‌میشه‌ به‌ ماف و دادپه‌روه‌ری و راستی ده‌گوترێت، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌ی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ رێزو شكۆی مرۆڤه‌كان.

وه‌ خودا رێزی له‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان ناوه‌، وه‌ مرۆڤایه‌تی رێزی ته‌واوی لای خودا هه‌یه‌، هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته‌ هاتووه‌: (ؤلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي يَ‌دَمَ ؤحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ ؤالْبَحْرِ ؤرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ؤفَضَّلْنَاهُمْ عَلَي كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا)70 الاسرا‌و. واته‌: سوێند به‌ خوا به‌راستی ئێمه‌ رێزمان له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م گرتووه‌، وه‌ به‌جۆره‌ها هۆی گواستنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر وشكایی‌و ده‌ریا هه‌ڵمان گرتوون، وه‌ له‌رزق و رۆزی چاك وپاكی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان كردوون، وه‌ رێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه‌ به‌ سه‌ر زۆربه‌ی به‌دیهێنراوانی تر كه‌ دروستمان كردوونه‌.

 

هه‌ر بۆ سه‌لماندنی ئه‌م رێزه‌ جارێكی تر خودا سوێند ده‌خوا، كه‌ مرۆڤ  له‌ دروست بوونیدا رێزی لێگراوه‌: (ڵقَدْ خَڵقْنَا ٱلْإِنسَـانَ فِی أَحْسَنِ تَقْوِیمٍ )﴿٤﴾ التین واته‌: به‌راستی ئێمه‌ ئینسانمان له‌ جوانترین شێوه‌و رێك و پێكترین شێوه‌ دروستكردووه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌.

 

وه‌ رێزگرتنیش ده‌روازه‌ی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له‌ دیاریكردنی چاره‌نووس‌و به‌رێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. چونكه‌ به‌هیچ چه‌شنێك ژێر ده‌ستی‌و چه‌و ساوه‌یی‌و كۆیلایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێزو شكۆیه‌ تێكناكاته‌وه‌، كه‌ قورئان باسی ده‌كات و داكۆكی له‌ پیاده‌ كردن و به‌دی هێنانی ده‌كات. بۆیه‌ ده‌بێت باش بزانین كه‌ خودا له‌ هه‌موو بواره‌كان جه‌خت له‌ ئازادی مرۆڤ ده‌كات هه‌تا له‌ بواری ئایدۆلوژیا، هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته‌ روو له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌كات و له‌ دوای ئه‌و په‌یامێك بۆ هه‌موو خه‌لیفه‌ و جێنشینه‌كانی :( وَلَوْ شَا‌ء رَبُّكَ لامن مَن فِي ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا  أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّي يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)﴿٩٩﴾یونس  واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر خودای تۆ پێویستبایه‌ ده‌یتوانی به‌ زۆر وناچاری وا بكات هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی باوه‌ری بهێنن، جا تۆ خه‌ڵكان ناچار ده‌كه‌ی تا به‌ زۆره‌ ملێ ببنه‌ باوه‌ردار، به‌ڵی خودا وه‌ك رێزێك مرۆڤی سه‌رپشك كردووه‌و ئازادی پێداوه‌، تا به‌ ویست وئازادی خۆیان باوه‌ری خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.

 

بۆیه‌ له‌ دوای پێغه‌مبه‌ریش عومه‌ری كوری خه‌تتاب قوتابخانه‌ی داد په‌روه‌ری كاتێك گه‌نجێكی مه‌سیحی قیبتی هاته‌ لای سكالای له‌سه‌ر كوره‌كه‌ی عه‌مری كوری عاس تۆمار، كرد له‌ مه‌وسمی حه‌ج ، والیه‌كانی كۆكرده‌وه‌ و وه‌ك شێر به‌سه‌ری نه‌راندن و ئه‌م هه‌ق و ئازادیه‌ی دوپات كرده‌وه‌و و فه‌رمووی :( متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا ؟). كه‌ی واتان لێهاتووه‌ خه‌ڵكان بكه‌ن به‌ كۆیله‌ی خۆتان؟ كه‌چی ئه‌وان به‌ئازادی له‌ دایكیان بوونه‌ ..

 

كه‌واته‌ مرۆڤه‌كان هه‌میشه‌ به‌ ئازادی له‌ دایك بوونه‌ وه‌دبێت به‌ ئازادیش له‌ ژیان بمێننه‌وه‌، وه‌ بۆ كه‌سیش نییه‌، ئازادییان زه‌وت بكات، ئه‌م ئازادی و رێزه‌ش به‌خششی خودایه‌..

 

هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ش له‌ قورئان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مرۆڤه‌كان له‌ ئه‌سڵدا یه‌كن له‌ ئاده‌م و حه‌وا له‌ دایك بوونه‌و زۆر بوونه‌، هه‌ر هه‌مووشیان یه‌كسانن. (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ ؤأُنْثَي ؤجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ؤقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) (13)الحجرات : ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ بێگومان ئێوه‌ هه‌مووتانمان له‌ نێر و مێیه‌ك دروست كردووه‌، وه‌ ئێوه‌مان كردووه‌ به‌ چه‌ندین گه‌ل و تیره‌و هۆزی جۆراو جۆر، تایه‌كتر بناسن و په‌یوه‌ندی چاكتان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، به‌راستی به‌رێزترینتان له‌لای خودا ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه‌ زۆر له‌خواترسن وپابه‌ندی فه‌رمانه‌كانیه‌تی.. به‌راستی خودا زاناو ئاگاداره‌ به‌ هه‌مووتان .

 

به‌لێ من هه‌رچی و هه‌ركێ بم كوردبم عه‌ره‌ب فارس تورك خوا دروستی كردووه‌، ره‌شكردنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌كان شه‌ر له‌ گه‌ڵ قه‌ده‌رو بریاری خودایه‌، بۆیه‌ شاعیری كوردی به‌ناوبانگ مه‌لا قانع ئه‌م یاسایه‌ ده‌كاته‌ به‌شێكی هۆنراوه‌كه‌یو ده‌ڵێ:

به‌ده‌ستی خۆم نیه‌ وه‌ڵلا له‌ دیوانی خودا كوردم

له‌ناو شێخ‌ومیرو به‌گ‌و مه‌لاو شاه‌و گه‌دا كوردم

ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی، ده‌زانی ئاشكرا كوردم

به‌ كوردی بووم‌و خولقاوم‌و هه‌تا رۆژی جه‌زا كوردم

 

به‌ڵێ مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌وساوه‌كان رزگاربن و چیتر له‌ژێر چه‌تری سیستمه‌ فیرعه‌ونی نه‌ژاد په‌رسته‌كان، به‌هاوڵاتی پله‌ دوو و سێ هه‌ژمار نه‌كرێن، چیتر گه‌نجه‌كانیان جینۆسایدو ژنه‌كانیان ئه‌نفال نه‌كرێن هه‌روه‌ك خودا ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌خاته‌ روو له‌باره‌ی فیرعه‌ونی میسرو شۆرشه‌ خوداییه‌كه‌ی موسا، كه‌ یه‌كێك له‌هۆ و ئامانجی ئه‌م شۆرشه‌ چیبوو :( إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي ٱلْأَرْضِ ؤجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَا‌وَهُمْ ؤيَسْتَحْيِۦ نِسَا‌وَهُمْ  إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٤﴾ ؤنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَي ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا فِي ٱلْأَرْضِ ؤنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً ؤنَجْعَلَهُمُ ٱلْؤ‌ارِثِينَ)٥ القصص، واته‌:به‌راستی فیرعه‌ون بالاده‌ست و درنده‌بوو له‌وڵاته‌كه‌یدا خه‌ڵكی به‌ش به‌ش كردبوو، هه‌ندێكی ده‌چه‌وساندنه‌وه‌ و سزای سه‌ختی ده‌دان، منداڵه‌ نێرینه‌كانی سه‌رده‌بری و كچان و ئافره‌تانیشی به‌ چه‌وساوه‌یی بۆ خزمه‌ت و پێرابواردن ده‌هێشته‌وه‌، به‌راستی كه‌سێكی خراپه‌كاری گه‌نده‌ڵ بوو، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئاور له‌ چه‌وساوه‌كان بده‌ینه‌وه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌ رزگار كردنیان له‌و نه‌همه‌تیانه‌ و بیانكه‌ینه‌ سه‌ركرده‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بیانبه‌ینه‌ شوێنه‌ ئه‌و خراپه‌كارانه‌.

 

به‌ڵی ئازادی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌، چه‌وساندنه‌وه‌ تاوانه‌، رازی بوون و بێده‌نگیش له‌ چه‌وسانه‌وه‌ هه‌رتاوانه‌، بۆیه‌ به‌ڵێ  بۆ ئازادی و ده‌وڵه‌تی كوردی، سه‌رشۆری بۆ شۆفینیه‌كانی دژ به‌مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.