یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
بۆ پرسه‌ لقی چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/07/2010 : 13:13:42
قه‌باره‌ی فۆنت
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی پرسه‌دانان، سه‌ردانی قائمیقامیه‌تی چه‌مچمه‌ماڵ‌و ئه‌وقافی گه‌رمیانی كرد.

دواتریش به‌ نووسراوێك داوا له‌ حكومه‌ت‌و زانایانی ئایینی‌و قورئانخوێنان‌و هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كار به‌و رێنماییانه‌ بكه‌ن، كه‌ خۆیان له‌ نووسراوێك نووسیویانه‌ته‌وه‌:

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی رێنماییه‌كانه‌:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان


به‌ر ێز / یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سنو‌وری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
به‌ڕێز / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌‌وقافی گه‌رمیان
به‌ڕێز / ڕێكخرا‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز / زانایانی ئایینی ‌وتاربێژ
به‌ڕێز / كه‌سایه‌تی ‌و پیا‌وماقوڵان
به‌ڕێز / ڕۆشنبیران ‌و خه‌مخۆران

بابه‌ت / ڕێكخستنه‌‌وه‌ی پرسه‌كان (تعزیه‌)

له‌ پێنا‌و به‌رژه‌‌وه‌ندی گشتی ها‌وڵاتیان ‌و نیشاندانی ڕ‌و‌وی گه‌شی شاره‌كه‌مان ‌و ڕێكخستنه‌‌وه‌ی پرسه‌كان ‌و د‌وركه‌‌وتنه‌‌وه‌ له‌ به‌فیرۆدانی كات ‌و زێده‌ڕۆیی ‌و پابه‌ندبو‌ونمان به‌ داب ‌و نه‌ریتی كورده‌‌وارییه‌‌وه‌، له‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن ‌و ‌وه‌رگرتنی ڕای زۆرێك له‌ ها‌وڵاتیان دا‌وا له‌ هه‌مو‌و لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ پێكه‌‌وه‌ كاربكه‌ین له‌ پێنا‌وی سه‌ركه‌‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌‌و سه‌ره‌تایش كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌‌وه‌ بكه‌ین :

1- ‌وتاربێژانی سنو‌وره‌كه‌مان چه‌ند ‌وتارێكی هه‌ینی تایبه‌ت بكه‌ن به‌ باسی پرسه‌‌و ئادابه‌كانی له‌ ئیسلامدا‌و دیاری كردنی خاڵه‌ لا‌وازه‌كانی پرسه‌ له‌م سنو‌وره‌دا ‌و سه‌رنج ‌و تێبینیه‌ شه‌رعییه‌كانیان به‌ ها‌وڵاتیان بگه‌یه‌نن به‌ شێوه‌یه‌كی تدریجی ‌و له‌ كاتی ناشتنی ته‌رمی هه‌ر ها‌وڵاتییه‌كدا خه‌ڵكی ئاگاداربكه‌نه‌‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پرسه‌ ئاسانكاریی پێوه‌ دیاربێت ‌و ببێت به‌ د‌و‌و تاق ‌و پرسه‌ی شه‌‌وانه‌یش نه‌مێنێت ‌و له‌ تاقی به‌یانیاندا كه‌س سه‌ردانی ماڵی مرد‌و‌و نه‌كات .

2- به‌ ز‌و‌وترین كات كۆبو‌ونه‌‌وه‌یه‌كی گشتی سازبكرێت كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م دام ‌و ده‌زگا حكومی ‌و حزبی ‌و ڕێكخرا‌وه‌كان ‌و زانایانی ئایینی ‌و پیا‌و ماقوڵانی تێدا ئاماده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردنی زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی پرسه‌ له‌ سنوره‌كه‌ماندا ‌و بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك .

3- به‌رپرسانی حكومی ‌و حزبی چینی ڕۆشنبیرانی شار‌و زانایانی ئایینی خۆیان ‌و كارمه‌ند ‌و نزیكه‌كانیان له‌ كاتی ده‌‌وامی فه‌رمی به‌یانیاندا سه‌ردانی پرسه‌كان نه‌كه‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان نوسرا‌و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دام ‌و ده‌زگاكان بكه‌ن بۆ ئه‌‌و مه‌به‌سته‌‌و لێپێچینه‌‌وه‌ی پێویست بكه‌ن له‌كاتی سه‌رپێچیدا .

4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌‌وقاف ڕێگه‌ نه‌دات له‌ به‌یانیاندا مزگه‌‌وت ‌و هۆله‌كان بكرێنه‌‌وه‌ بۆ دانانی پرسه‌ .

5- قورئان خوێنه‌ به‌ڕێزه‌كان ته‌نها پاش نیوه‌ڕ‌وان ‌و له‌ كاتژمێر (2) تا (5) ئاماده‌بن له‌ پرسه‌كاندا .

له‌ كۆتاییدا به‌ هیوای ئاسانكاری بۆ سه‌رجه‌م ها‌وڵاتیانی به‌ڕێز ‌و پاراستنی نه‌ریت ‌و مۆركی نه‌ته‌‌وایه‌تی ‌و قازانجی ژین ‌و دین ‌و ته‌ندر‌وستی گونجا‌و ‌و به‌فیرۆنه‌دانی كات ‌و سامانی ها‌وڵاتیان ‌و بیركردنه‌‌وه‌ له‌به‌رژه‌‌وه‌ندی گشتییدا .

لقی چه‌مچه‌ماڵ
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان