یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا محمد نصرالله هه‌ورامانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2023 : 22:05:53
قه‌باره‌ی فۆنت
لەبارەی مەزهەبی ئیمام شافیعیەوە -رحمەاللە-

هەوڵدانی بۆ چەسپاندنی مەزهەبی ئیمام شافیعی لە کوردستان بابەتێکی تازە نیە، گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەدان ساڵە ئەو ڕێبازە لە فیقهو  حەڵاڵ و حەرام و نیکاح و تەڵاق جێبەجێ دەکات، و سەدان قوتابخانەی شەرعی گەورەی کوردستان بە زانا و موفتی و موفەسیر و محدث و عاریف وە لەسەری ڕۆشتوون و خزمەتی گەورەیان کردوە، ئایا پەیڕەوی مەزهەبی ئیمام شافیعی دژ بە شەریعەت و کتاب وسوننەت ئەوەستێتەوە؟یان دەبێت تاکەی پەیڕەو بکرێت و زەمەنێک دێت پێویستمان بەمەزهەب نەمێنێت؟و سودی مەزهەب بۆ ئێستای زانایانی کوردستان و کورد چییە؟ وچۆن بتوانین بیخینە خزمەتی دینمانەوە؟ بۆیە لێرەدا چەند سەرنجێک بە پێویست دەزانم:

یەکەم: لەسەردەمی چوار خولەفای ڕاشیدین بۆیە مەزهەب نەبوو چونکە مەرکەزیەتی پایتەخت لەڕوی ئیجتهاد و فیقهـ و چارەدۆزی بۆ کێشە نوێکانی کۆمەڵگای موسڵمانان بەهێز و تۆکمەبوو دامەزراوەی مجلیسی شورا کارابوو،پێویستی بەمەزهەبی تاکە کەسی نەبوو.

دووەم: هەر کاتێک و لەهەر شوێنێک ئەم شورا دەستە جەمعیە هەبوو بێت ڕۆڵی (ٲلوالامر)یان بینیوە و ئیتر پێویستی بەدروست بوونی مەزهەب نەبووە ،چونکە ئەم شورا دەستە جەمعیە نوخبەی فوقەها و موجتەهید و کۆمەڵناس و سیاسی و سەربازی و ئابوری ناسی تێدایە و بەئاگان لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵگا و ژیان.

سێیەم: لەئێستادا کە ئەو مجلیسی شورا نیە کە مەبدەئێکی قورئان و نەبەوی و ڕاشیدیە زاناکان و فوقەها ئەبێت هەوڵ کۆششیان بۆ گێڕانەوەی ئەو شورا شەرعیەبێت،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی نەکەوێت ئیجتیهاد ئەکەن و وەڵام گۆی پرسەکان ئەبن، تاخەڵکی لەڕێگای ئەم موجتەهید وفوقەهایانەوە لەدین دورنەکەونەوە و ئامادەسازییان بۆ بکەن بۆ قۆناغی چەسپاندنی شورا و مجلیسی( ٲلوا الٲمر)  واتە ئەمە قۆناغی ڕاگوزەری ناچارییە( المرحلة الانتقالیة) بۆیە هەروا پێشەواکەی فیقه و ئوصولوایان کردووە.

چوارەم: لە ئێستادا کە مەزهەبی پێشەوا شافیعی ـ رحمە اللە ـ جێگیربووە لە ناو کوردستاندا پێچەوانەی ئەم مەزهەبە فتوادان هەڵەیە ،عەللامە مامۆستا ناصری سوبحانی لە مناظره كەدا ئەڵێ : ئەگەر کەسێ پرسیارم لێبکات لەبارەی بابەتێکی فیقهیەوە ئەوە بەشافیعی وەڵامی ئەدەمەوە،باخۆشم گەشتبمە ئیجتیهاد و ڕایەکی ترم لەو بابەتەدا هەبێت،کە ئەمە چڵە پۆپەی ئەدەب و حیکمەت و دروست نەکردنی فەوزای فەتوایە...

پێنجەم: لەم جۆرە بارودۆخەدا بونی مەزهەب ئەمان پارێزێ لە دژە فەتوای و  فەوزا و بێسەروبەری و توندوتیژی و یەکتر تەکفیرکردن و بێڕێزی و بشێوی لەمزگەوتەکاندا،ئەمەش بۆ ئەم حاڵەتی لاوازی موسڵمانان مقصدێکی گەلێک گەورەیە.

شەشەم: بەدیلی نەچەسپاندنی مەزهەبی ئیمام شافیعی چیە ؟ ئایا ئەم پرسیارەمان کردوە لە خۆمان، ئێمە لە کوردستان خاوەنی ئەنجومەنێکی فیقهی باڵاین کەبەپێی مەزهەبی پێشەوا شافیعی ـرحمە اللەـ فەتوا دەدات  و تا ئەندازەیەکی باشیش سەرکەوتووبووە لەکاری خۆی ،گەر ئەوە نەبێت فەتوای دەرەوە و ئامادەکراو دێتە وڵاتەکەمانەوە کە لە دایک بووی ئەم خاک و ئاو و کوردوستانە نینە و هیچ بە واقیعی ئێرە ناخوات و موراعاتی واقیعی نەکردوە ئەمەش مانای وانیە کەسود لەڕا و فەتوای مەزاهیبی تری ئیسلامی وەرنەگیرێت بۆ حاڵەتی زەروری و نەبوونی دەرچە لە پرسە نوێکاندا..

حەوتەم: مەزهەبە فیقهیەکان مانای وانیە بەدیلی هەموو شەریعەت و ئیسلام بن،یان مەزهەب یەکسان بێت بەسەر تاپای دین بەعەقیدە و موعاملات و ئەخلاق و سیاسەت و ئیقتصاد تەزکیە و عیرفان و

حەزارەت و هیدایەت و دەعوە و بانگەواز

کۆی ئەم پڕۆسە گشتگیرە بەتەوای مەزاهیبی ئەهلی سوننە ناتوانێت وەڵامگۆی بێت و دەکرێت بەمجامعە

فیقیهەکانی پسپۆڕێ ئەم سەردمە ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە.

هەشتەم: لا مەزهەبیەت پەتایەکی کوشندە و خراپە و ئەوکات خەڵکی نائەهل فەتوا دەدات و ئیجتیهاد دەبێتە ئیشتیها و موشتهی ئیجتیهاد زۆر ئەبێت و تائاستی شەڕەفەتوا و ئیجتیهاد ئەڕوا، ئەوەی ئەمڕۆ پابەندبونی مەزهەبی شافیعی پێخۆش نیە مێژوویان تازەیە و بزانن یا نەزانن بۆ خۆیان پابەندن بە فەتوا و ڕای زانایەک لەزاناکان یان مەزهەبێت لەمەزهەبەکان.

نۆهەم و کۆتایی: پێدەچێت فیکرەی قەبوڵ نەکردنی پەیڕەوی مەزهەبی ئیمام شافیعی ـ رحمە اللەـ دڵخواز و پلانی بەشێک لە سەرکردەعەلمانیەکان بێت بۆ بەکارهێنانیان وڕازی کردنیان بۆمەرامی سیاسی و مونافەسەکردنی کۆی مەلای کورد و مێژووەکەیان ..