یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
به‌دره‌دین سه‌عید وەیسی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2023 : 09:13:15
قه‌باره‌ی فۆنت
‎لە ساڵیادی کۆچی دوایی (مەلا وەیسی مەلا عبداللە) گرتکی

45ساڵ بەرلەئێستا لەرێکەوتی 20-2-1979 زاناوکەسایەتی ئایینی ونیشتیمانی وکۆمەلایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا(مەلاوەیسی مەلا عبدالله گرتکی ) کۆچی دوایی کرد،

رەحمەتی یەکێکەلەنەوەکانی زانای بەناوبانگ مەلامحەمەدی کوری ئادەم ناسراوبە (ئیبنوئادەم )لەسالی 1904لەگوندی گرتک لەباڵەکایەتی لەدایک بووە،لە لای باوکی دەستی بەخوێندنی مەلایەتی کردوە ،دوای کۆچی داویی باوکی لای (مامۆستامەلا سالحی کۆزەپانکی) دەبێتەفەقێ وھەرلای ئەویش لەسالی 1951بروانامەی مەلایەتی وەردەگرێت ،

ئینجا دەگەرێتەوە گوندی گرتک ولەپال ئەرکی مەلایەتی سەرقالی وتنەوەی وانەی فەقیاییەتی دەبێت قوتابخانەێکی ئایینی دەکاتەوە ودەبێتە شوێنی بلاوکردنەوەی زانست و زانیاری لەزۆر بەی پارچەکانی کوردستانی گەورە فەقێ و قوتابی ئایینی رووی تێدەکەن ،بەچەندان فەقێ لەوقوتابخانەیە دەردەچن وبروانامەی مەلایەتی وەردەگرن ،

وێرای ئەمەش نموونەی مەلای نیشتیمان پەروەرو دلسۆزی کوردستان بوو،ھەمیشە داکۆکی له مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلەکەی کردوە، بەشداری کردووە لەشۆرشی کوردستان لە رۆژهەڵات و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد ،هەر لەوێش بۆیەکەم جاربەدیداری جەنابی مەلامستەفابارزانی دەگات و،ئەمەش دەبێتەسەرەتای دروست بوونی پەیوەندییەکانیان ،

لەدەستپێکی ھەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزندالە سەردانیدابۆباڵەکایەتی وگوندی گرتک جەنابی مەلامستەفابارزانی لە میوانداری مەلاوەیسی دەمێنێتەوە،بەمەش پەیوەندیەکانیان بەهێز تردەبێت و دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ بەشداری کردنی لە شۆرشی ئەیلوول و هاندانی خەلک لە رێگەی ووتارە ئایینیەکانی بۆبەشداریان لەشۆرشی ئەیلوول  و پاڵپشتکردنی ھێزی پێشمەرگه تەنانەت ماڵ و حوجرەکەی دەبێتە بنکەیەک بۆ پێشمەرگە،جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی له پەرتووکە بە نرخەکەی دا (بارزانی وبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد )ئاماژەی بەم سەردانەی کردووە...

 لەساڵی 1964دەبێتە (قازی شەرعی)شۆرشی ئەیلوول ،ھەروەھا یەکێک دەبێت لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ،وئەندامی شاندی چارەسەری کێشەی نێوان حکومەتی( عبدالکریم قاسم و شێخ رەشید لۆلانی )دەبێت.

مامۆستای رەحمەتی کەسێکی کۆمەلایەتی بووە رۆڵی دیاری هەبوو له چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتیەکان و ئاشت کردنەوەی خەلک ...

دوای رێککەوتنەشوومەکەی جەزائیر ژیانی ئاوارەیی ھەڵبژارد و ماوەیەک لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنیتەوە ،تا دووچار بوونی بە نەخۆشیەکی کوشندە،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرپرسانی شۆڕش دەگەڕێتەوە (کوردستان)ولەشاروچکەی دیانانیشتەجێ دەبێت،بەداخەوە بە ھۆی کاریگەری نەخۆشیەکەی لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا لە ڕێکەوتی 20-2-1979 کۆچی دوایی دەکات لە گۆرستانی (گوان) بە خاک سپێردرا ...

گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.