یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ سه‌ردانێكیدا نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشانه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/07/2010 : 16:38:45
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌ی ێیینه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، كه‌ ده‌ره‌نجامی لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی ئیسلامی بوو، تێیدا رای جیاوازی زانایان له‌و باره‌وه‌ خرایه‌ روو، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی مێژووی ئه‌و كاره‌ باس كردووه‌، تا ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م كاره‌ نه‌ سوننه‌ته‌‌و نه‌ واجبه‌، به‌ڵكو دایكان‌و باوكان لێی ئازادن، وه‌لێ‌ هه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت، كه‌ زیانی هه‌یه‌ ده‌بێ‌ لێی دووركه‌ونه‌وه‌، به‌م پێیه‌ش ئێستا كه‌ زیانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون دووركه‌وتنه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ فه‌رمووده‌ی (نه‌ زیان به‌خۆت بگه‌یه‌نه‌ نه‌ به‌ كه‌سانی دیكه‌).

له‌سه‌ر هه‌مان شت ئێواره‌ی رۆژی (18/7/2010) ئه‌لیكسانده‌ر لاسكاریز) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ جێگری سه‌رۆكی زانایان ئاماده‌ی بوو، مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژووی یه‌كێتی زانایان‌و، هه‌روه‌ها گرنگترین ئه‌رك‌و كاره‌كانی یه‌كێتی زانایان، ئینجا هاته‌ سه‌ر گرنگیدانی یه‌كێتی زانایان به‌ برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان، رێزگرتن له‌ مافه‌كانی ئافره‌تان، گرنگیدان به‌ راگه‌یاندن‌و لایه‌نی رۆشنبیری، هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه‌ پشتیوانی له‌ قیاده‌ی كوردی‌و نوێه‌رانی كورد ده‌كه‌ین له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان‌و، به‌ نوێنه‌ری خۆمانیان ده‌زانین.

نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی به‌خێرهێنانی كردن‌و، به‌ گرنگه‌وه‌ وه‌سفی یه‌كێتی زانایانی كرد، ئینجا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی باس كرد، له‌ نێویشیان ده‌ستخۆشانه‌ی له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد، له‌ هه‌مبه‌ر ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان‌و، پێی وابوو ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش پتر سه‌رنجی راكێشا بوو، گووتی: هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاراسته‌ی باشه‌ بڕوات ئێمه‌ پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ئه‌و كاره‌ش بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان زۆر گرنگ بوو، دڵنیاشین ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تری به‌دواوه‌ دێن.