راگه‌یاندنی لقی سۆران
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ته‌ندروستیان‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له حاڵی مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه، شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید كاڕگێرانی لق، هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا یوسف ئه‌حمه‌د‌و، مه‌لا سه‌دیق ئه‌سعه‌د ئه‌ندامانی لق و، مامۆستا مه‌لا یونس حمدامین به‌رپرسی ناوچه‌ی دیاناو، مه‌لا كامه‌ران به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان، له زنجیره به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌ردانی مامۆستا مه‌لاحه‌سه‌ن حمید پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گوندی ئه‌شكه‌فته كرد له‌ناحیه‌ی خه‌لیفان، كه به‌هۆی روداوی ئۆتۆمبێله‌وه باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه، دواتر شاندی ناوبراو له قه‌زای چۆمان مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل وه‌سمان شۆره‌ییان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له نزیكه‌وه هه‌واڵی به‌ڕێزیان پرسی.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی چاڵاكی شانده‌كه‌دا، ئاماده‌ی پرسه‌ی مامی مامۆستا مه‌لاحاجی بوون، له مزگه‌وتی دێلزه‌ی قه‌زای چۆمان .
|