یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
مه‌لا محمد نصرالله هه‌ورامانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/03/2024 : 22:58:44
قه‌باره‌ی فۆنت
بەهارئەلبومی ناوەپیرۆزەکانی پەروەرێن

 هیچ شاکاروداستانێک هێندە وەرزی بەهارناتوانێت دەستی پەروەرێنی جیهان نمایش بکات ...

بەهاری گرمەی هەوروئاسمانی شین و زەوی سەوزوو ڕووباری شین و قەڵبەزەی پڕلەکەف وسپی وەک شیری بەهەشت و ناڵەوئاوازی بولبول و هۆرەوبلوێری شوان و پێکەنینی نێرگزوخەندەی شەوبۆوئاریشی چنوورو

لەنجەولاری درەخت و خرمەی باران و نەعرەتەی ئاسمان و توانەوەی کلۆبەفری چیاکان و پەلکەزێڕینەی

ئێواران ، نمایشگای هەزاران گوڵ و گیاوەک ڕاخەرێکی سەوزی قەدیفە ی ڕوی دەپۆشێت، نالی واتەنی:

(بنواڕەنەوبەهاروفووتاحاتی گوڵشەنی

گوڵزاری کردەوەلەدەمی غونچەپێکەنی

لەم پارچەڵۆکەهەورەبەقەدڕووی هەمووزەمین

بەم ڕایەڵەقەدیفەیی سەوزی عەجەب تەنی)..

ئەمەچ قیامێکە ئەی خوای من، چ پێشانگایەکە لەهەستانەوەی قیامەت ئەچێ(فٳذاهم قیام ينظرون)...لەم درەخشانە هەزاران ڕەنگەوە،لەجێدەستی کردگارەوە ئەڕۆین بۆناسینی نەخشێنەروتەجدیدی ئیمانی یەقینی...

ئەم ئەلبوومە ملیۆنەهادیمەنە وانە نەمر و، پڕبەهرەکانی ئیمان ئەڵێنەوە لەم گەلەرییە ی سروشتەدا..

گەرهەرچی دارودرەختەبێتە پێنوس فریای نوسیی

سبحان اللە ی ئەم کۆرسە ملیۆنیەی سروشت ناکەون

(كذلك يحيي الله الموتی ويريكم آياته لعلكم تعقلون ) و( كذلك النشور) و(كذلك نخرج الموتی لعلكم تذكرون)

(فانظرٳلی آثاررحمة الله كيف يحي الٲرض بعدموتها)

ئەم ئەلبومە هەزان لاپەڕەودیمەنەبۆجوڵاندنی ئاوەزوژیریە،نەک هەوەس و گێلیە، بۆتێڕامان وتێفکرینە نەک بۆحەپەسان و وێڵیە، بۆپەیوەستکردنە بەیاساووردوو پڕ لەحیکمەتەکەی پەروەرێنە نەک بۆ سەرخۆشی و بێ خاووەنکردنی ئە م هەزاران ڕێک وپێکی ئەندازە نەخشینەیە..

خودابۆخۆی بانگهێشتی ئەم گەلەرییە ڕەنگاوڕەنگەمان دەکات بە (فانظروا)  و (فامشوا فی مناكبها)دەمان باتەبەردەم ئەوپرسیارەفەلسەفیەقوڵەی ( كيف يحي الٲرض بعدموتها) ؟؟؟..بۆیەلەم سۆنگەوە زانایانی ئیسلام ناسی وتویانە: من لم یحرک الربیع وٲزهارە والعودوٲتارە فهوعلیل المزاج لیس لە علاج...

لەم هەزاران نمایشگایە: ڕەحمەتی ڕەحمان و عەلیم ی خوا و قودرەتی قادروحیکمەتی حەکیم و تەنسیق ی مقتدتر و هیدایەتی هادی و جمالی جمیل و بەڕێوەبردنی قەییوم و تەگبیرکردنی المدبر بۆدروست کراوەکانی هەموئەمانەوتەوای ناوەجوانەکان لەدەستی پەروەرێندا ئەدرەوشێنەوەو،وانەی ئیمان بەدڵی ئادەمیزادا ، دە چریکێنن...

ئەم ئەلبوومەی خولقێنەروپەروەردگاری جوانکارە بۆئێمەتابەهەمووژیری و بیروهۆش وگۆشمانەوە بڕۆینەناویەوە ساتێک (داوود) ئاسا لەگەڵ چیا وباڵندەکاندا یادی بکەین (وسخرنامع داود الجبال يسبحن والطیر وكنافاعلین)

چ غەم و دەردووپەژارەیەک خۆی ئەگرێت لەم کەڕنەڤاڵە گەردوونیەدا ، مەولەوی واتەنی:

(خێڵ خانەی خەفەت باربەنیش کەردەن

مەینەت ڕوونیان وەماوای مەردەن

خەم وێنەی کەمان قامەت خەم بیەن

هەوارگەی قەدیم نەدەسش شیەن)

واتەئیترتەواو،ئەبێت خەم وخەفەت بارگەوبنەبپێچێتەوەو بارکات وبڕواوشوێنێک بۆ خەمەکان نەماوە چونکەبەهارەوبەهاریش واتەخۆشی وشادی و پڕبوونی دونیای معنویە بە تێربوون بەناوسیفاتی خوای جوانکاری جیهانیان...

د.محمدصرالله ئەحمدئاوایی