یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لێژنه‌ی فه‌توای چه‌مچه‌ماڵ: وه‌رگرتنی عه‌قاری دروسته‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2010 : 09:44:09
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌‌وه‌ڵامی نوسرا‌وی ژماره‌ 2341 ی 3/8/2010 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌‌وقافی گه‌رمیاندا لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌نوسرا‌وی ژماره‌ 78 ی 3/8/2010 ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ‌وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانو‌وبه‌ره‌ له‌ ڕ‌و‌وی شه‌رعیی یه‌‌وه‌ حه‌ڵاڵ ‌و دروسته‌ ‌و دا‌واش له‌ هه‌مو‌و لایه‌ك ده‌كات كه‌ كار به‌م فه‌توایه‌ بكه‌ن . ئه‌مه‌ی خواره‌‌وه‌ش ده‌قی فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵه‌ .

نوسراوتان ژماره‌ (2341 له‌ 3/8/2010) كه‌ داوای فه‌توای لێكردوین ده‌رباره‌ی (حه‌ڵاڵیه‌تی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌) ، ئێمه‌ش به‌پشتیوانی خوا ده‌ڵێین :
هه‌ركه‌س بڕیاری حه‌رام له‌سه‌ر شتێك بدات ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بیسه‌لمێنێت ، ئه‌م بابه‌ته‌ش پێشتر زانایان به‌حه‌رامیان ناساند كه‌زیاده‌كه‌ی له‌سه‌ربوو ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : (كل قرض جرّ منفعةً فهو ربا) ، به‌ڵام پاش لابردنی ئه‌وزیاده‌یه‌ ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان ده‌ست خۆشیان له‌حكومه‌ت كردو به‌حه‌ڵاڵیان ناساند و پاشتر له‌ناكاو مه‌رجێكی تر دانرا بۆ پێدانی پێشینه‌كه‌، كه‌به‌بۆچونی ئێمه‌ نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ بكرایه‌ .
وه‌ك ئاشكرایه‌ لای هه‌موو زانایان كه‌ مه‌رجی خراپ ئه‌صلی عه‌قدێكی باش خراپ ناكات ، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌خودی عه‌قده‌كه‌وه‌ نییه‌ ، ئه‌وتا زیاده‌ له‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوو وه‌رناگیرێته‌وه‌ ، بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسمان كرد و به‌پێ‌ی بۆچونی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانین و حه‌رام نییه‌ . بۆیه‌ داواده‌كه‌ین له‌هه‌موو لایه‌ك كه‌به‌م فه‌توایه‌ كاربكه‌ن . والحمد لله .