یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
میسڕ: له‌به‌ر زیره‌كی له‌ كۆمپیوته‌ر منداڵێك بڕوانامه‌ی ده‌ولی وه‌رده‌گرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/07/2010 : 12:51:32
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای به‌ژداری كردنی له‌ خولێكی كۆمپیوته‌ر زانی، منداڵێكی میسڕی به‌ناوی (محمد كریم سمیر شه‌حاته‌)، كه‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌‌و توانی بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ر زانی به‌ پله‌ی به‌رز وه‌ربگرێت، كه‌ بڕوانامه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان ده‌درێته‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ كۆمپیوته‌ر زیره‌ك‌و چالاكن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌‌و توانیویه‌تی به‌ ماوه‌ی (40)رۆژ ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ به‌ده‌ست بێنێت، به‌وه‌ش ناوبراو یه‌كه‌مین منداڵه‌ ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا، چونكه‌ محمد له‌ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت‌و له‌ناو خێزانه‌كه‌شیدا كوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌یه‌.

راهێنه‌ری ئه‌و مناڵه‌ مامۆستا (نادر أحمد ئیبراهیم) كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌شه‌ ده‌ڵێت: سه‌رسام بووم به‌ زیره‌كی ئه‌و به‌ژداربووه‌ له‌ خولی كۆمپیوته‌ر، كه‌ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئۆفیسی ئێمه‌‌و له‌سه‌ر ئاستی زۆربه‌ی وڵاتان تۆمار بكات.