یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
دكتۆر عثمان هه‌ڵه‌بجه‌يى
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2020 : 21:41:56
قه‌باره‌ی فۆنت
خــــــەڵك و خـــــــاك و خــــودا !!

خەڵک ئازادە جنێو بە خودا بدات.

ئازادە جنێو بە پێغەمبەران بدات.

ئازادە سووکایەتیی بە موقەددەساتی موسوڵمانان بکات.

ئازادە قورئان بسووتێنێت، گاڵتە بە نوێژ و ڕۆژوو و حەج بکات.

ئازادە دڵی باڵاپۆشان بریندار بکات و، بە دواکەوتوو و دۆگما ناویان ببات.

بەڵام بۆ کەس نییە سووکایەتیی بە خاک و نیشتمان بکات، یا جنێو بە نەتەوە بدات.

بۆ کەس نییە گاڵتە بە ئاڵا و مارشی نیشتمانیی بکات.

بۆ کەس نییە ناوی هیچ سەرکردە و ڕۆشنبیر و ڕێکخراوێک بزڕێنێت.

بەڵێ، بۆ کەس نییە دڵی ناموسوڵمانێک بڕەنجێنێت، یا توانج لە ئایین و ئایینزایان بدات.

بەڵکو، لە بەر دڵی کۆمەڵێ شەیتانپەرست نابێت گاڵتە بە شەیتانیش بکەیت.

بە ڕاستیی، ئەمەی خستمە سەر کاغەز قسەی کوفری من نییە، بەڵکو زمانحاڵی ژمارەیەکی بەرچاوی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی ونائیسلامییە، وەک ئەوەی خاک و نیشتمان و مارشی نیشتمانیی و پەرچەم و ئاڵا و سەرکردە و ڕێکخراوەکان لە خودا و پێغەمبەران گەورەتر و، لە سرووت و پیرۆزییە ئیسلامییەکان پیرۆزتر بن.

بیهێنەرە بەر چاوی خۆت گەر کوردێک گاڵتە بە ئاڵای عێراق بکات، یا سووکایەتیی بە دزداشە و عەگاڵ بکات، یا عەرەبێک ئاڵای کوردستان بسووتێنێت، یا گاڵتە بە جامانەی کوردیی بکات، چ هەرایەک دەنرێتەوە و، چ گۆبەن و شەڕە جنێوێک بەرپادەبێت.!!

کێ بەلایەوە ئاساییە جنێوی پێ بدرێ؟! یا شەرەف و نامووسی لەکەدار بکرێ؟! یا سووکایەتیی بە ژن و منداڵی بکرێ؟!

ئەزانم هەندێ موسوڵمانیش زمانزبر و جنێوفرۆشن، بەڵام موسوڵمانی ڕاست و درووست خاک و نیشتمان و ئاڵا و میللەتی خۆی خۆش دەوێت و، قەت لەگەڵ ناوزڕاندن و سووکایەتییدا نیە و، قەت هانی خەڵک نادات بۆ سووکایەتیی و توند و تیژیی، بەڵام ئای چ داخێکی گەورەیە خاک و نیشتمان و قەومییەت و ئاڵا و پەرچەم و سەرکردە و ڕێکخراو لە خودا بە پیرۆزتر بزانین.!!

ئای چ برینێکی قووڵە لە وڵاتی موسوڵماناندا گشت ئایین و ئایینزاکان لە ئیسلام بەنازتر بن، ئیسلامیش غەریب و بێیناز بێت.

ئای چ زەلیلییە کە هەندێ سەرکردە بە شەرمەوە ناوی ئیسلام بەرن و، بە لایانەوە لەنگ و عەیبە بێت بە ناوی الله دەست بە وتارەکانییان بکەن.

یا هەندێ لە ڕۆشنبیران وا دەزانن ڕۆشنبیریی بریتییە لە سووکایەتی بە ئایین و بڕواداران و، گەر ناوی خودا و ئایەتێکی قورئان بەسەر زاریاندا بێت لە ڕۆشنبیریی دەکەون.

بە ڕاستیی ئەوەی دەگوزەرێ دووبارەبوونەوەی هەڵوێستی قەومی شوعەیب پێغەمبەرە –سەلامی خودای لێ بێت- کە بەو پێغەمبەرە نازدارەیان دەگووت: گەر لەبەر خزم و خوێش و هۆز و عەشیرەتت نەبا بەردبارانمان دەکردیت (وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ)، ئەویش بەو پەڕی میهر و دڵسۆزییەوە پێی دەفەرموون: گەلۆ، ئاخۆ، خزم وهۆز و عەشیرەتی منتان پێ لە اللە عەزیزتر و گرنگترە (قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ ).!!

لە کۆتاییدا دەڵێم: سووکایەتیی بە ئیسلام بکرێت یان نەکرێت، ئەوەی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کراوە بەهەر ئایین و ئایدیایەکی تر بکرایە ئێستە ناوی لە کوولەکەی تەڕیشدا نەمابوو.

ئێوە دەزانن ساڵانە لە جیهاندا بۆ دژایەتیی ئیسلام چەند کۆنفرانس و کۆنگرە دەبەسرێت و، چەند بەرنامە و کەناڵ دادەمەزرێت و، چەند پەڕتووک و کتێب و مەقال دەنووسرێت و، چەند پەیج تەرخان دەکرێت؟!

ئایا دەزانن ساڵانە بۆ بنبڕکردنی ئیسلام مەلایین دۆلار خەرج دەکرێت؟!

ئاخۆ دەزانن چەند گروپی تێکدەری فیکریی لە ژێر ناوی نوێبوونەوە درووست دەکرێت و، چەند کەسی نەزان یان خاوەن قەڵەم گەورە دەکرێت و وەک بیرمەندی دڵسۆزی ئیسلام لە کەناڵەکاندا پیشان دەدرێت و، خەڵات دەکرێت؟!

یا بۆ ناشیرینکردنی ئیسلام چەند گرووپی تیرۆرست ئامادە دەکرێت و، لەو دیوی پەردەوە یارمەتیی دەدرێن.؟!

بەڵام ڕووناکیی ئایینی ئیسلام ڕۆژ بە ڕۆژ جێ بە تاریکیی تەنگ دەکات و، بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

دڵنیاتان دەکەمەوە و مژدەشتان دەدەمێ ئەمجارە خۆری قورئان لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت و، لەوێوە ڕووناکیی دەگەیەنێتە ڕۆژ هەڵات و، جیهانی ئیسلامیی لە ڕێی ڕۆژئاواییەکانەوە بەرەو ئیسلام دەگەڕێنەوە.

بۆیە داوا لە بەرپرس و سەرکردە و ڕۆشنبیر و گەلی موسوڵمانانی وڵاتانی جیهان دەکەم کەمێک بە خۆیاندا بچنەوە و، خۆیان لە کۆت و زنجیری سەرشۆڕیی وزەلیلیی ڕزگار بکەن و، بە هیچ شێوەیەک ڕێ بە هیچ سووکایەتیی و گاڵتە کردن و تەشهیر و جنێوێک نەدەن، بەو پەڕی متمانە و سەربەرزییەوە شانازی بە ئایینی زۆرینەی نەتەوەکەیان بکەن و، دەنگیان بەرز بکەنەوە و بڵێن: ئێمە موسوڵمانیین.

براتان: د.عوسمان محەممەد غەریب

هەولێر- بەختیاریی

27-2-2020