یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
‌عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د هه‌ریری
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 15:34:17
قه‌باره‌ی فۆنت
به ‌وێنه‌ كاریگه‌ری ڕۆژوو له‌سه‌ر به‌شه‌كانی له‌ش
بسم الله الرحمن الرحيم

قاله صلى الله عليه وسلم (صوموا تصحوا)

پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا فه‌رمویه‌تی به‌ڕۆژووببن ته‌ندروستیتان باش ده‌بێ.
خۆشه‌ویستانم له‌م چه‌ندوێنه‌یه‌ی وه‌رمگرته‌وه‌ ڕووی ئیعجازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی حه‌زره‌ت ڕوون بۆ‌ته‌وه كه‌ ١٤٣٠ ساڵه‌ ئه‌م فرمایشته‌ی فه‌رمووه‌ و زانستی پزیشكی ئێستاش ڕاستیه‌كانی سه‌لماندوه،ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌كانن به‌ هیوای سوود به‌خشیان:
.........................

كاریگه‌ری ڕۆژوو بۆسه‌ر مێشك‌‌




ڕۆژوو زه‌خت له‌ له‌ش ده‌كا بۆ له‌ناو بردنی به‌شێك له‌ به‌زی زیاده‌ له‌ناوی دا ،كه‌به‌م هۆیه‌وه‌ ڕیژه‌ی(كۆلیستڕۆڵ)له‌ خوێندا داده‌به‌زێ كه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌ ڕاوه‌ستانی مێِشك_جه‌ڵته‌ی مێشك_دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌كاتی به‌ڕۆژوو بون دا ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌.‌‌

كاریگه‌ری ڕۆژوو له‌سه‌ر پێست

له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوندا ڕیژه‌ی ئاو له‌ له‌ش دا كه‌م ده‌بێته‌وه‌،له‌داویی دا له‌ناو پێستیش كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش سوودی ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ پێستیه‌كان كه‌ سه‌ر ده‌كێشێ بۆ:
_ زیادبوونی دژه‌ته‌نی‌ پێست و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان و نه‌خۆشیه‌(میكرۆبیه‌ گواستراوه‌كان)كاندا.
_ كه‌مبونوه‌ی سنوری نه‌خۆشیه‌كانی پێست ئه‌وانه‌ی كه‌وا به‌ ڕووبه‌رێكی زۆرو فراوانه‌وه‌ له‌له‌ش دا بڵاوه‌ ده‌كه‌ن وه‌كو نه‌خۆشی(سه‌ده‌فیه‌)كه‌نه‌خۆشیێكی پێسته‌.
_ سووك كردنی نه‌خۆشیه‌كانی (خوریشك)_حه‌ساسیه‌_ و سنوور دانان بۆ‌ كێشه‌كانی چوه‌ری پێست.
_ كه‌مكردنی ڕیژه‌ی خوناوو كردن كه‌ هۆكاره‌ بۆ (قونێر)و(زیبكه)ی به‌رده‌وام.
_ خاوێن كردنه‌وه‌و به‌تاڵكردنی ڕیخه‌ڵۆكه‌كان له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ كاتی به‌ڕۆژوو بوندا.

كاریگه‌ری ڕۆژوو بۆسه‌ر (دڵ)



_ له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوندا ‌10% له‌چه‌ندێتی خوێن بۆ ئامێری هاڕین_هه‌زمكردن_ ده‌ڕوا كه‌ دڵ پاڵیده‌دا بۆ له‌ش ،به‌م هۆكاره‌ش ئه‌م ڕیژه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه‌،كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی كاری (دڵ) و حه‌سانه‌وه‌ی له‌ماندوێتی زۆر كار كردنی دا.
_ له‌ئاكامی سووتاندنی به‌شێك له‌ به‌زی پاشه‌كه‌وت كراو له‌ له‌شدا به‌هۆی به‌ڕۆژوو بونه‌وه‌،مادده‌ی(كۆلیستڕۆڵ)له‌ خوێن كه‌مده‌بێته‌وه‌،كۆلیستڕۆلیش ئه‌و مادده‌یه‌ كه‌ به‌ دیواری خوێنبه‌ره‌كان وه‌ ده‌نوسێ وهۆكاریشه‌ بۆ په‌یت بوونی خوێن له‌نێو خوێنبه‌ره‌كان دا و به‌رزبونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن و به‌ستن و په‌یت بوونی خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌كانی (دڵ)و (مێشك) كه‌ بێ گومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆكاری مردن.


كاریگه‌ری ڕۆژوو له‌سه‌ر (خوێن)

_ له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوندا گۆڕانی ئه‌ندازه‌ی خڕۆكه‌كانی خوێن ڕوونادات،یاخود،ڕیژه‌ی_هیموگڵۆبین_ڕه‌نگكه‌ری خوێن_ملون الدم.
_ ڕیژه‌ی مادده‌ی پڕۆتینی گرنگ بۆ ڕاگرت و پاراستنی له‌ش گاریگه‌ری نابێ و هه‌روه‌ها بۆ دژه‌ته‌نیش، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا پاریزگاری له‌چاڵاكی و زیندوێتی له‌ش ده‌كا،هه‌ره‌ك نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌ندازه‌ی خوێن له‌ناو لوله‌ خوێناویه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆباشبونی هاتوچۆكردنی خوێن،هه‌روه‌ها جیاكردنوه‌ی _برۆستگلاندین_كه‌ یه‌كێكه‌ له‌هه‌رمۆنه‌كای له‌ش و به‌زۆری له‌(منداڵدان)و (مێشك )و (گورچیله‌) هه‌یه‌ و زۆر فرمانی هه‌یه‌ وه‌كو:
أ_گرژبوونی لولو ماسولكه‌ی له‌ش به‌تایبه‌تی له‌ منداڵدان دا.
ب_فراوان بوونی لوله‌ی خوێن.
ج_ده‌ردانی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ گه‌ده‌.
كه‌واده‌كا ئالیه‌تی ڕیكخراوی لوله‌كان ڕیكتر ده‌كا و گاریگه‌ری باشیشی ده‌بێ بۆ چاڵاك تر كردنی خه‌لیه‌كانی خوێن،و وه‌هه‌روه‌ها كرداری منداڵ بونیش بۆ ئافره‌تان ئاسان ده‌كا.


گاریگه‌ری ڕۆژوو بۆ سه‌ر ئامێری هاڕین_جهاز الهچم_


_ ڕۆژوو گرێ و ناخۆشیه‌كانی گه‌ده‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌،كه‌وا جیاكردنه‌وه‌یان پاڵده‌نێ له‌سه‌ر بوونی خواردن له‌ناو ئامێری هاڕین دا،له‌م كاته‌ش دا جوله‌ی ڕیخه‌ڵۆكه‌كان سست ده‌بی و ده‌بێته‌ حه‌سانه‌وه‌یه‌كی پێویست بۆ نوێ بونه‌وه‌ی چاڵاكیه‌كانی.
_ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌وا به‌ڕۆژوو بونێكی باش سوودی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ترشه‌ڵۆكی زیاده‌ی ناو گه‌ده‌ كه‌وا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ.
_ تووش بون به‌ قورحه‌ی ڕیخوڵۆكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.


كاریگه‌ری ڕۆژوو بۆ سه‌ر په‌نكریاس


_ ڕۆژوو حه‌سانه‌وه‌یه‌كه‌ی باش به‌ غودده‌ی په‌نكریاس ده‌به‌خشێ،په‌نكریاس ئه‌نسۆلین جیاده‌كاته‌وه‌ كه‌واده‌كا شه‌كر و بگۆڕێ بۆ مادده‌ی چه‌وری و له‌ناو ده‌ماره‌كان دا پاشه‌كه‌وتی ده‌كا،ئه‌گه‌ر خواردن له‌ چه‌ندێتی ئه‌نسۆلینی جیابوه‌وه‌ زیادی كرد ئه‌وا په‌نكریاس دوچاری ماندووبون و شێواوی ده‌بێته‌وه‌،له‌دوایی دا ناتوانێ وه‌كو پێویست به‌ ئه‌ركی ‌سه‌رشانی هه‌ستێ و له‌م كاته‌ش دا مادده‌ی شه‌كر له‌ خوێن دا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كا و هاوكێشه‌كان به‌ خۆڕسكی تێك ده‌چن و بۆ دواجاریش نه‌خۆشی(شه‌كره‌)سه‌ر هه‌ڵده‌دا.


كاریگه‌ری ڕۆژوو بۆسه‌ر جه‌رگ



_ له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوندا جه‌رگ چاڵاك ده‌بێ،به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ش پشت به‌ به‌زه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانی ده‌به‌ستێ.و زۆڕێك گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕووده‌دا بۆجه‌رگ بۆ سوود به‌خشینیان به له‌ش،له‌م كاته‌ش دا جه‌رگ هه‌ڵده‌ستێ ‌به‌ لادان و فڕی دانی ژه‌هراویه‌كانی و ڕزگاری ده‌بێ له‌م ژه‌هرانه‌ له‌ڕیگای ئامیری میزه‌وه‌ واتا به‌هۆی میزكردنه‌وه‌،له‌م كاته‌ش دا كرداری به‌هه‌ده‌ردانی به‌زی زیاده‌ به‌رزتر ده‌بێ له‌ پاشه‌كه‌وتكردنی دا،خه‌لایه‌كانی جهگ چالاك ده‌بن.


كاریگه‌ری ڕۆژوو بۆ سه‌ر (كلیه‌)

نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو بۆ ماوه‌ی10بۆ12 كاتژمێر ڕۆژانه‌ له‌زۆر لایه‌نه‌وه‌ سوودی زۆر به‌ كلیه‌ ده‌به‌خشێ:
_ شله‌مه‌نیه‌كانی له‌ش وردبینیان_ته‌ركیز_ زیاد ده‌بێ ،به‌م هۆیه‌وه‌ حه‌سانه‌وه‌یه‌كی كاتی به‌ كلیه‌كان ده‌به‌خشێت بۆ ته‌واو بون له‌ زیاده‌ییه‌كان.
_ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوچاری نه‌خۆشیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی خوێن هاتوون سوود به‌خشه‌.
_له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوندا ته‌ركیزی خوێراوكیه‌كان زیاد ده‌بیت وه‌كو(سۆدیۆم) و(پۆتاسیۆم) و(كالسیۆم) له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌زی زیاد كه‌مده‌كا،له‌م كاته‌ش دا به‌رد و كیسه‌ چه‌وریه‌كان و وه‌ره‌مه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌بن و نامێنن.


كاریگه‌ری ڕۆژوو له‌سه‌ر جومگه‌كان


_له‌كاتی به‌ڕۆژووبون دا هێزی جومگه‌كان بۆ نه‌هێشتنی پیسایی وڕزگار بون له‌ مادده‌ ژه‌هراوی و كێمانه‌ی كه‌وا هۆكارن بۆ ئازاری جومگه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌تائێستا زانسبی پزیشكی سه‌رده‌م چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
_ له‌كاتی ڕۆژوو گرتن دا ئیلتهابه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و چاك ده‌بن.
_ ڕۆژوو كارده‌كا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووش بون به‌نه‌خۆشی (نه‌قره‌س) كه‌وا هۆكاره‌ بۆ زیاد بوونی ترشه‌ڵۆكی بۆلیك له‌ جومگه‌كان دا له‌ئه‌نجامی زۆری له‌ ‌خواردنی گۆشتی سوور هه‌روه‌ها خواردنی ناته‌ندروست و خراپ.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووش بكه‌ین ده‌بینین كه‌وا هور یه‌ك له(سوقراگ و ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و جالینۆس) یش فه‌رمانیان ‌به‌خه‌ڵكی كردوه‌ تا به‌ڕۆژوو ببن. پزیشكێكی ئه‌وروپاییش به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی ڕۆژومان بۆ ده‌كا(ڕۆژوو بریتیه‌ له‌ : کێشێکی که‌متر، پێستێکی جوانتر، نه‌مانی ژه‌هر، که‌مبوونه‌وه‌ی ئازارو ئیلتیهابات، زیاد بوونی ته‌رکیز کردن، هه‌ست کردن به‌وه‌ که‌کارێکی گرنگت کردووه‌ بۆ چاککردنی ته‌ندروستی)،ئاشكراشه‌ كه‌ قوڕئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌م خاڵه‌ كردوه‌ كه‌ خوداوه‌ند فه‌رمویه‌تی،( وَأَنْ تَصُومُوا خَيْر ٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ). البقره‌. .184
له‌یه‌كێك له‌ ڵێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكانی ووڵاتی (نه‌رویج)یش ئه‌وه‌یان‌ ئاشکرای کردوه‌ که‌ ڕۆژوو چاره‌سه‌رێکی باشه‌ بۆ ئیلتیهابی جومگه‌کان به‌مه‌رجێک 4 هه‌فته‌ بخایه‌نێت؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ما‌ن ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ که‌ ئیسلام دایناوه‌. پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واش ڕۆژووی به‌ چه‌كی پارێزگاری كردن له‌ میكرۆبه‌كان داناوه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ(الصوم جنه‌ ) رواه البخاری ، له‌ موعجمی مختار الصحاح دابه‌م شێوه‌یه‌ مانای وشه‌ی (الجنه‌)مان بۆ لێكده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ( الجنه‌: هو السلاح الژی یستتر به المر‌و)له‌م وشه‌یه‌ش دا موعجزه‌یه‌كی زۆر مه‌زن خۆی مه‌ڵاس داوه كه‌ حه‌زره‌ت وشه‌ی پارێزگاری كردنی به‌كار هێناوه‌.
ده‌ی كه‌وته‌ ته‌نها ئه‌مه‌ ماوه‌ كه‌ بڵێین(ئا‌خر چ زیندوێكی مردوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا دان به‌ پێغه‌مبه‌رێتی خۆشه‌ویستمان نایێنێ و به‌ڕۆژوش نابێ!!!، ئه‌دی چ زیندوێكی له‌و بێ باوه‌ڕه‌ مردووتره‌ كه‌ خۆی به‌ موسڵمان ده‌زانێ و به‌ڕۆژووش نابێ)!!!؟؟؟.

forum.mnaber.com له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌
هه‌روه‌‌ها سود وه‌‌رگیراوه‌ له‌ (3barislam.com)



M_heriri82@yahoo.com
majeedheriri1980@gmail.com