یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
*****
*****
مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
*****
*****
مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات
*****
*****
لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات
*****
*****
یەکێتی زانایان لەسەر رەچاوکردنی رێکاری شەرعی گۆڕستانەکان نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا عبدالله ى دێرێ کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافەکانی بادینان کۆدەبێتەوە
*****
*****
مامۆستا مەلا ر‌سولی نورەدینی کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر رۆڵی زانایان و پرسە هەنوکەییەکان بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات
*****
*****
یەکێتی زانایان بەدواداچوونی ورد بۆ کێشەی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا عەلی عومەر عەلی کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
سۆزیك بۆ ئافره‌تان ....... نه‌ك فرمێسكی په‌شیمانی
ڕاكه ... ڕاكه ... تا په‌شیمان نه‌بوویته‌وه !!
وتار و بیروڕا
د.أيوب صالح
قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی و رووکردنە زانکۆ!
شێخ ئەیوب شێخ عزیز شوشی
کورد و مەولود و ڤیانا پێغەمبەری ﷺ ...
م.محمد صالح پێندرۆیی
ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە پەروەردەكردنی منداڵ دا
دکتۆر محمد حسن
گرنگی تەندروستی منداڵ!
د. رقیب سعید مزوری
گرنگی مرۆڤەکان لە ژیانماندا !!
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له هاوماڵیهوه بۆ جیاكردنه‌وه
د.خالد سید جلال زراری
پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه وهه‌ڵسه‌نگاندن
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
تەڵقین و رێنمایى کردنی مردوو لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
مه‌عروف مه‌لا عه‌وڵا روستایی
به‌رواری دابه‌زاندن:
14/07/2010 : 20:19:41
قه‌باره‌ی فۆنت
ده‌ستوور نیزامی ئاسمان له‌دیدی زانایان
marufruste@gmail.com
قورئان كه‌لامی پهروهردهگاره ودابهزیوه بۆ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د، سلامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێ ، ئه‌م قورئان هاته خوار بۆ سه‌ر رووی زه‌وی تا ببێته ده‌ستور و یاسای هه‌تاهه‌تایه بۆ گشت پێكهاته‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی ، له‌و یاسایه‌ش ده‌رنه‌چن وكاری پێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر وابكه‌ین توشی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك وتاوانیك نابین و پێویستیشمان به هیچ یاسایه‌كی تر نابێت ، قورئان له هه‌موو كات وساتێك مرۆڤه‌كان به‌خته‌وه‌ر ده‌كات . به‌ڵێ هێڵی گه‌یاندنی په‌یامی ئیلاهی بۆ سه‌ر رووی زه‌وی له كار وه‌سته به هانته خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان حه‌زره‌تی موحه‌مه‌دی نازدار، واته پێغه‌مبه‌رمان كۆتای پێغه‌مبه‌رانه و قورئانیش كۆتای په‌یامی وده‌ستووری ئاسمانیه . ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه قورئان خوێنن ده‌بێ ئێوه ئاینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان له لای خه‌ڵك جوان وشیرین بكه‌ن ، تا به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار و ئاینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان بگه‌رێنه‌وه ، حوزیفه(د.خ) ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئیلاهین، ئه‌م په‌یامه جوانه به‌كرده‌وه‌كانتان جوانتر بكه‌ن . له شه‌ری یه‌مامه‌دا بهسالمی مه‌ولی حوزیفه كوترا ناترسێت كه بكوژرێیت له وه‌لامدا گوتی[بئس أنا حامل القرا‌ن إذاً] .
پێغه‌مبه‌ر(د،خ)فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێ به‌ته‌مایی به‌خته‌وه‌ری وهیدایه‌ت بێ لهغیری قورئان به‌ده‌ستی بكه‌وێت ئه‌وا سه‌رگه‌ردان سه‌ر لێشێواوه، شوێن كه‌وتوانی قورئان پهلهوپایهیان به‌رزه هه‌م له دونیا هه‌م له‌دوارۆژدا به‌ڵام ئه‌وانه دوژمنایه‌تی ده‌ستووری ئیلاهی ده‌كه‌ن له‌دونیاو دوارۆژدا ریسوا‌و شه‌رمه‌زارن .
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه قورئان خوێنن له‌و كاته‌ی كه تۆ قورئان ده‌خوێنی مهلائكهتهكان دێنه لات ودادهبهزنه سه‌رت بۆ گوێگرتن له قورئان خوێندنهكانتان ده‌وره‌ی ماله كانتان داده‌پۆشن هیچ شوێنێك نامێنێت له ماڵه‌كانتان مهلائكهتهكان ماڵه‌كانی ئێوه‌یان دادهپۆشیوه [أسیدی كوری حچیر] شه‌وێكیان قورئانی ده‌خوێند له‌كاتی قورئان خوێندنیدا ئه‌سپه‌كه حیلاندی بۆیه به‌په‌له خۆی گه‌یانده لای ئه‌سپه‌كه‌ی سه‌یری كرد هیچ نییه بۆیه گه‌رایه‌وه وده‌ستی كردووه به‌خوێندنی قورئان دووباره ئه‌سپه‌كه‌ی حیلاندی جارێكی تر چوو بۆ لای ئه‌سپه‌كه‌ی به‌ڵام هیچ نه‌بوو، بۆجاری سێیه‌م ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دیت وازی هێنا له‌قورئان خوێندن له تاوی كوره‌كه‌ی كه‌لای ئهسپهكهبوو به‌یانی چوو بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و رووداوی شه‌وه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموو [أقرأ يا أبا يحيا] به‌رده‌وام بایی له خوێندن ئه‌ی باوكی یه‌حیا چونكه مهلائكهتهكان دابه‌زیبوونه سه‌ر رووی زه‌وی بۆ گوێگرتن له قورئان .
هه‌موو ئه‌و زانایانه‌ی بوونه پێشه‌نگ ئه‌وانه بوون كه قورئانیان له‌ناخدا جێگیر ببوو ، هه‌ر بۆیه زانایه‌ك نه‌ماوه وهتهیهكی ده‌رباره‌ی قورئان دهرنهبریبێت، له‌وانه ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل ده‌فه‌رمووێت[خوای گه‌وره‌م له خه‌ودا بینی، پرسیم خوایه گیان ئه‌وانه‌ی له تۆوه نزیكن به‌چی توانیان نزیك ببنه‌وه؟ په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: به‌وته‌ی من كه قورئانه . منیش گوتم به‌تێگه‌یشتن یان به‌بێ تیگه‌یشتن؟ په‌روه‌ردگار فه‌رمووی به‌تێگه‌یشتن بێت یان به‌بێ تێگه‌یشتن . شێخی ئیسلام ئیبنو تیمیه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه و خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی پیشكه‌ش به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردووه له دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی دا له به‌ندیخانه(80)جار قورئان به ته‌فسیره‌وه دهوردهكاتهوه پاشان ده‌ڵێت خۆزگه هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ر له‌گه‌ڵ قورئاندا به‌سه‌ر ببردایه وته‌نها خه‌ریكی قورئان بووبام . له وته‌یه‌كی تری دا ده‌لێت: ئه‌وه‌ی داواكراوه له باره‌ی قورئان حالی بوونه له‌ماناكه‌ی وكاربێكردنیهتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو نابێته ئه‌هلی زانست و زانستی دینی، باههمووشی له‌به‌ر بێت .
پێشه‌وا عوسمانی كوری عه‌فان(ر،خ) هه‌موو هه‌فته جارێك قورئانی به ته‌واوه‌تی خه‌تم ده‌كرد، له‌وه‌ش زیاتر و سه‌رسوڕ هێنه‌رتر ته‌نها له‌یه‌ك ڕكاتی نوێژی وه‌تر قورئانی خه‌تم كردووه، بۆیه ده‌یفه‌رموو[ئه‌گه‌ر دڵه‌كانتان له گوناه بشۆن هه‌رگیز له وته‌كانی په‌روه‌ردگار تێر نابن كه قورئانه].
عهبدلڵای ئه‌نتاكی ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی[خوێندنه‌وه‌ی قورئان ده‌رمانی دڵه‌كانه وبه‌خته‌وه‌ری ژیانه].
ئیمامی عومه‌ری كوری خه‌تاب ده‌لێت: ئه‌ی ئه‌وانه قورئانتان له سینه‌دایه قورئان ده‌زانن سه‌رتان به‌رز بكه‌نه‌وه رێگاتان بۆ رووناك كرا‌و پێش بركێ بكه‌ن له كاری چاك خۆتان مه‌كه‌ن به‌بار به‌سه‌ر خه‌ڵك .
له‌و رۆژگاره تاریكه‌ی كه گۆی زه‌وی گرتۆته‌وه گشت ئه‌زمونه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه‌ئێمه له تاركستانی جهل نه‌فامی و سته‌مدا ده‌ژین زۆر پێویستیمان به په‌یام ده‌ستووری ئاسمانی هه‌یه كه قورئانه، تاكوو به‌ره‌و سه‌رفرازی وبه‌خته‌وه‌ری دونیا‌و دوارۆژمان به‌رێت و له‌و تاریكستانیه ئازادمان بكات.
له ساڵانی رابردوودا(300000)سێ سه‌د هه‌زار كه‌س له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌مریكادا موسوڵمان بووینه له پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له ناو به‌ندیخانه ئه‌و ژماره‌یه هه‌موویان ئه‌وجۆره كه‌سانه بووینه كه له ناو ئه‌مریكادا تاوان جهرائمیان ئه‌نجامدابوو به‌ڵام خوای گه‌وره له سه‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی قورئان خوێنی و له خواترس له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند زانایه‌كی ماندونه‌ناس وداعی هیدایه‌ت دراون چونكه گوێ بیستی په‌یامی ئیلاهی بووبوون وقورئانی پیرۆزیش كاری كردۆته‌سه‌ر دڵ ودهرونهكانیان، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا هه‌موو جۆره كارێكیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌توانن ئه‌و به‌ندكراوانه به‌ره‌و چاكه‌یان بباته‌وه جارێكی تر تاوان وجهریمه ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ڵام بێ سود بوو نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بكات ته‌ئسیریان لێ بكات چاك نه‌ده‌بوون هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كیان له ناو سجنه‌كان به‌كار هێنا به‌ڵام بێ سود بوو ته‌نها به‌رنامه‌ی قورئان و ئیسلام ما به‌كاری بێنن ئه‌وه بوو هانایان بۆ قورئان به‌رد چه‌ند زانایه‌كی موسوڵمانیان هێنایه ناو سجنه‌كان وده‌ستیان كرد به‌ئامۆژگاری كردنی بهندكهراوهكان توانیان85% به‌ندكراوه‌كان به‌ره‌و چاك بوون ببه‌ن كاتێك كه له به‌ندیخانه ده‌رچوون نه‌گه‌رانه‌وه سه‌ر تاوان وجهریمه پاشان بیریانده‌كرده‌وه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئیسلام بوونی خۆیان راده‌گه‌یاند تاوای لیهات گرتوخانه‌كانی ئه‌مریكا رووی له چۆڵ بوون كرد به‌ڵێ ته‌نها قورئان به‌رنامه‌ی ژیان بۆ سه‌رتا سه‌ری جیهان . بۆیه صلیبیهت و ته‌بشیریه‌كان گوتویهتیان: ئیسلام ده‌مێنێته‌وه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پۆڵایهن له‌به‌رده‌م كه‌شتی به‌گاوركردن تا قورئان ماوه و دهیخوێنهنهوه وكاری بێدهكهن . له كۆتایی دا ئه‌م پارچه شعرهتان بیر ده‌خه‌مه‌وه كه شاعیر ده‌لێت:
زۆر زانكۆی به‌رزو قوتابخانه‌م دی بیری فه‌لسه‌فی وچه‌ند ئه‌فسانه‌م دی
زانست وهونه‌ر چه‌ند ده‌ستوورم دی نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌م قورئانه‌م دی