یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/08/2011 : 02:03:20
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیفڕات و تەفریت لە دانی ڕۆڵ بە مەلا دا
لە ساڵانی ڕابردوو دا ڕۆشنبیران لە ڕيگای مێدیای كوردییەوە داوای جودایی دین و سیاسەتیان كردووە. ئەوە شتێكی غەیرە تەبیعییە كە دین لە سیاسەت ھەڵاوێردرێ چونكە دنیای واقیع پێچەوانەی ئەوەمان بۆ دەردەخا.

لە لایەكی دیكەوە و لە بەرامبەر ئەو تەفریتە دا كە مەلا بە كوللی لە ساحەی سیاسەت دوور دەخاتەوە، ئێستا حاڵەتی عەكسی ئەوەمان بۆ خوڵقاوە. ڕۆشنبیری كورد ڕۆڵی گەورەی " بەرقراربوونی ئاشتی، پێكەوە ژیان و جێبەجێكردنی حەقی سرووشتی و مرۆیی كوردستانیان " لە بەرامبەر ھێرشی تۆپخانەكانی ئێران و بۆردومانی تەیارەكانی توركیە دەسپێرێ بە مەلای كورد و سەیدەكان و وەزاڕەتی ئەوقاف و بەم جۆرە دین و سیاسەت تێكەڵ بە یەك دەكاتەوە.

ڕاوەستان لە بەرامبەر ھێرشی میلیتاریی دەرەوەی حدوودەكان بۆ سەر خاكی عێڕاق و سەیادەی سیاسیی ئەو وڵاتە ئەركێكە كە لە ئەستۆی شوڕای ئەمنیەتی ئومەمی موتتەحیدە، وەزاڕتی دیفاعی ئەمریكا، وەزاڕەتی دیفاعی عێڕاق و وەزاڕەتی پێشمەرگەی كوردستانە و لەو بارەوە وەزاڕەتی ئەوقافی كوردستان ئەركێكی لە ئەستۆ نیە. ئەو بەشە ھیچ بۆدجە و ئیختیار و دەستەڵات و ئیمكاناتێكی بۆ كێشەی لەو نەوعە بۆ تەرخان نەكراوە و مەلای مزگەوت و بنەماڵە سەیدەكان چ سەڵاحییەت و ئوتوریتەیەكی سیاسی عەسكەری و ئیدارییان بۆ دیاری نەكراوە. بە تایبەتی ئارشیوی تلڤزیۆنەكان پڕن لەو دروشمانە كە لێرە و لەوێ ڕۆشنبیران داوایان كردووە دین و سیاسەت لێك جودا بێ. ئەوان گوتوویانە حكوومەتێكی سێكۆلاریان دەوێ، جا كە وایە چۆن وەزارەتی ئەوقاف و مەلا و ماڵە سەید ھەستن لە سەر ئەو ھەمووە مونەززەممە نێودەوڵەتی و دوەلی و ھەرێمییە ڕا دەركی مزگەوت داخەن و مێزەر دانێن و بچن كێشەی سیاسیی وا قووڵ وەك ھێرشی دەرەكیی وڵاتان حەل بكەن؟!!! تۆ بڵێی بە تەسبیح ڕاوەشاندن بكرێ بەری ڕاجیمە بگیرێ ئەگەر بودجە و سەڵاحیەت و مەشق لە دەست مەلای كورد و ماڵە سەید و ئەوقاف دا نەبێ؟! پێت وایە ئەگەر مەلا سەر سنووری گرت بۆ دیفاع لە خاكی كوردستان ڕۆشنبیران لێی لە ھەرا نادەن و داوای لێ ناكەن بچێتەوە نێو مزگەوت و خەریكی پێوەندیی نێوان خۆی و خودای خۆی بێ؟!!

بەڵێ ڕاستە مێژووی كورد بە بەرسەھاتی فیداكاریی مەلا و سەید و خەڵكی دیكەی كورد پڕ كراوەتەوە، وەك مەلا مستەفا و شێخ محمود و قازی محمد و ...، كە چی ئەمڕۆ بۆ ئەركی وەستاندنی ھوجوومی لەشكری دەرەكی مادام دەزگای دەوڵەت ھەیە و پێوەندیی بە مەركەزەوە بەردەوامە و ڕەئیس جمھور كوردە و ھێزی ئەمریكا دەستی بە سەر عێڕاق داگرتووە، ئیتر تەوەققوعێكی ناسیاسییانەیە داوا لە وەزاڕەتی ئەوقاف و مەلا و سەید بكرێ بۆ پێشگرتنی تۆپباران و بۆردومانی تەیارەكان ھەنگاو بنێن. لە وڵاتانی دەرەوەش بۆ مەسەلەی ھەڕەشەی عەسكەری دەرەوەی حدوودەكان قەشە و پیاوی دینی لێی مەسئوول نین.

جا ئەوە كەی ڕەوایە ھەتا دنیا بێدەنگە بە مەلا بڵێین لە سیاسەت وەدوور كەوە! و ئەگەر ھوجووممان بۆ ھات ئێمە پاڵ دەینەوە و بە وان بڵێین بچن پێش لەشكرمان بۆ بگرن؟!

لێرە دا دەقی داوای ڕۆشنبیرێكی كورد لە سایتی كوردستان نێت ـەوە دێنم كە داوای تەداخولی مەلا و سەید و ئەوقاف و بە گشتی دین لە سیاسەت دا دەكا، بەم شێوەیە:

بۆ وەزارەتی ئەوقاف و هەموو مەلا و سەیدەكانی كوردستان .. مێزەرەكانتان دابنێن و دەرگای مزگەوتەكان دابخەن! … سەلام عەبدوڵڵا

بە بەرچاوی خۆتانەوە دەبینن چۆن حكومەتی ئیسلامی حزبی(ئاكەپە)لە توركیا و كۆماری ئیسلامی لە ئیران و حكومەتی ئیسلامی لە عیراق چۆن لەبری داننان بە مافە سەرەتاییەكانی گەلی كوردستان، بەهاوشێوەی قاعیدە بەشێوەیەكی وەحشیانە خەڵكی كوردستان بۆردومان و ئاوارە دەكەن و لە عیراقیشدا بە تەعریبكردنی ناوچە بەزۆرەملی دابڕێنراوەكان درێژە بە سیاسەتی بەعس دەدەن .

مرۆڤ ناتوانێ بڵێ حكومەتی ئیران، قاعیدە، توركیا و عیراق حكومەتگەل و رێكخراوی ئیسلامی نین. هەر یەكێكیان بە گوێرەی ئیجتهادی خۆی ئیسلامییە و بەپێی یاسا و رێسای ئیسلامی تاوانەكانیان دژ بە ئێمە ئەنجام دەدەن .

ئەگەر من مەلا بم مێزەرەكەم دادەنێم و دەرگای مزگەوتەكەم دادەخەم تا ئەو حكومەتانە كۆتایی بە كوشتنی مناڵی كوردستان دەهێنن .
حەقوایە ئێوەش ئیتر لەپێناو بەرقراربوونی ئاشتی، پێكەوە ژیان و جێبەجێكردنی حەقی سرووشتی و مرۆیی كوردستانیان، بەرپرسیارییەتی خۆتان لەئەستۆ بگرن و ئەم جۆرە خەباتە مەدەنی و ئاشتیخوازە بەكاربهێنن.
سەلام عەبدوڵڵا خانەقین

سەرچاوە:
http://www.kurdistannet.org/2011/index.php?option=com_content&view=article&id=4365&catid=15&Itemid=198