یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی مووچه‌ی بن دیوارو دوو موچه و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە‌    *****    *****   مامۆستا مەلا سالح تەیب شێخۆ گولی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا وەلی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە خانەنشین کراو سەرۆکی یەکێتی زانایانیش سوپاسی خزمەتەکانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبداللطیف پێنجوێنی دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات   
د.ئومێد پردمه‌مكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/03/2020 : 17:54:09
قه‌باره‌ی فۆنت
ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەك بومەلەرزە

خەبەری خستین بۆ هەرچی تەرزە

تاجیر و هەژار هەم سیاسەتمەدار

هەر وەکو یەکن لەسەر یەك مەسار

دونیا بۆ هەموان تەواو خرۆشاوە

خەڵکی بێ شومار  تەواو ترساوە

ڕوداوی ناخۆش زۆر ترش و تاڵە

خەڵکانێکی زۆر تەواو بێ حاڵە

پشتیوان بەخوا زوو تێدەپەڕێت

تەواو وشیار بین باوێن نەکەوێت

گرنگە هەموومان ئاراممان هەبێت

خۆپارێزیمان با زۆر زۆر هەبێت

پشتبەخوا بەستین باهیچ نەترسین

دروستکارمان المانع)لەچی بترسین

لەماڵ بمێننەوە مەچۆ دەرەوە

لە تەوقە کردن خۆت دوور خەرەوە

یه ک مانگ مانه وه لەدیوەخانە

نەك تەنها یەك ڕۆژ لەتیمار خانە

کڕۆنا پەیوەندیت  با بپچڕێنێ

نەك لاشەی جوانت هەڵپروکێنێ

مانگێك سەردانی دۆستانت مەکە

خۆت بەقوربانی ئارەزووت مەکە

دووعات بیرنەچێت تۆ موسڵمانی

بەهێزترین چەکە بۆ زیانەکانی

بەربەستی نزاو بەدەستهێنانی

باشترین هۆکارە با چاك بزانی

هاوار کە لەخوا دەڵێت بەندەکەم

تۆش بڵێ (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ).ە دووعاو نزاکەم.

پێنج شەمە

12/3/2020

ڕانیە.

ساڵی کڕۆناکە.