یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
‌عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د هه‌ریری
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2011 : 23:15:10
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی طاغوته‌‌كه‌ی ليبيا نه‌مان ده‌زانی
مرۆڤ كاتێ جڵه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست گۆڕانی به‌سه‌ ردادێت،ئه‌م گۆڕانه‌ش دوو شێوه‌ی هه‌يه‌ :

له‌خراپه‌وه‌ بۆ چاكه‌و،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌ميان زۆر زۆره‌،ئاخر ئه‌و قه‌زافيه‌ شۆرشێكی باشی كرد زۆر خزمه‌تی ليبيه‌كانی كرد،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌ويش وه‌كو (فيدل كاسترۆ)و (قوبحی نامباره‌ك )له‌شۆرشگێڕيه‌وه‌ بۆ ديكتاتۆري هه‌نگاوی نا.

تۆسه‌يربكه‌ له‌وتاره‌كه‌ی ئه‌م دواييه‌ی پاش زياترله‌ چل ساڵ حوكمڕانی هێشتا ده‌يگوت (من سه‌رۆك نيم تا ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه‌ به‌ڵكو من سه‌ركرده‌ی شۆڕشم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه)‌

كه‌سێكی دوڕوو _منافق_ له‌لايه‌‌ك هاوسۆزی بۆ ئێمه‌ ده‌رده‌بڕی و ئاڵای كوردستانی ماچ ده‌كردو ده‌يگوت خۆزگه‌ له‌ژێر ده‌سته‌لاتی من ده‌بوون تاكو سه‌ربه‌خۆييتان پێ ببه‌خشم)،

له‌وته‌ به‌ناوبانگه‌كانيشی ده‌رباره‌ی كورد وتی (أنا لا أتكلم كليبي طز في ليبيا وفي كل البلاد العربية في النهاية تمنيت لو أني لم أكن عربياً يا ليت أصلي غير عربي ككردي أو أسباني)له‌ شاری سلێمانيش پاركێكی بچوك ناو نرا (بارك أخ القائدالثورة معمرالقذافى).

به‌ڵام ناوی له‌سه‌ددام حوسێن نابوو (صقرالعروبة)و(سيدالعروبة)،له‌كاتی له‌سێداره‌دانیشی دا تازيه‌ی بۆداناوو په‌يكه‌رێكیشی بۆ دروست كرد.

دوای ئه‌و هه‌موو خوێنڕيژيه‌ ،خۆپيشانده‌رانی به‌ جورج و بێگانه‌په‌رست ناو بردو په‌يمانی له‌سێداره‌دانیشی دا،له‌هه‌مووشی سه‌يرتر قه‌زافی ده‌يوت ئه‌و زنديقانه‌_خۆپيشانده‌ره‌كان_بێ هۆش كراون حه‌بی بێ هۆش كه‌ريان پێدراوه‌،گه‌نجه‌كانی ميسرو تونسيش حه‌بی بێ هۆشكه‌ريان پێدراوه‌.

ئه‌گه‌ر به‌وقسانه‌ی قه‌زافی بێت كه‌لاوه‌كانی تونس و ميسر بێ هۆشكرابن ئه‌وان ‌به‌ده‌يان هه‌زار مه‌زه‌نده‌ده‌كران كه‌واته‌ تو بڵێی چه‌ند هه‌زار حه‌بی بێ هۆشكه‌ر فرۆشرابێت؟

ئه‌مه‌ مناڵيش باوه‌ڕی ناكات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵيش تائێستا ١٠هه‌زار كوژراو ٥٠هه‌زار بريندار هه‌يه‌،تۆسه‌يری ئه‌م خوێنڕێژيه‌ كه‌م هاوتايه‌!!!!!.

سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری سێيه‌كی هاوڵاتانی ليبی كه‌چی سه‌روه‌ت و سامانی بنه‌ماڵه‌ی قه‌زافی به‌١٣٠ملياردۆلار مه‌زه‌نده‌ كراوه‌.ته‌نانه‌ت تێچووی يه‌ك شه‌وی ئه‌م بنه‌ماڵه‌يه‌ به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ويكليكس نزيكه‌ی يه‌ك مليۆن دۆلاره‌.

من شتێكم پێ سه‌يره‌‌

ئه‌م جۆره‌ ديكتاتۆرانه‌ تاگه‌نجن زۆر به‌هێزن به‌ڵام كه‌پيربوون نزيكترين دۆستيان سه‌رسه‌خت ترين دوژمنيانه‌.چه‌ند ڕاستيان وتوه‌(شێر كه‌پيربوو ده‌بێته‌ قه‌شمه‌رزاری ڕێویه‌كان)_ئاشاكی شێر_چونكه‌ ئه‌مانه‌ و هاوڕێگاكانيان هه‌مووكات ڕێوي و گورگن له‌پێستی شێردا.

كاتێ هه‌ڵبژاردنێكيش ده‌كه‌ن ڕێژه‌يه‌كی خه‌ياڵی و سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌مووی به‌ ڕێگای ته‌زويره‌وه‌يه‌.

ساڵانی ڕابردوو (عبدالعزيزبوته‌فليقه‌ی)ی جه‌للاده‌كه‌ی جه‌زائير چاكسازيێكی ده‌ستوری خسته‌ ده‌نگدان %٩٩ی ده‌نگه‌كانی هێنا ،كه‌چی گوژمه‌يێكی زۆری بودجه‌ی وڵاتيش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌وفراوانكردنی زيندانه‌كان ته‌رخان كراوه‌،چونكه‌ زيندانیانی سياسی له‌زۆربوون دان.

سه‌ددام حسێنیيش، قه‌زافی گوته‌نی(فخرالعروبة) يه‌ك دوو ساڵ به‌ر له‌ ڕووخانی هه‌ڵبژاردنێكی كرد،سه‌يری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌!!!!! ڕيژه‌ی ده‌نگه‌كانی سيدالرئيس ٩،٩٩% واتا له‌ له‌هه‌زاركه‌س يه‌ك كه‌س وتی نا بۆ سه‌ددام،

به‌ڵام كارتی ده‌نگدانه‌كان زۆر تايبه‌ت بوون ،چونكه‌ ته‌واوی زانياری ده‌نگده‌ری له‌سه‌ربوو به‌ژماره‌ی سه‌رده‌رگای ماڵيشه‌وه‌،له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزيۆنيش دا زۆر به‌شانازيه‌وه‌ ده‌يگوت (ئه‌ی به‌ڕێز(جۆرج بۆش)من له‌سه‌دا نۆهه‌دونۆ و پۆينت نۆی ده‌نگه‌كانم هێناوه‌).

ئئ قه‌زافيش هه‌روايه،‌به‌درێژایی ٤٠ساڵی زياتری ده‌سته‌ڵاتی هه‌ر يه‌كه‌م و هه‌روه‌كو خوی گوته‌نی هه‌ربه‌يه‌كه‌ميش ده‌مێنمه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و پياوه‌مان نه‌ده‌زانی ،به‌م چه‌ند ڕسته‌يه‌ی خواره‌وه‌ ئاشنای كه‌سێتی و باوه‌ڕی ئه‌و ديكتاتۆره‌ خوێنمژه‌ ده‌بين.

دوای كوتاداسپيه‌كه‌ به‌سه‌ر شا ئيدريسی سه‌نوسي يه‌كه‌می زۆردار، ئه‌وكات ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵ بوو.كۆمه‌ڵه‌ ئه‌فسه‌رێك ناويان له‌خۆيان نا ئه‌فسه‌ره‌ ئازاده‌كان، ده‌سته‌ڵاتی پادشاييان كۆتایی پێهێناو قه‌زافيش له‌١٩٦٩ده‌سته‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست.‌

له‌١٩٤٢له‌نزيك شاری (سرت)له‌دايك بووه‌ و به‌ جل و به‌رگه‌سه‌يره‌كان وپاسه‌وانه‌ ئافره‌ته‌كانی به‌ناوبانگه‌و له‌ديارترين نوسراوه‌كانی دا بريتيه‌ له‌ (الكتاب الخضر)په‌رتوكی سه‌وز.

ژنی يه‌كه‌می ناوه‌كه‌ی جێگای ناكۆكيه‌و‌ مامۆستای دواناوه‌ندی بووه‌ و يه‌ك كوڕی به‌ناوی محمد له‌و ژنه‌ هه‌يه‌و دوای شه‌ش مانگ له‌يه‌كتر جيابوه‌وه‌.

ژنی دووه‌می ناوی(صفيةفركاش)ه‌ و حه‌وت مناڵی بوو كوڕو كچێكی تریشی به‌ته‌به‌نی كرده‌ مناڵی خۆی به‌ناوه‌كانی ميلادو هه‌ناء كه‌ئه‌م كچه‌يان به‌ بۆمبارانی ئه‌مريكی له‌سه‌ر ته‌رابلسی پايته‌خت له‌١٩٨٦ گيانی له‌ده‌ستدا له‌ته‌مه‌نی ٤ساڵی دا.

چوار په‌رستاری ئۆكرانيش وه‌كو ژنی نهێنی هه‌بوون،ديارترينيان (جالينا كولوتنيتسكا)يه‌،يه‌كێك له‌مه‌رجه‌ هه‌ره‌ سه‌ركيه‌كانی پاسه‌وانه‌ ژنه‌كانی قه‌زافی بريتيه‌ له‌جوانی ژنه‌كان.



كوڕه‌كانی معمر قه‌زافی ته‌نها يه‌كيان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موويان پۆستی باڵايان هه‌يه‌،بريتين له‌:

١_محمد قه‌زافی:

سه‌رۆكی ليژنه‌ی ئۆلۆمپی ليبيه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانيای گشتی پۆسته‌وگه‌ياندنی بێته‌ل ومانگه‌ده‌ستكرده‌كان .

٢_سيف الاسلام القذافى:

38ساڵه‌و زمانی ئينگليزی باش ده‌زانی و دكتۆرای هه‌يه‌ له‌ كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری له‌ زانكۆی له‌نده‌ن.

سه‌رۆكی ده‌زگای (القذافى) بۆ خێرخوازيه‌،سه‌رۆكی ده‌زگای گفتۆگۆيه‌ بۆ ئازاد كردنی به‌ندكراوه‌كان له‌لايه‌ن ئيسلاميه‌كان به‌تايبه‌ت له‌ فليپين.

يه‌ك مليۆن دۆلاری به‌خشيه‌ يانه‌ي يۆڤانتسی ئيتاڵی چونكه‌ ئه‌م يانه‌ی خۆش ده‌وێت.

ته‌نها له‌ ٢٠٠٩دا ٢١مليۆن دۆلاری داهات بوه‌ .تو بڵێی ئه‌م سامانه‌ی به‌ كرێكاری پێكه‌وه‌ نابێت.

٣_ساعدي القذافى:

٣٦ساڵه‌و زاوای سه‌ركرده‌يه‌كی سه‌ربازی ليبيه‌ ،ياريزانێكی پێشوی تۆپی پێ بوو،كاتێكی كه‌م ياری بۆ يانه‌يه‌كی ئيتاڵی كردوه،ئێستا سه‌رۆكی يه‌كێتی تۆپی پێی ليبيه‌ ،سه‌روه‌ت و سامانی گشتی بۆ به‌رهه‌م هێنانی سينه‌مای بۆ خودی خۆی به‌كار هێناوه‌ به‌ بڕی ١٠٠ مليۆن دۆلار.

٤_معتصم القذافي ‌:

پله‌ی عه‌قيدی هه‌يه‌ له‌ سوپای ليبي ،دواتر به‌ره‌و ميسر هه‌ڵهات دوای ئه‌وه‌ی گومانی كوته‌دای لێكراوه‌و دواتر گه‌راوه‌ته‌وه‌ ليبيا،ئێستا ڕاوێژكاری ئاسايشی نه‌ته‌وه‌ييه‌ و كه‌رتێكی تايبه‌تی سوپای به‌خۆی هه‌يه‌.

٥_هانيبال القذافي:

له‌ كۆمپانيای گشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ريايی كارده‌كا ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وته‌.

٦_ سيف العرب القذافي:

زانيارێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نيه‌،له‌زانكۆی ميونخ له‌ ئه‌ڵمانيا خوێندكاره‌.

٧_ خميس القذافي:

ئه‌فسه‌ری پۆليسه‌ ،سه‌رۆكی كه‌رتێكی تايبه‌تی سه‌ربازيه‌ كه‌ له‌لايه‌ين ڕوسیه‌كانه‌وه‌ مه‌شقيان پێده‌كرێ،فه‌رمانی له‌ناو بردن و ڕيشه‌كێشكردنی خۆپيشانده‌رانی شاری بنغازی پێدراوه‌.

كچه‌كه‌ی:

عائشه‌ القذافي:

٣٤ ساڵه‌ وپارێزه‌ره‌،يه‌كێك بوو له‌ده‌سته‌ی پشتيوانی كردن له‌ سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ،له‌ساڵی٢٠٠٦به‌يه‌كێك له‌كوڕه‌مامه‌كانی قه‌زافی شووی كرد.

هه‌ندێك له‌تاوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی قه‌زافي:

قه‌زافی له‌نيوه‌ شه‌وی ١٥ی يوليوی ساڵی٢٠٠٠كاتژمێر ٢ی به‌ره‌به‌يان له‌شاری بنغازی مه‌زارگه‌ی (عمرموختار)ی تێك دا و به‌ره‌و شارێكی بچوك به‌ناوی (سلوق)ی برد،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ليبيه‌كان به‌بينينی مه‌زارگه‌ی ئه‌ودا هه‌ستی جيهاديان ده‌جوڵاو بيری پێچه‌وانه‌ی قه‌زافيان بۆ دروست ده‌بوو.

قه‌زافی تاوانباره‌ به‌ته‌قينه‌وه‌ی فرۆكه‌يه‌كی ليبی كه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تێدابوون له‌سه‌ر ئاسمانی شاری بنغازی له‌٢٢ی ديسيمبه‌ری ساڵی١٩٩٢ ودواتريش تاوانه‌كی خسته‌ ئه‌ستۆی ڕۆژئاواو ١٥٧ كه‌س تيايدا كوژرا،

له‌ساڵی ١٩٩٧ فه‌رمانی دابوو به‌ لێدانی ده‌رزی ته‌ژی له‌ڤايرۆسی بكوژی ئايدز له‌‌٤٠٠ منداڵی ‌شاری بنغازی .

شه‌ريعه‌تی ئيسلامی گۆڕی به‌ په‌رتوكی سه‌وز كه‌دانراوی خۆی بوو تانه‌ی زۆری له‌ئيسلام داو سوكايه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ر_د.خ_‌و ياوه‌رانی كردوو هه‌تا وای لێهات ناويان نابوو(ئينجيلی سه‌رده‌م).

ئه‌و ده‌رباره‌ی شه‌ريعه‌تی ئيسلامی ده‌ڵێت(شه‌ريعه‌تی ئيسلام هه‌روه‌ك ياساكانی ناپليۆن و ياساكانی يۆنانی دانراوی مرۆڤه‌كانه‌).

قه‌زافی سوكايه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌كاو له‌باره‌ی حه‌زره‌تی (يعقوب_ع. س_)ده‌ڵێت يه‌عقوب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌نزمترين و كافرترين بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌می خۆیان بوون.

ئه‌و بێ ئاقره‌ هه‌موو وشه‌كانی (قل)ی له‌قورئانی پيرۆز لادا به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پێ (محمد _د.خ_)ه‌ ئێمه‌ ئيشمان پێيان نيه‌.

ئه‌و له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت محمد ته‌نها پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب بووه‌و بۆ جنۆكه‌كانيش نه‌هاتوه‌،ده‌ستگرتن به‌ سوننه‌ته‌كانی ئه‌ويش سه‌رده‌كێشێت بۆهاوبه‌ش ئه‌نجام دان بۆخواو بت په‌رستی.

له‌باره‌ی كه‌عبه‌ی پيرۆزه‌وه‌ ده‌ڵێت(كه‌عبه‌ ته‌نها بتێكه‌ كه تائێستا مابێته‌وه‌).

له‌باره‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ريشه‌وه‌ ده‌ڵێت(هيچ پيرۆزيه‌كی نيه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ ته‌نها وه‌كو (ڤاتيكان) و وه‌كو شاری (قم) بۆ شيعه‌كان وايه).

ده‌رباره‌ی ليژنه‌ شۆرشيه‌هه‌واڵگريه‌كانی خۆی دا ده‌ڵێت(پێغه‌مبه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن).

ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی خه‌مڵێنراوه‌ كه‌ به‌هه‌ده‌ری بردوه‌ زياتره‌ له‌ 20مليار دينار.

له‌ساڵی ٢٠٠٢ دا فه‌رمانی كردو ٦٠٠ زيندانی له‌گرتوخانه‌ی (أبوسالم) له‌شاری(طرابلس)‌بێ دادگايی كردن خه‌ڵتانی خوێن كران كه‌ بريتي بوون له‌ ئيسلامی و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی .

له‌٢٠٠٢دا له‌شاری بنغازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆمامۆستای زانكۆو سه‌رۆكی به‌شی كيمياء له‌زانكۆی(قاريونس)‌كۆلێژی زانسته‌كان (سلم أبو حنك)ی ده‌ركرد كه‌باوكی ٥ منداڵ بوو ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستا ئينتيمای ئيسلامی هه‌بوو،هه‌ربه‌هه‌مان تۆمه‌ت (عبدالله احمدعزالدين)ی كۆلێژی هه‌نده‌سه‌ له‌ زانكۆی (فاتح)له‌شاری (طرابلس)،٧٣ كه‌سی تريشی به‌هه‌مان تۆمه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌ن زيندانی كردوه‌.

له‌ڕۆژنامه‌ی (الاهرام)له٦_١٢_١٩٨٧يه‌ك ملێۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار دۆلاری دا به‌ يانه‌ی(ئيزارلون)ی وه‌رزشی له‌به‌رامبه‌ر دانانی وێنه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر درێسه‌كانیان.

‌زانای سعودی (أبن باز) فه‌توای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زافی دا به‌هۆی ئه‌و قسانه‌ی پێشتر باس كران.

(قه‌رزاوي)ش له‌و‌ڕۆژانه‌ی ڕابردوو وتی قه‌زافی بكوژن ئه‌گه‌ر تاوان بوو به‌ئه‌ستۆی من.

هيوادارم ئه‌م شۆڕشه‌ سه‌ربكه‌وێت.

سه‌رچاوه‌كان.

alarabiya.net

lahdah.com

forum.selze.ne