یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا نەبی غفور کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی هێڕشی درۆنەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگە دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/01/2024 : 18:54:21
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 1ی1ی2024 لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی ئەو هێڕش و هەڕەشانەی لەرێی فڕێدانی درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت ئیدانە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بەداخەوە ماوەیەکە دەستێک دەیەوێ ئاسایشی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بکاتە ئامانج و، لەرێی درۆنەوە زیان بە پێگەی کوردستان بگەینێت و ئارامی هاوڵاتیان تێک بدات، ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێڕشانە دەکەین، هێزی پێشمەرگە بەو پێیەی پارێزەری کوردستانە لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە و داعشی تێکشکاندو کوردستانیش لانکەی پێکەوەژیان و لانەی ئاوارەو لێقەوماوان بووە، ناکرێ بکرێتە ئامانجی کردەی تیرۆریستی.


پاراستنی سەقامگیری کوردستان ئەرکی هەموو لایەکمانە، و ئەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، و ئاماژەیەکی مەترسیدارەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی تەواوی عیراق.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1ی1ی2024