ئەمرۆ 9ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە لە شاری هەولێرو لە مەدرەسەی موحەمەدیە بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستا مەلا ئوسامە مەلا عبدالواحد بارەکی بەخشرایە هەر یەک لە بەرێزان کاک مەلا مصطفی دێڵزی، کاک مەلا محمد سابیر برادۆستی، کاک مەلا مەهدی زرار خۆشناو.
لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە بەخش و مامۆستایانی بڕوانامە وەرگر، هیوای خواست ئەم جۆرە کۆڕە زانستیانە بەردەوام بن بۆ خزمەتی پتری رەوشی ئایینی لە کوردستان.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: كوردستان هەمیشە شانازی بەوەوە دەکات جێی زانست و زانایان بووە، ئەمەش وا دەکات هەمووان بە چاوی رێزەوە لە بەرهەم و خزمەتی زانایان بڕوانین، چونکە پێویستی دۆخی ئێستامان بە مامۆستایانی ئایینی زۆرەو، هەمووانیش چاوەڕێی هەنگاوی پتر لە زانایانی ئایینی دەکەن، ئەرکی مامۆستایان لە گەیاندنی پەیامی دینداری و بەرپرسیارێتی نیشتمان ئەرکێکی قوڕسە، لەلایەک پێویستە کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوە لەو مەترسیانەی هەیە لەسەر کۆمەڵگە بەتایبەت لەرووی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و سەرکێشی گەنجان بۆ ئالودەبوون بە مادەی هۆشبەرو گەیاندنی پەیامی مرۆڤدۆستی و میانڕەوی، لەلایەکی تریشەوە بایەخدان بە کاروانی زانستی و پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و زانستە شەرعیەکان ئەرکێکی دیکەیە.
شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.