یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا حمید سیوەیلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2023 : 22:10:25
قه‌باره‌ی فۆنت
بوونی مەزهەب واجبە

دەزانم هەرلێرەوە وبەم عینوانە، کۆمەڵێک لەبەڕێزان خوێنەران و هەڵگرانی کاری مەلایەتی لەکوردوستان گازندەمان دەکەن، کاتێک پێیان وایە مەزهەب گەرایی خودی دواکەوتوویی وکۆنەپەرستییە .

 ڕای جیاوازە قەبوڵمە ،وەلێ تاسەرئێسقان متمانەم بەتەعبیری عینوانی خۆم هەیە، لەجیهانی فیکرو زانست ومەعریفەش دا لەجیهانی خزمەتگوزاری مرۆڤدا سەرکردەکان ،داناکان، زاناکان بۆلەبازاڕکردنی بەرهەمە زانستی ومەعریفی وفیکری وئەدەبیەکانیان ، ڕێڕەووڕێبازی دیاری کراویان هەبووە ولەنێوان دووهێڵی تەریبدا نەخشەی ڕێگایان عەرزکردووە تادواجار هەم سنوری کاری خۆیان بزانن وهەم عەوداڵانی فیکروزانست وئەدەب لەزیمنی ئەوهێڵەدا بەبێ لادان هەنگاوبنێن وسوود لەپێشینەکانیان وەربگرن .سوننەتی ژیانیش هەروانەقشکراوە بۆدووربوون لەفەوزاو شپرزەیی وبێسەروبەری .هەمووکارێکی سوودبەخش سنوروچوارچێوەی هەبووەوهەیە. لەکوێدا (کەس لەکەسی )و (من منم وتۆکێیی) بووبێ ئەواکۆمەڵگا کەوتۆتە کەناری نەزانی وگەرنەڵێم گومڕاییەوە.

لێرەوە دەچمە سەرمەبەست، دەستخۆشی لەیەکیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردووستان دەکەم بۆهەنگاوی (هەوڵی یەک مەزهەبی )لەکوردستان وهاندانی پیادەکردنی لەلایەن زانایان ومەلای کوردەوە. گەرچی زۆردواکەوتوین ودەبووبەرلەسی ساڵ ئەم کارە بەگەرموو گوڕییەوە ئیشی بۆبکرایە . چونکە ئاشکرایە مەزهەبی ئیمامی شافیعی مەزهەبی نزیکه لەعەسری نبووەت وەلەسەرەتاوە کورد و زاناکانی کەم تا زورئاشنای سەرمەزهەب و مەزهەب و زانایانی قوتابی و شاگردانی ئیمامی شافیعی بوون .

ئەمەش وای کردبوو کەتاڕاددەیەکی باش کۆدەنگیەکی شایستە لەکوردوستان بوونی هەبووە ، پێوەری گەورەیی زاناومەلای کورد شارەزایی بووە لەمەزهەب نەک ڕەتکردنەوە تا ئاستی بێ ئەدەبی کردن بەنێوی ئەمەی من شتی تردەزانم ودواجار بەنەخوێندەواریش بەرانبەر ڕەئی زانایانی مەزهەبی شافیعی وبەکەم سەیرکردنی مەلایانی کوردوستان لای هەندێ کۆلکە خوێندەوار بووبووەنەریت ،وئازائەوکوڕەیە پێچەوانەی مەزهەب ونەریت وعورفی زانستی ئەسپ تاوداوناویشی بنێ (فەتوا).

 ئەمەلەکاتێکدا لەسەرجەم وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەدەوڵەتی سعودییەو (الحرمین) یشەوە مەزهەب واجبە وپابەندن پێیەوە . بۆیە لەکوردووستاندا وەک چل ساڵ لەمەوبەرپێویستە بەهەوڵ وهیممەتی (زانایانمان) ڕۆڵی یەک مەزهەبی بگەڕێندرێتەوە مەجلیسە عیلمییە شەرعییەکان و هەرمامۆستاو مەلاو بانگخوازێک خۆی بەدڵسۆزی شەریعەت دەزانێ کاری لەسەربکات و وەکو لەتۆمارێکی دەنگی شێخ بن بازدا گوێم لێ بووە (مەزهەبداری واجبە تالەڕاڕایی وتەفرەقە پارێزراوبین ) .