یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
جارێكیتر هێرش ده‌كرێته‌وه‌ سه‌ر (م. نیازی هه‌ورامانی)
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/07/2010 : 10:20:09
قه‌باره‌ی فۆنت
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (6/7/2010) كاتژمێر (5,30)ی خوله‌ك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر ماڵی زانای ئاینی و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای كۆنترۆڵ و خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری كۆنترۆڵ و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژپرێس و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی كۆنترۆڵ پرێس به‌ڕێز (م. نیازی هه‌ورامانی) له‌پێشدا خۆی به‌شێوه‌ی سواڵكه‌ر (فقیر) نیشان ده‌دات و پاش ده‌رچوونی به‌ڕێز (م. نیازی هه‌ورامانی) بۆ جارێكی تر كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ماتۆڕی یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی ناوبراو كه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێزیان وه‌ستێنرابوو ده‌ڕفێنێت و پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌كێشێت به‌ ئۆتۆمبێلێكداو ماتۆڕه‌كه‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵێت و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت, ده‌ست به‌جێ‌ لایه‌نه‌ ئه‌منی و په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌و رووداوه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌, شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌ بۆ چه‌ندین جاره‌ به‌شێوه‌ی جیاواز هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌ڕێزیان.