یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. ابراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/03/2024 : 23:24:37
قه‌باره‌ی فۆنت
يادی راپەرینە مەزنەکەی رانیە

لەیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی شاری ڕانیەی قارەمان کەمێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٩١/٣/٥ دا بەبیر هەموو جەماوەری شاری ڕانیەو کوردستانی دەهێنمەوە  کەیەکەم هاوارو دەنگی اللە أکبر  لەبڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیەوە بوو ڕژێمی بەعسی تۆقاندو بووە هۆی ڕاپەڕینی جەماوەری شاری ڕانیەی قارەمان  بەرەو ڕوی دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ، بۆیە داواکارین کەمزگەوتی گەورەی ڕانیە بکرێتە سومبول و ڕەمزی ڕاپەڕین  بۆيه داواكارين لەلایەن هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان کەپێک دێن لەسەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان، چونکە مزگەوتی گەورەی ڕۆڵێکی یەکجار زۆر گەورەو کاریگەرو بەرچاوی هەبوو لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی کەهەردەم پێشەنگ بوون لەگشت شۆڕشەکاندا ، لەڕاپەڕینیش لەیەکەم دەستەی سەرپەرشتیاری  ڕاپەڕین کەلەمزگەوتی گەورەی ڕانیە  ( ٣ )یان مامۆستای ئاینی بون لەو ( ١١ ) کەسانەی کەبەنوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەکان هەڵسا بون بەسەرپەرشتیاری کردنی ڕاپەڕین ، بۆیە مامۆستایانی ئاینی و مزگەوت دوو ڕەمزی دیارو بەرچاوی ڕاپەڕینن لەگشت شۆڕشەکان و هەمیشە جێگای ڕێزن  .

ئەمڕۆ ‌۳۳ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاپەڕین و سەرهەڵدانی پڕشکۆی ۵ ی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱، بەم بۆنە پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و شاری ڕانیەی قارەمان دەکەین کە ڕاپەڕینیان نەخشاند و تاجی سەرکەوتن و بڵێسەی ڕاپەڕینیان گەیاندە هەموو بستێکی کوردستان.

دکتۆر ٳبراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین