یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ده‌ستخۆشانه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/07/2010 : 16:37:24
قه‌باره‌ی فۆنت
خاتوو سۆزان عارف به‌رپرسی گشتی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت رۆژی (18/7/2010) سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد، كه‌ تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، ده‌ستخۆشانه‌ی له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد له‌ هه‌مبه‌ر ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌، پێی وابوو ئه‌ركی هه‌موو رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه‌ بكه‌ن.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهێنانی گه‌رمی كردن‌و، پێێ‌ راگه‌یاندن له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌سبه‌كاربوونی ستافی نوێمان رامان گه‌یاندووه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ین‌و، به‌ هه‌ر هۆكار بێت هاوكار ده‌بین، له‌ یه‌كێك له‌ قسه‌كانی گووتی: ئێمه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك لق‌و رێكخراوی یه‌كێتی زانایانمان هه‌یه‌، وه‌كو تاكیش ئاماده‌ین ماڵ به‌ ماڵ بگه‌ڕێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تاكه‌ ئافره‌تێكیش، بۆیه‌ هیوادارین هه‌موو لایێكیش له‌وه‌ هاوكارمان بن.

دواتر به‌ نووسراوێكی ره‌سمی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ده‌ستخۆشانه‌ی له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌كه‌یانه‌:


بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان/ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
ب/ سوپاس‌و پێزانین

دوای سڵاو‌و رێز...
ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌‌و ده‌رخستنی فه‌توایه‌كی تایبه‌ت‌و روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌‌و زیانی زۆری به‌ ته‌ندروستی كچان‌و ئافره‌تان، بێ گومان ئه‌م فه‌توایه‌ ده‌ربڕینێكی راستی ئایینی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه‌، وه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز باستان لێ كرد، كه‌ چه‌ندین ساڵ بوو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ندین منداڵی كچی بێ‌ تاوان‌و هه‌روه‌ها ئافره‌تان بوو، بۆیه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سوپاس به‌رامبه‌ر به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ له‌ پاراستنی مافی مرۆڤ.

له‌گه‌ڵ رێزماندا...

سۆزان عارف
ب. گ. رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت